لەچوارچێوەی كۆڕ‌و سیمینارەكانی كوردستانی نوێ، كۆڕێك بۆ هونەرمەندو ژینگەدۆست سەربەست عەبدولڕەحمان لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ بەڕێوەچوو.
كۆڕەكە لە یادی سێ ساڵ تێپەڕبوونی بەسەر دروستبوونی ساڵۆنی كوردستانی نوێ بەڕێوەچوو، كە سێ ساڵی گەرمو گوڕی بەڕێكردووە بە كۆڕ‌و سیمینار‌و گفتوگۆی سەرجەم روناكبیران‌و سیاسەتمەداران.
لە كۆڕەكەی سەربەست عەبدولڕەحمان كە تایبەت بوو بە ژینگەو بابەتەكانی پەیوەست پێوەی، تیشكی خستە سەر زۆربەی لایەنەكانی ژینگە لە رێگەی داتاشۆ و فۆتۆوە روونكردەوە.
سەربەست عەبدولڕەحمان:
زۆر ده‌مێك بوو ده‌مویست هه‌ندێ بابه‌ت كه په‌یوه‌ندی به ژینگه‌وه هه‌یه بخه‌مه به‌رچاوی نوسه‌رو میدیا كاران، به‌و هیوایه‌ی كه‌سێك ئه‌و خه‌مه‌م له كۆڵكاتهوه كه به پێویستی ده‌زانم، ئه‌ویش بونی نوسه‌رو میدیاكاری تایبه‌ت به ژینگه، كه هێنده شاره‌زابێت بتوانێت به‌دوادا چوون بكات، بۆ بابه‌ته‌كانی و له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریگه‌ریان له سه‌ر ژینگه هه‌یه شاره‌زایانه بكه‌وێته مشت‌و مڕ. من له لای خۆمه‌وه زۆر به‌رنامه‌ی ته‌له فزێۆنی و ڕادێوم كرد ماوه‌یه‌كیش بڵاوكراوه‌یه‌كمان له كوردستانی سه‌وز ده‌رده‌كرد، زیاتر له پانزه هه‌زار پۆسته‌ر كه له زاخۆوه تا خانه‌قین دابه‌شمان كرد. زۆر سوپاسی سه‌رنوسه‌رو ستافی كوردستانی نوێ ده‌كه‌م كه لاپه‌ڕه‌یه‌كیان تایبه‌ت كرد به ژینگه‌و سپاردیانه من، تائێستا نزیكه‌ی شه‌ست لاپه‌ڕه‌م نوسیووه . به‌ڵام من وێنهكێشم، ئه‌م ئه‌ركه كاتم ده‌بات و له كێشانی تابلۆ مێژوویه‌كان دوام ده‌خات. به‌هیوام كهسێكیتر ئاوڕ له‌م بواره بداته‌وه، چونكه ژینگه ڕۆشنبیری زۆر گرنگه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندرووست.
ژینگه واته ( Environment)
به‌و ناوه‌نده ده‌وترێ كه ده‌رفه‌تی تیا بێت تا زینده‌وه‌ر و ڕووه‌ك تیا بژین و گه‌شه بكه‌ن و ژماره‌یان زیادبكات. زه‌وی ژینگه‌ی ئێمه‌یه.
زه‌وی كه وه‌ك زانیانی گه‌ردوون ڕایان گه‌یاندووه، پێش پێنج بلیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، تۆپه‌ڵه گازێكی گڕدار بووه له خۆر جیا بۆته‌وه، دووملێون ساڵی ویستووه تا ڕووی ده‌ره‌وه‌ی هێنده سارد ببێته‌وه، كهسهرهتاكان ژیانی له‌سه‌ر ببێت. خاك وئاوو هه‌وا، ڕووه‌ك و زینده‌وه‌ران، په‌ستان و گه‌رمی، ده‌نگ وڕه‌نگ، جوڵه‌ی زه‌وی ناوه‌ندێكی له‌باری تیا خوڵقاوه بۆ ژیان و به‌رده‌وامی.
