سەرەکی » وەرزش » پێشمەرگە بوو بە پاڵەوانی عیراق

پێشمەرگە بوو بە پاڵەوانی عیراق

یەکێتیی ناوەندی بالەی عیراق لە هەولێر کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ نوێنەرانی تیپە بەشدارەکانی خولی نایابی بالەی یانەکانی عیراق ئەنجامداو بڕیاریاندا پێشمەرگەی سلێمانی بەڕەسمی ببێتە پاڵەوانی ئەمساڵی عیراق.

ماوەیەکە پاش تەواو بوونی یارییەکانی گردبوونەوەی یەکەمی ئەم خولە، بەهۆی بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆناوە خولەکە راگیرا، لەبەر ئەوەی ئەستەمە لەم کاتەشدا گردبوونەوەی دووەم ئەنجام بدرێت و پاش رەزامەندی نوێنەرانی یانە بەشدارەکان، بڕیاریدرا” دوا گردبوونەوەی خولی نایابی بالەی یانەکانی عیراق بە کۆتا گربوونەوە دابنرێت و ئەنجامەکانی ئەم گردبوونەوەیەش بە ئەنجامی کۆتایی خولەکە هەژمار بکرێت.

بەو ئەنجامەش ئەو یەکێتییە تیپی بالەی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە پاڵەوانی وەرزی 2019-2020 -ی خولەکە دەستنیشان کرد و کوڕانی پێشمەرگەی سلێمانی بەرەسمی بوون بەپاڵەوانی خولی نایابی بالەی یانەکانی عیراق.

بەو بڕیارەش ریزبەندی کۆتایی یەکەم تا چوارەمی ئەم خولە بەمشێوەیەی لێدێت؛

*یانەی پێشمەرگەی سلێمانی (17 خاڵ) ( پاڵەوانی خولی ئەم وەرزە).

*یانەی بەحری (13 خاڵ) (دووەمی خولی ئەم وەرزە).

*یانەی غازی باشوور (11 خاڵ) (سێیەمی خولی ئەم وەرزە).

*یانەی هەولێر (10 خاڵ) (چوارەمی خولی ئەم وەرزە).

print

 85 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*