سەرەکی » هەواڵ » كازمی:رێگە نادەین موڵکی گشتیی لە دەروازە سنوورییەكان بدزرێت

كازمی:رێگە نادەین موڵکی گشتیی لە دەروازە سنوورییەكان بدزرێت

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ‌و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق دوێنێ لە میانی بەسەركردنەوەی دەروازەی سنووریی مەندەلی بۆ نیمچە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران، رایگەیاند: قۆناغی گەڕاندنەوەی شكۆ بۆ سیستم و یاسا دەستیپێكرد، رێگە نادەین موڵکی گشتیی لە دەروازە سنوورییەكان بدزرێت، لەمەودوا حەرەمی دەروازەكان لەلایەن هێزە سەربازییەكانەوە دەپارێزرێن. وتیشی: سەردانیكردنمان بۆ ئەم دەروازەیە، پەیامێكی روونە بۆ هەموو گەندەڵكاران بەوەی هیچ شوێنیان لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكاندا نەماوە، دەبێت هەموو فەرمانگە حكومییەكان كار بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بكەن، چونكە ئەوە داواكارییەكی جەماوەرییە.

سەرۆك وەزیرانی عیراق جەختیشیكردەوە: سەردانەكەیان بۆ ئەو دەروازە سنوورییە پەیامێكی روونە بۆ گەندەڵكاران بەوەی كۆتایییان هات، پلانی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵكاران دانراوە، دەبێت هەمووان هاوكار و پشتیوان بن بۆ هێنانەدی ئەم داخوازییە.

جەختیشیكردەوە، كە دەسەڵاتی بەخشیوەتە سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵكاران و راوەدوونانیان لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكاندا.
جێی ئاماژەیە، دوێنێ هێزە ئەمنییەكان ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی فراوانیان بە سەرپەرشتی مستەفا كازمی لە پارێزگای دیالە دەستپێكرد.

print

 135 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*