سەرەکی » زانست » چەندجار بەرگی پێخەفەكان بشۆردرێن؟

چەندجار بەرگی پێخەفەكان بشۆردرێن؟

بۆئەوەی هەمووان تەندروستییەكی باشمان هەبێت، پێویستە هەفتەی چەند جار بەرگی پێخەفەكان بشۆین تا میكرۆب و بەكتریا و مشەخۆرەكان لەناوبەرین؟
زۆر ئاساییە بەرگی دۆشەك زوو زوو نەشۆردرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی زۆرجار ئەندامەكانی خێزان بۆ خۆیان دەبنە مۆڵگەیەكی باش بۆ میكرۆب و بەكتریا زیانبەخشەكان، هەربۆیە پێویستە هەمیشە بە پاكیی رابگیرێن.
بە پێی راپرسییەك كە بەم دواییە لە بریتانیا كراوە، سەبارەت بەوەی هاووڵاتیان چەندجار بەرگی پێخەفەكانیان دەشۆن؟ دەركەوتووە زۆربەیان بەرگ و چەرچەفەكان زۆر ناشۆن.
لەو باریەشەوە پسپۆڕێكی بواری تەندروستیی بریتانی ئاماژەی بەوە داوە کە پێویستە بەرگی پێخەف و چەرچەف و سەرجێگاكان بەلای كەمەوە هەفتەی جارێك بشۆردرێن، چونكە رەنگە ببنە شوێنی مۆرانەی تەپوتۆزی ناوماڵ و دواجاریش دەبێتە هۆی گرفتی تەندروستیی.

پسپۆرانی تەندورستیش رینمایمان دەكەن بەوەی ئەگەر كەسێك لە ماڵەوە نەخۆش بێت و بەتایبەت لەو نەخۆشییانە بێت كە ترسی گواستنەوەی لێ دەركرێت بۆ ئەندامانی تری خێزان، پێویستە لە هەفتەیەكدا چەند جارێك سەرجێگە و بەرگی دۆشەك و سەرینەكانی نەخۆشەكە بشۆردرێت و باشتریشە ئەو شتانە بەئاوی نیمچە گەرم بشۆردرێن. هەروەها پێویستە خاولیش هەفتەی دوو جار بشۆردرێت.

پسپۆڕان دەشڵێن” باشترە هەموو بەرگێگ شەش مانگ جارێك بگۆڕدرێت و دۆشەكیش ئەگەر لۆكە بێت یان ئیسفنج، دوو ساڵ جارێك بگۆڕدرێت، چونكە دۆشەك و سەرین دوو شوێنی زۆر گونجاون بۆئەوەی ببنە مۆڵگەی مۆرانە و هەندێك زیندەوەری مشەخۆری دیكە كە بە چاوی ئاسایی نابینرێت.
شارەزایان بەلایانەوە گرنگە لەم كاتەدا كە هەموو جیهان بە دەست ڤایرۆسی كۆرناوە دەناڵێنێت، پێویستە زیاتر گرنگیی بدرێت بە پاكو خاوێنی پێخەفەكان، بە تایبەتی پێخەفی ئەوانەی نەخۆشن.
ئەو شارەزایانە ئاماژە بەوەش دەدەن كە لەم كاتەدا واباشترە جگە لە مادەكانی پاككەرەوەی ئاسایی، چەند مادەیەكی دژە میكرۆبیش بەكاربهێنن لەكاتی شتنی پێخەفەكاندا بۆئەوەی بە تەواوی پاك ببنەوە لە هەموو ڤایرۆس و مێروو و بەكتریایەكی زیانبەخش .

سەرچاوە: الصحە والحیاە

print

 21 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*