سەرەکی » ئابووری » داهاتی باجەكانی ئەڵمانیا كەمیكردووە

داهاتی باجەكانی ئەڵمانیا كەمیكردووە

چاوەروان دەكرێت بە كاریگەریەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرنا بۆ ئەمساڵ داهاتی بەدەستهاتووی باجەكان لە ئەڵمانیا بڕی 98 ملیارو 600 ملیۆن یۆرۆ كەمبكات كەئەوەش بە گەورەترین قەیرانی دارایی دادەنرێت, كە لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا رووبەروی ئەو وڵاتە دەبێتەوە.

بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنانەش بێت كە وەزارەتی دارایی ئەو ووڵاتە لەساڵێكدا دووجار ئەنجامیان دەدات چاوەروان دەكرێت ئەمساڵ دەسەڵاتی فیدراڵی و دەسەڵاتی هەرێمە ناوخۆییەكان تەنها بڕی 717 ملیارو 800 ملیۆن یۆرۆ داهاتیان هەبێت ئەمە لەكاتێكدا ئەو داهاتە بۆ ساڵی 2019 بڕی 799 ملیارو 300 ملیۆن یۆرۆ بووە.

كەمبوونەوەی داهاتە دارایەكانیش لە كاتێكدایە كە پێشبینی دەكرا ئەمساڵ ئەو داهاتانە زیاد بكات و لایەنی كەم بگاتە 816 ملیارو 400 ملیۆن یۆرۆ .

جێی ئاماژەشە ئەڵمانیا بۆ رووبەروبونەوەی كاریگەریە نەرێنیەكانی كۆرۆنا و كەمكردنەوەی زیانە ئابورییەكانی بری یەك ترلیۆن یۆرۆی بۆ هاوكاریكردنی كۆمپانیا بچوكەكان و پرۆژە كەسیەكان تەرخانكردووە لەگەڵ هێشتنەوەی چانسی پێدانی قەرزی دارایی بە كۆمپانیا گەورەكان ئەگەر پیویستیان پێی هەبێت.

print

 71 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*