سەرەکی » زانست » “ئەی.تی.ئێم” بۆ کوشتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا

“ئەی.تی.ئێم” بۆ کوشتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا

مەنسور جیهانی

دکتۆر “پەیمان سەرحەدی” داهێنەری کورد لە شاری زوریخی سویسرا بە سەرکەوتوویی توانی دەزگای “ئەی.تی.ئێم” (ATM) ی پارەژماردن درووستبکات بە تایبەتمەندی خاوێنکردنەوە و کوشتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەر پارەکە بە سوودوەرگرتن لە تیکشی UV.

سێ نموونە لەم دەزگایە لە لایەن دکتۆر “پەیمان سەرحەدی” داهێنەری کورد لە شاری زوریخی سویسرا دیزاین و درووستکراوە و دیزاینی پیشەسازی ئەم دەزگایە بەشێوەیەکە کە کەسانێک دەتوانن پارەکانی خۆیان بخەنە ناو دەزگاکەوە و دەزگاکەش لەکاتی بژاردنی پارەکەدا ڤایرۆسەکانی سەر پارەکان بکوژێت.

لەئێستادا هەندێک لە کۆمپانیاکانی ئەورووپا سەرقاڵی دانووستانن لەگەڵ پەیمان سەرحەدی بۆئەوەی بە کۆمەڵ ئەم دەزگایە لە وڵاتانی سویسرا و ئەڵمانیا بەرهەمبهێنن.

ئەم دەزگایانە بە سوودوەرگرتن لە تیشکی سەرو بنەوشی کەم درووستکراوەو بەهۆی تایبەتمەندیی رێگەگرتن لە گواستنەوەی پیسایی هەوا، لە کۆنتڕۆڵکردنی فیزیکی میکرۆرگانیسمەکان Microorganisms سوودی لێوەردەگیرێت.

لەداهێنانەکەی پەیمان سەرحەدیدا، بەپێکهێنانی شێوازی نوێی پرشنگ و مەوداو رێژە، دکتۆر “پەیمان سەرحەدی” سەرکەوتوانە بەبێ کەمکردنەوەی خێرایی دەزگاکانی پارە ژماردن “ئەی.تی.ئێم” ATM هاوکات لەگەڵ هەژماردنی پارەکان، ئەوان بە تەواویی خاوێن دەکاتەوە و زیانیش بە ڕیشاڵی پارەکان ناگەیەنێت.

print

 131 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*