سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » ئەڵمانیا: داوا لە بەغدا دەکـات دەست بەدانوستان بکات

ئەڵمانیا: داوا لە بەغدا دەکـات دەست بەدانوستان بکات

لەدوای سەردانی وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەڵمانیا بەمەبەستی بەدەستهێنانی پشتیوانی ئەڵمانیای فیدڕاڵ لەدەستپێکردنی گفتوگۆکانی ئاشتی نێوان هەولێر و بەغداو مەسەلەی تیرۆرو ئاوەدانکردنەوەو چەندین پرسی تر، ڕۆژی ١٨/١٢ وەفدەکە بەسەرۆکایەتی نێچیروان بارزانی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ زیگمار جوبرائیل»ی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیای فیدڕاڵ کۆبۆوەو باسیان لەچەندین کێشەی ناوخۆی عیراق و کوردستان کرد.

ئه‌ڵمانیا داوای دانوستان ده‌کات
لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدی هەرێم کەپێکهتابون لە نێچیروان بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای لە حکومەتی عیراق کرد لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەست بە گفتوگۆ بکات و لاپەڕەیەکی تازە لە پێکەوەژیان و یەکپارچەیی خاکی عیراق و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵک هەڵبدەنەوە،ئامادەیی ئەڵمانیاشی دەربڕی لە بەردەوامی پێدانی هاوکاریەکانی بۆ عیراق وروبەڕوبونەوەی تیرۆر.

هه‌ولێر ئاماده‌یه‌
لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەند جوبرائیل ووتی: هەولێر خواستی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەیە و ئامادەییان دەربڕیوە بۆ دەستپیکردنی دانوستان،بۆیە دەبێت پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا ئاسایی بێتەوەو حکومەتی عیراق لەگەڵ دەست بە گفتوگۆ بکات.

جه‌نگی دژ به‌داعش و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌
دەربارەی ڕوبەروبونەی تیرۆرو لەناوبردنی داعشیش جوبرائیل ووتی: داعش مەترسییەکی گەورە بوو بۆسەر عیراقییەکان و ژیان وگوزەرانیان، کۆتایی داعش نزیکبووەتەوە و دەبێ سەرکەوتن بەسەریاندا لەئەولەویەتی کارەکان بێ ودواتر پاراستنی ئەمن وئاسایش وخۆشگوزەرانی خەڵک وئاوەدانکردنەوە دەست پێبکات.

سوپاسی ئه‌ڵمانیا ده‌کات
لەبەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی هاوکارییەکانی ئەڵمانیا و هاوپەیمانەکانین ڕوبەڕوبونەوەی داعشی کرد و ووتی: سوپاسی گەل و حکومەتی ئەڵمانیا دەکەین بۆ ئەو هاوکارییانەی پێشکەشی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردوون، هەرگیز هاوکارییەکانی ئەڵمانیا لەبیرناکەین، لە پشتگیری کردنی مافە دەستوورییەکانی کورد لە چوارچێوەی دەستووری عیراقدا جێی پێزانین وڕێزلێنانە هەروەها هیوای خواست بەزووترین کات وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی هەولێر بکات و لەنزیکەوە بە کیسەو ئاستەنگەکانی بەردەم خەڵکی کوردستان زیاتر ئاشنابێ وپەرەبە پەیوەندیەکانیان بددەن.

کێشه‌کان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەین
دەربارەی دانوستانیش ووتی: هاتووین هەڵوێستمان دووپاتبکەینەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا لەڕێگەی دیالۆگ ولە چوارچێوەی دەستووری عیراقدا، پابەندین بەرامبەر عیراقی دیموکراتی، فیدراڵی و فرە نەتەوەیی، ئێمە بەپێی دەستوور هیچ کێشەیەک نابینین لە بارەی دەسەڵاتی حکومەتی ناوەند لە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان، ئێمە دەخوازین ئەو پرسانە بە گفتوگۆ چارەسەر بکەین.

یه‌ک ملیارد یۆرۆ
شایانی باسە ئەڵمانیا لەماوەی سێ ساڵی رابردوی شەڕی داعشدا، هاوکارو هاوپەیمانیەکی گرنگی پیشمەرگەو سوپای عیراقی کردووە لە ناردنی چەک و جبەخانەو باربۆی سەربازی و لۆجێستی وراهێنانی پیشمەرگەو سەربازانی سوپا لەسەر خۆپاراستن لەشەڕگەکان و چۆنیەتی بەکارهێنانی چەکە پێشکەوتوەکان،بڕی یارمەتیەکانی ئەڵمانیا بۆ عیراق خۆی یەک ملیار یۆرو داوەو تائێستاش بەردەوامی هەیە.

 614 جار بینراوە