ئه‌وه‌نده‌ی مرۆڤ تائێستا به‌ئاگا بێت لێی، زه‌وی ته‌نها ههسارهیهكه،كه ڕێژه‌ی ئۆكسجین له به‌رگه هه‌واكه‌یدا21% بێت، بهتوێژێك ئۆزۆن پارێزراو بێت له تیشكه گه‌ردوونیه‌كان، ئاو‌و له دۆخی شلیدا بێت، دووری خولگه‌ی سوڕانه‌وه‌ی به‌ده‌وری خۆردا و خێرایی سوڕانه‌وه‌كه‌ی كه، وایكردوه كه پله‌ی گه‌رمی له‌ئاستێكی گونجاودابێت، هه‌روه‌ها قه‌باره‌و خێرای سوڕانه‌وه‌ی به‌ده‌وری خۆیدا. وایكردوه كه تیشكی خۆر به‌ئاستێك به‌ری بكه‌وێت كه هه‌مه‌جۆره ژیان بخوڵقێنێ.
خۆر سه‌رچاوه‌ی وزه‌و گه‌شه‌ی زۆرینه‌ی زینده‌گیه له زه‌ویدا، وزه له ڕووه‌كدا كۆده‌بێته‌وه و ده‌گویزرێته‌وه بۆ زینده‌وه‌رانی تر له زنجیره‌ی خۆراكدا.
پێكهاته زیندووه‌كانی سه‌رزه‌وی شیرده‌ر و باڵنده‌و خشۆك، ماسی و نه‌هه‌نگ، مێرووه‌كان، كرمۆكهو به‌كتریاكان هه‌موو جۆره‌كانی ڕووه‌ك،قه‌وزه‌كان، كه‌ڕووه‌كان……هتد ، هاوسه‌نگی ژیان ده‌پارێزن وه هه‌ل و مه‌رجی ژیانیان ڕه‌خساندووه بۆ یه‌كتر.
له‌نێو زینده‌وه‌راندا، مرۆڤ بهتێكدهری ژینگه ئه‌ژمار ده‌كرێت. هونه‌رمه‌ند و زانای ئیتاڵی (لیۆناردۆ داڤنشی ) نوسییویه ( مرۆڤ هه‌موو بونه‌وه‌ره‌كان ده‌شیوێنێ ) بۆیه به‌ڕای زانایان ( به‌رپرسی یه‌كه‌مه له ئاست كۆمه‌ڵگای فراوانی زه‌ویدا كه‌بریتییه له خاك وئاوو هه‌وا و ڕوه‌ك و زینده‌وه‌ران ). ژیانی درووست له ژینگه‌ی خاوێندایه. بۆیه پیویسته كاره‌كان به‌ئاقارێكدا به‌رین كه‌مترین زیان بده‌ین له ژینگه.
لای خه‌ڵكی ساده، ژینگه ماڵه‌كه‌یه‌تی، هه‌وڵده‌دا كه‌ئه‌و سنوره‌ی خۆی به‌خاوه‌نی ده‌زانێ، خاوێن و ڕێكخراوبێت به‌ڵام له ڕاستیا هه‌موو زه‌وی موڵكی ههریهكێكمانه و ده‌بێت خۆمان به خاوه‌نی بزانین. چونكه ههرزیانێك به‌ر ژینگه‌و پێكهاته‌كانی بكه‌وێت له‌م گۆ شینه‌دا، كه‌م یازۆر، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ریه‌كێكمان ده‌بێت. ئێمه ته‌واوی ژیانمان له ناو ماڵهكانمانا به‌سه‌ر نابه‌ین، ده‌چینه سه‌ر شه‌قام و شوێنی كار و ناو بازاڕ، سه‌ردانی شار‌و وڵاتانی جیهان ده‌كه‌ین، وكۆچیان بۆ ده‌كه‌ین. خۆراكه كانمان به‌رهه‌می چه‌ندین وڵاته و به‌رهه‌می پیشه‌سازی هه‌موو جیهان دێته لامان، واته بۆ ژیانێكی ئاسوده سوود له كۆی زه‌وی و بونه‌وه‌ره‌كانی و خه‌ڵك وه‌رده‌گرین.
