سەرەکی » مانشێت » مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پیرۆزبایی جه‌ژن له‌ موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كات

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پیرۆزبایی جه‌ژن له‌ موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كات

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ته‌واوی موسوڵمانانی جیهان و عیراق و به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

پیرۆزبایی
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، پیرۆزبایی گه‌رم ئاڕاسته‌ی ته‌واوی موسوڵمانانی جیهان و عیراق و به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین، به‌ تایبه‌ت خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و هێزی پێشمه‌رگه‌ و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ناوخۆ ، كه‌ له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا و هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌گیانی هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارییه‌تی و له‌خۆبوردنه‌وه‌ ئه‌ركی پاراستنی ئارامی و ئۆقره‌یی هه‌رێمی كوردستان و گیان و ته‌ندروستی خه‌ڵك و ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان له‌ئه‌ستۆدایه‌ و بێ ماندووبوون له‌وپێناوه‌دا شه‌ونخوونی ده‌كه‌ن ، مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) به‌ڕێزه‌وه‌ له‌ماندوونیان ده‌ڕوانێت.

وه‌ك چۆن جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینییه‌وه‌ هه‌ڵگری په‌یامی ئاشته‌وایی و لێبوورده‌ییه‌ بۆ گشت موسوڵمانان و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی، ئومێد ده‌كه‌ین به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ ببێته‌ هه‌وێنی قوڵبووه‌ی لێبورده‌یی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پته‌وكردنی ڕیزه‌كانی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئامانجی هه‌وڵدانی زیاتر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ و گرفته‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی ، به‌تایبه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌ و گرفته‌ داراییانه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه‌ و خه‌ڵكی كوردستان و مووچه‌خۆران تیاندا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌من و ئه‌م بارودۆخه‌ زیاتر درێژه‌نه‌كێشێت و خۆشگوزه‌رانی و ئارامی بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ربكرێ.

دووباره‌ جه‌ژن له‌ته‌واوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان پیرۆزده‌كه‌ین هیوای كامه‌رانی و ئاسوده‌یی بۆ هه‌مووان ده‌خوازین .

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

print

 209 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*