سەرەکی » زانست » ماسكێك بۆ دۆزینەوەی تووشبوانی كۆرۆناپەڕە 24

ماسكێك بۆ دۆزینەوەی تووشبوانی كۆرۆنا

زانایانی ئەمریكا گەشەیانداوە بەجۆرە ماسكێك كە توشبووانی كۆرۆنا دەدۆزیتەوە و لەكاتی هەرگومانێكی تووشبووندا دادەگیریسێت.

لە هەنگاوێكی نوێدا و بە مەبەستی خێرا دەستنیشانكردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، تیمێكی زانایانی زانكۆی هارفارد و پەیمانگای ماساچوتس بۆ تەكنەلۆژیا، دیزاین و بەرهەمهێنانی جۆرە ماسكێكی پزیشكییان ڕاگەیاندوە كە دەتوانێت كەسە گومانلێكراوەكانی توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاست بكاتەوە.

بەپیی ڕاپۆرتێك كە پێگەی( بیزنس ئینسایدەر) بڵاویكردوووەتەوە زاناكان هەوڵ دەدەن سوود لە هەندێك تاقیكردنەوەی هاوشێوە وەربگرن كە پێشتر بەكار هێنراوە بۆ ئاشكراكردنی ڤایرۆسەكانی ( ئیبۆلا و زیكا).

توێژینەوە سەرەتاییەكانی ئەو تیمە هاوبەشە لەسەر ئەوەیە كە كاتێك كەسێك بپژمێت یان بكۆكێت یان هەناسە بدات ئەو ماسكە بە ئاماژەیەكی ڕوناكیی ( فلۆرسنت) دابگیرسێت.

گەر ئەم داهێنانە ئامانجدارە سەركەوتوبێت، بەشدار دەبێت لە ڕووبەروبوونەوەی كێشەكانی پەیوەست بە ڕێگەكانی پشكنین لەوانەش پێوانەكردنی پلەی گەرمیی لەشی كەسی گومانلێكراو.

(جیم كولێنز) ئەندامی ئەو تیمە ئاشكرایكردووە، كاتێك ئەوەی ئامانجمانە بە دەستی دەهێنین، ئیدی دەتوانین بیهێنینە بەرچاوی خۆمان كاتێك ڕیوشوێنە تایبەتەكان كۆتایین دێت دەتوانرێت لە هۆڵەكانی چاوەڕوانیی لە فرۆكەخانەكان و بۆ چوونە سەركار و گەڕانەوە بەكاریان بهێنرێت، هەروەها دەتوانرێت لە هۆڵەكانی چاوەڕوانیی نەخۆش لە نەخۆشخانەكانیش بەكاربهێنرێت».

جارێكی تر كۆلینز ڕوونی كردەوە و وتی» هەرچەندە تا ئێستا كاركردن بۆ گەشەپێدانی ئەو ماسكە پزیشكییە لە قۆناغەكانی سەرەتادایە، بەڵام ئەنجامەكان زۆر دڵخۆشكەرن».

لەچەند هەفتەی ڕابردوودا ئەو تیمەی كۆلینز بەتەنها توانای هەستكردنی ئامێرەكانی هەستەوەرییان تاقیكردووەتەوە بۆ ئەوەی بزانن چۆن كاردەكات بۆ دۆزینەوەی نمونەی ڤایرۆسەكە و ئەمەشیان بە بەكارهێنانی نمونەیەكی ڤایرۆسەكە كردووە كە لە سەر تنۆكێك لیك بووە.

دوبارە كۆلینز وتی: هەر ئەوەندەی گەیشتینە ئەو قۆناغە، ئیدی خۆمان ئامادە دەكەین بۆ ئەوەی داهێنراوەكە لەسەر مرۆڤ تاقیبكەینەوە بە تایبەت ئەوانەی پێشبینی دەكرێت توشی ڤایرۆسەكە بووبن ، بۆ ئەوەی بزانین ئایا ئەو ماسكانە لە ژینگەی ڕاستەقینەدا سەركەوتوو دەبن یان نا؟ «.

هەروەها ئەندامێكی تری ئەو تیمە وتی» تەنانەت پزیشكەكان دەتوانن بەكاری بهێنن لەبری ئەوەی ماوەیەكی زۆر بووەستن تا ئەنجامی پشكنینی نمونەكان دێتەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پشكنینە باوانەی ئێستا دەكرێت بۆ ئاشكراكردنی توشبووانی ڤایرۆسەكە زۆر بە خاویی ئەنجام دەدرێت بۆ كۆنترۆلكردنی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، ئەوا بەكارهێنانی ئامڕازە داهێنراوەكان بە تایبەت ئەوانەی دەتوانن بە خێرایی توشبووەكە ئاشكرا بكەن بە شتێكی گرنگ و كاریگەر دادەنرێن.

هاوكاتیش ئەو تیمە بەردەوامن لە توێژینەوەكانیان لەسەر دیزاینی ماسكەكە و ڕادەی گەرەنتی ئامێرە هەستەوەرەكان لە ناو ماسكەكەدا یان دروستكردنی یەكەیەكی نوێ كە بتوانرێت بلكێنریچت بە ماسكە ئاساییەكانەوە

پێشتریش لەساڵی 2018دا ئامڕازێكی لەو شێوەیە دروستكرا بۆ دۆزینەوەی توشبوانی سارس و سورێژە و هەوكردنی جگەر و و ڤایرۆسی خۆرئاوای نیل و چەند ڤایرۆسێكی تر.

كولێنز وتی» تاقیكردنەوە سەرەتاییەكان لەسەر كاغەز كراون بۆ ئەوەی بتوانین لەسەر ماسكی هەرزان كاربكەین، بەڵام پێدەچێت تاقیكردنەوە لەسەر پلاستیك و كوارتزیش سەركەوتوو بێت».

هەرچی ئامرازی هەستەوەرەكانە لە ماددەی بۆماوەیی (RNA) و (DNA)ی پەیوەست بە ڤایرۆسەكانەوە دروستكراوە، بە هۆی ئامێرێك بە ناوی (lyophilizer)ەوە ماددە بۆماوەییەكان لەسەر تۆڕێك وشككراونەتەوە بە مەبەستی نەهێشتنی شێ لەسەری بێ ئەوەی بهێڵین بمرێت، دەكرێت ئەو ماددە جێگیرە لە پلەی گەرمیی ژووردا بۆ ماوەی چەند مانگێك بمێنێتەوە، لەكۆتاییدا دەتوانرێت ئامرازگەلێكی ئاشكراكردنی لێ بەرهەم بێت و ماسكێكی لێ دروست بكرێت كە ماوەی بەسەرچوونەكەی زیاتر بێت لەو ماسكانەی ئێستا هەیە.

 

سەرچاوە: BBC

print

 291 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*