ئێمه ناتوانین ژینگه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ خۆمان بڕه‌خسێنین و گوێ نه‌ده‌ینه جیهان، چونكه گه‌ر بشتوانین ئاو‌و خۆراكی تایبه‌تمان هه‌بێت ناتوانیان هه‌وای تایبه‌ت به‌رده‌وام دابین بكه‌ین. هه‌وا له ده‌وری گۆی زه‌وی به‌رده‌وام له جوڵه‌دایه، ئه‌و هه‌وایه‌ی كه ئێستا له لوبنانه یان له ئیتاڵیایه، یه‌ك دوو ڕۆژی تر، به‌خۆی وهه‌ندێ هه‌وره‌وه كه له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست هه‌ڵی گرتووه ده‌كاته ئێره. با تۆز‌و خۆڵی بیابانه‌كانی ڕۆژئاوای عێراق دێنێ، ساڵانه ده‌بارێن به‌سه‌رماندا، بگره هه‌ندێكیش له بیابانه‌كانی لیبیاوه ده‌گه‌نه ئێره. ئه‌گه‌ر لهوبیابانانه شتی پیس فڕێ درابێ تێكه‌ڵ به لمهكهنابێ ؟ بێگومان لای ئێمه‌ش هه‌رچی كه‌مته‌رخه‌میه‌ك به‌رامبه‌ر ژینگه بكرێت، زیانه‌كه‌ی جگه‌له خۆمان بۆ خه‌ڵك به‌گشتی ده‌بێت، بۆنمونه هه‌ر پیسبونێك له‌سه‌رزه‌وی یان له ناو ئاودا ڕوو بدات، به‌هۆی جۆگه‌و چهمهكانهوه ده‌گاته ڕوباری دیجله‌و هه‌موو ئه‌و شاروو شارۆچكانه‌ی كه له سه‌ر ڕوبارهكهن زیانیان پێده‌گات، تاده‌گاته كه‌نداو دواتر ده‌ریا و زه‌ریا.
كه‌واته زه‌وی ماڵی هه‌مومانه، وه ژینگه‌ی ئێمه‌یه‌و پاراستنی ئه‌ركی هه‌موومانه.
ڕوبه‌ری زه‌وی 196950000میل چوارگۆشه‌یه، 71% به‌ئاو داپۆشراوه 57510000 میل چوارگۆشه‌ی وشكانی یه، ئه‌ویش هه‌مووی بۆژیان له‌بار نییه، شه‌ش یه‌كی بیبانه وبهئاستهم خه‌ڵك تیا ده‌گوزه‌رێ، هه‌ندێكی شاخی ڕه‌قان وبه‌رده‌ڵان، هه‌ندێكی به‌رده‌وام یازۆربهی ساڵ به‌فر دایپۆشیوه.
له‌ئێستادا ژماره‌ی مرۆڤی سه‌رزه‌وی 7766250000 كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، ڕۆژی 360000 تا 380000مناڵ له دایك ده‌بن وه 160000 تا 180000 مرۆڤ ده‌مرن به‌گشتی رۆژی نزیكه‌ی 210000 كه‌س له سه‌ر زه‌وی زیاد ده‌كات. ساڵی 1804 ژماره‌ی مرۆڤ ته‌ها یه‌ك بلیۆن بووه، 1930 بۆته 2 بلیۆن، 1960بۆته 3 بلیۆن، 1974 بووه‌به 4 بلیۆن، 1987 بووبه 5 بلیۆن، وه 1999 بووه به 6 بلیۆن، 2011 بوو به 7 بلیۆن وه وا ڕه‌چاو ده‌كرێت له ساڵی 2150 دا ببێته نزیكه‌ی 9بلیۆن و 750 ملیۆن مرۆڤ.
مرۆڤی جاران له چاو ئێستادا زه‌وی تێك نه‌داوه. ته‌نها به ژورێك یان كوخێك،كه‌له كه‌ره‌سته‌ی سرووشتی درووستی كردووه ژیانی به‌سه‌ر بردووه. به‌ڵام مرۆڤ ئێستا خانوو ته‌لاره‌كانی به كه‌ره‌سه‌ی نامۆ به سرووشت زه‌وی داده‌پۆشێ، شه‌قامی بۆ ئۆتۆمبیل و فرۆكه‌خانه و خوێندنگه‌و نه‌خۆشخانه‌و گۆڕه‌پان، مۆڵ….هتد ده‌وێت. كه‌واده‌كات ژیان له‌و زه‌ویه ببڕێت و ده‌رفه‌ت نامێنێ بۆ ڕووه‌ك وزینده‌وه‌ران تا تیا بژین، وه ده‌رفه‌ت به ئاویش نادات ڕۆپچێ بۆیه گه‌ر سیستمی ئاوه‌ڕۆی له‌بار نه‌بێت،كۆبونه‌وه‌ی ئاو زۆرجار ده‌بێته لافاو زیان له خودی مرۆڤ ده‌دات. هه‌روه‌ها به‌هۆی ده‌رهێنانی كانه‌كانه‌وه ڕووی زه‌وی دا ئه‌ماڵێت، دارستانه‌كان ده‌بڕێته‌وه و ده‌سوتێنێت.
ژماره‌ی دانیشتوانی زه‌وی و كیشوه‌ره‌كان له‌نێوان ساڵی 1750 تا 2150
ژماره‌ی دانیشتوانی 10 وڵاته پێشه‌نگه‌كه له جیهاندا له ئێستادا
له‌كۆنه‌وه مرۆڤ نزیك سه‌رچاوه‌ی ئاو‌و كه‌ناراوه‌كان له‌سه‌ر زه‌ویه به‌پیته‌كان ژیاوه ، به‌رده‌وام ژماره‌ی مرۆڤ زیاد ده‌كات و ڕوبه‌ری ئه‌و زه‌ویانه كه‌م ده‌كه‌ن. باشه ئه‌و خه‌ڵكه زۆره پێویستی به خۆراك و ئاوی خاوێنه. به‌رده‌وام بینا ده‌كات و پاشماوه‌ی نامۆ فڕێ ده‌داته سه‌ر زه‌وی و ناو ئاوه‌كان.
خاك :
خاك مه‌به‌سه‌ت له‌و چینه خۆڵه‌یه، كه له وورد بوونی به‌رده‌كان، به‌هۆی كاریگه‌ری سرووشت درووست بووه، ملیۆنه‌ها ساڵی ویستووه له ته‌مه‌نی زه‌وی،، ڕوخساری زه‌وی پێك دێنێ، كه له‌هه‌ندێك شوێنی به‌رده‌ڵاندا، ئه‌شێ هه‌ر نه‌بێت، یان چه‌ند سانتی مه‌ترێك ئه‌ستور بێت، وه له هه‌ندێكی تر چه‌ند مه‌تریك ببێت. دیاره خۆڵ به‌هۆی نه‌رمی و فشهڵیهوه، جا گه‌ر ته‌نیا بێت، یان تێكه‌ڵ به ورده‌به‌رد و چه‌و ، به‌ئاسانی ڕه‌گی ڕووه‌كه‌كانی پیا ڕۆده‌چێت و زینده‌وه‌ران خۆیانی تیا حه‌شارده‌ده‌ن. هه‌رچۆن ڕێگه‌ده‌دات به ڕۆچونی ئاو‌و بۆ ناخی زه‌وی. له‌ئیستادا پاشماوه‌ی ڕووه‌ك و زینده‌وه‌ران مردووه‌كان له زه‌ویه بهپیتهكاندا نزیكه‌ی 55% پێك دێنێ و ئه‌وه‌ی ماوه تێكه‌ڵه‌و ئاوێته‌ی كۆمه‌ڵێك توخم و كانزایه له‌وانه 47% ئۆكسجین وه 28% سلیكۆن 8% ئه‌له‌منیۆم و ئه‌وی تر ئاسن و كۆمه‌ڵێك كانزای تر.
كه‌مكردنی ڕوبه‌ری زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان له‌ساڵی 1900 تا 2000
بۆیه پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ زه‌ویه بهپیتهكاندا بكرێ، وهكار بكرێ تا كه‌مترینی لێ دابپۆشرێ، وه وه‌ك موڵكێكی گشتی مرۆڤایه‌تی مامه‌ڵه‌ی بكرێ، چونكه بۆ به‌رده‌وامی ژیان پێویسته.
جگه له خۆڕاك، زه‌ویه به‌پیته‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی جێگیركردنی ڕێژه‌ی ئۆكسجینی هه‌وان، به‌هۆی ئه‌و ڕوه‌كانه‌وه كه له‌سه‌ری ده‌ڕوێن.
سرووشت خۆی هاوسه‌نگی خۆی ده‌پارێزێ، بونه‌وه‌ره سرووشتیه‌كان شی ده‌بنه‌وه، گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ساڵانه
هه‌زاران تۆن گه‌ڵا دره‌خته‌كان ده‌ڕازێننه‌وه، ده‌شتوده‌ر به‌چینێك گژوگیا داده‌پۆشرێ به‌ڵام له گه‌ڵ گۆڕانی وه‌رزا له به‌رچاوو وون ده‌بن وه‌ك هه نه‌بووبن. زینده‌وه‌رێكی گه‌وره چه‌نده گه‌وره‌بێت، نهههنگیێك، فیلێك، گامێشێك كهدهمرێ كۆمه‌ڵێ زینده‌وه‌ر دێن ده‌ست ده‌كه‌ن به خواردنی سه‌گ و گورگ، باڵنده، مێروو، كرم….زۆر نابات ته‌نها چه‌ند ئێسكێك كه‌وه‌ك به‌رد وان ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام به‌رهه‌مه نامۆكانی مرۆڤ به‌رده‌وام كه‌ڵه‌كه ده‌بن و زه‌وی و ئاو هه‌وا پیس ده‌كه‌ن. گه‌ر تایه‌یه‌ك یان ده‌به‌یه‌كی پلاستیك فڕێ بده‌ین، هیچ یه‌ك له وزیندهوهرانهی باسمانكرد نایه‌ن به‌لایدا و وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و كه‌ڵه‌كه ده‌بێت
ئاو ئاو ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی، كه‌له هایدرۆجین و ئۆكسجین درووست بووه، زۆرترن پێكهاته‌یه له زه‌ویدا، زۆربه‌ی توخم و ئاوێته‌كان تیا ده‌توێنه‌وه. وه له‌جه‌سته‌ی سه‌رجه‌م ڕووه‌ك و زیندهوراندا یه، ناوه‌ندێكه بۆ ژیانی ژماره‌یه‌كی
زۆرله زینده‌وه‌ره ئاوی و شكهئاویهكان، وه له‌و پله‌ی گه‌رمایه‌ی كه له زه‌ویدایه له دۆخی گازی و شلی و ڕقیدا هه‌یه و به‌پێی سروشتی زه‌وی ده‌گوێزرێته‌وه.
•مرۆڤێك ڕۆژی 100لیتر ئاوی خاوێنی پیویسته
•بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاو له زینده‌وه‌ره ورده‌كان كلۆر CL به‌كار دێت
•كلۆر ژه‌هرێكی كوشنده‌یه بۆ هه‌موو زینده‌وه‌رێك و به‌شێكی سه‌ره‌كیه له چه‌كی كیمیایدا
•نابێت ڕێژه‌ی كلۆر له ئاودا له 0،5ppm زیاتر بێت واته نیوبه‌ش له ملیۆنێك
•گه‌ر هه‌ستت به بۆنی كلۆركرد له ئاودا ئه‌وا ڕێژه‌كه‌ی زۆرزیاتره له شیاو.
•ئاوێك كلۆری زۆربێت، به‌كتریا سوود به‌خشه‌كانی ناو ڕێخۆڵه ئه‌ستوره ده‌كوژێت، ئه‌و به‌كتریایانه‌ی كه به‌رگری بۆ له‌ش دژی به‌كتریاو ڤایرۆس درووست ده‌كه‌ن.
•ئاوێك كلۆری زۆر بێت نابێت بۆ خۆشتن، ئازاری چاو ده‌دات و موی له‌ش دهپڕوكێنێ
هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی فڕێی ده‌ده‌ینه سه‌ر زه‌وی، به‌هۆی باراناوه‌وه ڕۆده‌چێت به‌زه‌ویدا یان به‌هۆی ته‌وژمی ئاوه‌وه ده‌چێته ناو جۆگه‌و ڕوباره‌كانه‌وه.
مرۆڤ جگه له خاك و ئاو به‌رده‌وام هه‌وا پیس ده‌كات، به‌ڵام پیس بوونی هه‌وا به‌رده‌وام نابێت چونكه ئه‌ومادانه‌ی تێكه‌ڵ به هه‌وا ده‌بن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوهرێنه سه‌ر زه‌وی یان به‌هۆی بارانه‌وه به‌رده‌وام هه‌وا پاك ده‌بێته‌وه، وه ئه‌و دوانه ئۆكسیدی كاربۆنهش كه له ئه‌نجامی هه‌ناسه‌ی زینده‌وه‌ران و سوتان ده‌چێته هه‌واوه، ڕووه‌كه‌كان و ئه‌و قه‌وزانه‌ی كه له ناو زهریاكاندان شی دهكهنهوهوئۆكسجینهكهی ده‌كه‌نه‌وه ناو به‌رگه هه‌وا. بۆیه ڕێژه‌كه به‌رده‌وام جێگیره.
پپیسبوونی هه‌وا بریتییه له
•تێكه‌ڵ بوونی گازێك به هه‌وا جگه له ئۆكسجین و نایترۆجین و دوانه ئۆكسیدی كاربۆن.
•گۆڕڕان له ڕێژه‌ی 21% ئۆكسجین و 78% نایترۆجین
•به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما
•تێكه‌ڵبوونی تۆز وو خۆڵ به‌هه‌وا
•تێكه‌ڵبوونی هه‌ڵاڵه‌و سپۆڕ و بۆنی ناخۆش
ڕێژه‌ی پیسبوونی هه‌وا له جیهاندا مه‌زه‌نده كراوه به
•40% به‌هۆی ئۆتۆمبیله‌وه
•40% به‌هۆی مووهلیدهو كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با
هۆكانی تر بریتییه له جه‌نگ وكارهساته سرووشتیه‌كان، فڕۆكه و چالاكیه مرۆییه‌كانی تر.
ئۆتۆمبیلێكی بچوك گه‌ر وه‌ستا بێت و كار بكات گه‌رچی تازه‌ش بێت له ده‌قیقه‌یه‌كدا (6 تا 8 ) پێ سێجا گازی ژه‌هرین ده‌كاته هه‌واوه. كه بریتییه له CO ,CO2 ,SO ئۆكسیداتی نایترۆجین به‌نزینی كاڵ، هایدرۆكاربۆنات و قوڕقوشم.
گازی یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆنCO زۆر به‌زیانه، چونكه گه‌ر چووه هه‌ناسه‌ی كه‌سێكه‌وه، یه‌ك ده‌گرێ له گه‌ڵ هیمۆگڵۆبینی خوێن و ڕێژه‌ی چوونی ئۆكسجین بۆ خانه‌كانی له‌ش به‌تایبه‌ت مێشك كه‌م ده‌كات، بۆیه ده‌بێته هۆی له‌هۆش خۆ چوون و بورانه‌وه‌و هه‌ندێجار مردن.
له‌كاتی جوڵانی ئۆتۆمبیل‌دا ڕێژه‌ی گازه‌كان بۆ( 30تا 35 ) پێ سێجا زیاد ده‌كات، به‌تایبه‌ت له كاتی هه‌ڵمه‌ت بردنی ئۆتۆمبیل‌دا له ترافیكه‌كاندا و كاتی یاریكردنی شۆفێر به سلێكته‌ری به‌نزین ڕێژه‌ی یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن وبهنزینی كاڵ زیاد ده‌بێت. جا له‌و كاته‌نه‌دا كه ئۆتۆمبیله‌كان كۆ ده‌بنه‌وه ئه‌وناوه پڕ ده‌بێت له ژه‌هر.
قوڕقوشم ده‌كرێته به‌نزینه‌وه، تا ئۆكتانی به‌نزین ڕابگرێ و ده‌نگی مه‌كینه كه‌م بێت، ئه‌و قوڕقوشمه له‌گه‌ڵ به‌نزینه سوتاوه‌كه دێته ده‌ره‌وه و به‌هه‌وادا په‌خش ده‌بێت.
قوڕقوشم گهربچێته ناو جه‌سته‌ی مناڵه‌وه به‌تایبه‌ت مناڵی خوار پێنج ساڵ، ئه‌وه كاریگه‌ریه‌كه‌ی له دوای ته‌مه‌نی 12 ساڵی ده‌رده‌كه‌وێت به‌وه‌ی شتی بیر ده‌چێته‌وه.
زۆر مناڵ له سه‌رتای خوێندندا زۆر زیره‌كن دواتر دوا ده‌كه‌ون، خۆشمان هه‌ست بهبیرچونهوهدهكهین له‌كاتی ژیانی ڕۆژانه‌ماندا.
بۆیه نابێت مناڵ نزیك ئۆتۆمبیلێك بخرێته‌وه كار بكات، یان خواردنی سه‌ر شۆسته‌و شه‌قام بخوات، وه‌نابێت بخرێته گالیسكهوه یان به پێ بڕوات نزیك ترافیك و شه‌قامی قهڕباڵغ،چاكتره بكرێته باوه‌ش تا لوتی به‌رز بێته‌وه و ئه‌و ژه‌هرانه نه‌چێته هه‌ناسه‌یه‌وه
قوڕقوشم، كادمێۆم وجیوه، له پیل و پاتریدا هه‌یه، ئه‌م توخمانه وه‌ك یه‌ك به‌زیانن، فڕێدانی پیل و پاتری ده‌بێته هۆی شكانی له ژێر تایه‌ی ئۆتۆمبیل‌دا، و بڵاوبونه‌وه‌ی له‌ژینگه‌دا، پێویسته ئه‌مانه له ماده‌كانی تر جیا بكرێنه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت مامه‌ڵه بكرێن.
قوڕقوشم له فافۆنی ئێرانیشدا هه‌یه، ئه‌و فافۆنهی كه منجه‌ڵ و ئامێره‌كانی چێشت لێنانی لێ درووست ده‌كرێت، چونكه له فافۆنه شكاو درووستی ده‌كه‌نه‌وه، زۆربه‌ی فافۆنهكانیش مۆڵه‌تی نییه واته ستاندار نین. بۆ تاقی كردنه‌وه مه‌نجه‌ڵێك له‌وانه بخه‌ره‌سه‌ر ئاگر كه ته‌نیا ئاوی تێدا بێت، ده‌بینی ناوه‌كه‌ی ڕه‌ش دا ده‌گه‌ڕێت، له‌كاتی چێشت لێناندا ئه‌وه نابینرێت چونكه خواردن خۆی و ماده‌ی ترشی وای تیایه كه ئه‌و ڕه‌شی داده‌ماڵێت وتێكه‌ڵی خواردن ده‌بێت.
به‌داخه‌وه گه‌رچی من ده‌مێكه باس له‌وه ده‌كه‌م، تائێستاش زۆرێك له خه‌ڵك و چێشتخانه‌كان ئه‌م مه‌نجه‌ڵانه به‌كاردێنن. كه‌سی واهه‌یه له ئه‌وروپاوه دێته‌وه لێره ده‌یبات، چونكه شتی وا خراپ له‌وێ له‌بازاڕا نییه.
وه‌ختێك پیسبوونی ژینگه به‌زیانه بۆ مرۆڤ كه بگوێزرێته‌وه بۆناو جه‌سته‌ی و تووشی ده‌ردو ئازاری بكات. زۆربه‌مان باوه‌ڕمان وایه كه هه‌رشتێك گه‌رم بكه‌یت خاوێن ده‌بێت، به‌ڵام مه‌رج نییه، بۆنمونه زه‌یت كه گه‌رمی بكه‌یت به‌تایبه‌ت بهئاگرێكی به‌هێز، بۆماوه‌یه‌ك كه له كاتژمێرێ زیاتر بێت ، پیس ده‌بێت. زه‌یت كه ماده‌یه‌كی هایدرۆ كاربۆنییه، ئه‌وجۆره‌ی له ڕووه‌ك ده‌رده‌هێنرێت مادده‌یه‌كی خۆراكی به‌سووده. به‌ڵام كاتێ زۆر گه‌رم كرا بۆ ماوه‌یه‌ك گه‌رده‌كانی ده‌شكێت و هه‌ندێ له هایدرۆجینه‌كه‌ی وون ده‌كات، ده‌گۆڕدرێت بۆ گاز ئه‌و گازه‌ی یۆ كاكردنی هه‌ندێ ئۆتۆمبیلی گه‌وره‌و ئامێره‌كان به‌كاردێت، وه زیاتر گه‌رمبێت ماده‌یه‌كی ژه‌هرین كه به دایۆكسین ناسراوه درووست ده‌بێت كه یارمه‌تی گه‌شه‌كردنی نائاسایی ده‌دات له خانه‌كانی جه‌سته‌ی زینده‌وه‌راندا.
كاتی خۆی ئه‌م ماده‌یه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ له‌ناوبردنی گژو گیای جه‌نگه‌ڵه‌كانی ڤێتنام به‌كار هاتووه له ساڵی 1969 دا، هێشتا كاریگه‌ی له سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌یه. زۆربه‌ی ئه‌ومناڵانه‌ی له‌وێ له‌دایك ده‌بن ئه‌ندامه‌كانی له‌شیان ناڕێكهو گه‌شه‌یان نائاساییه.
زینده‌وه‌ره‌كان دۆستی ئێمه‌ن هه‌موویان له هاوسه‌نگی سرووشتدا به‌شدارن، بهداخهوهلامان ئاساییه كه به‌رد بگرینه بۆقێك،شهوگهردهكان به‌دووژمن ده‌زانین، ڕێز له‌و باڵنده كۆچه‌ره ناگرین كه‌به په‌ڕه‌سێلكه ناسراوه، چه‌ند هه‌زار كیلۆمه‌تری بڕیوه تا گه‌یشتۆته لامان، ئه‌مانه كه له‌ڕاگرتنی ڕێژه‌و ژماره‌ی مێروو مێشوله بهزیانهكاندا هاوكاریه‌كی كاریگه‌رمان ده‌كه‌ن.
ڕه‌نگه‌كان كاریگه‌یان له سه‌ر ژینگه هه‌یه، گۆی زه‌وی 90% شینه، ده‌ریاو زه‌ریاكان ئاسمان، ڕه‌نگی شین درێژی شه‌پۆله‌كانی كورته‌و ئارام به‌خشه به‌ده‌روون به‌ڕه‌نگی سارد ناسراوه، ڕه‌نگی سورو پرته‌قاڵی ڕه‌نگی ئاگر و خوێنه، له سرووشتدا ئه‌م ڕه‌نگانه زۆر كه‌م له گوڵێك یان باڵنده‌یه‌كدا ده‌بینرێن،یان ماوه‌یه‌كی كورت پێش خۆر ئاوابوون و هه‌ڵاتنی. مرۆڤیش ئهوڕهنگانهی بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌و له ئۆتۆمبیلی ئاگركهتنهوهدا به‌كارهێناوه، له ترافیكدا بۆ وه‌ستاندن، ڕه‌نگی پرته‌قاڵی له‌ژوری سێداره‌داندا دهكریتهبهرتۆمهتبار. ئهڕهنگه گه‌رمانه بۆ جلی مناڵ باشن تا شۆفیر زوو بیانبینێ.
نابیت ڕه‌نگه گه‌رمه‌كان بۆ ڕوبه‌ری فراوان به‌كاربێت، به‌تایبه‌ت له شوێنی حه‌وانه‌وه‌دا، چونكه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤه‌كان ده‌بێت.
ده‌نگیش ژینگه ده‌شێوێنێ و زینده‌وه‌ران وه‌ڕست ده‌كات له‌وانه مرۆڤیش بێتاقه‌ت ده‌كات و ماندوو ده‌كات، ده‌نگی فڕۆكه و فیكه‌ی مرور وده‌نگی موه‌لیده، كاممان كاتێك موه‌لیده‌یه‌كی كاره‌بای نزیكمان یا پهرهمێزێك ده‌كوژێننه‌وه، ناڵێین ئۆخه‌ی وه‌ك بارێكی گرانمان له كۆڵ بوبێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌مه باسێكی زۆره بۆئێستا
ئه‌وه‌ی ماوه له م باسه‌دا كه ته‌نیا به‌رچاوخستنی هه‌ندێ لایه‌نی ژینگه‌بوو، دره‌خته، دره‌خت گه‌ره‌ترین بونه‌وه‌ره‌ی سه‌رزه‌ویه‌و به‌ته‌مه‌نترینیانه هه‌ندێ دره‌ختی سیكوا به‌رزیان گه‌یشتۆته 100مه‌تر، ته‌مه‌نی هه‌ندێكیان چه‌ند هه‌زار ساڵه.
دره‌خت كه‌مترین ڕوبه‌ری زه‌وی داگیر ده‌گات و خزمه‌تێكی زۆر به ژینگه، ئۆكسجین ده‌كاته هه‌واوه، ههواشێدار ده‌كات، سێبه‌ر له‌كاتی گه‌رمادا، تۆز‌و خۆڵ ده‌گرێته خۆ، ده‌نگ كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆیه دارستان كپه و ده‌نگ تیا ناڕوات.
بۆیه ده‌ڵێم
دره‌خت سه‌رچاوه‌ی هه‌وای خاوێنه
بۆژینگهی خاوێن نه‌مام بڕوێنه
ئه‌گه‌ر تۆ دۆستی سرووشت و جوانیت
لقی درهخ تو نه‌مام مه‌شكێنه
ژینگه‌ی كوردوستان هێشتا خاوێنه
بۆكهمێ ده‌سكه‌وت تۆ مهیژاكێنه
335 جار بینراوە