سەرەکی » هەواڵ » فراكسیۆنی سەوز و نوێنەری یۆنامی: كۆتاییهێنان بە كێشەكان

فراكسیۆنی سەوز و نوێنەری یۆنامی: كۆتاییهێنان بە كێشەكان

دوێنێ، فراكسیۆنی سەوز لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، سەردانی بارەگای یۆنامییان كردو لەگەڵ جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان و سەرۆكی نێردەی باڵای نەتەوەیەكگرتووەكان لەعیراق، كۆبوونەوەو گفتوگۆیان كرد سەبارەت بەڕەوشی سیاسیی عیراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكەو بارودۆخی ئەمنی لە پارێزگای كەركوك و چارەسەركردنی كێشەكانیش تەئكیدی لەسەر كرایەوە.

تاوتوێكردنی یاسای هەڵبژاردنەكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و رۆڵ و پێگەو كاریگەرییەكانی ژن لەعیراق و توانای بڕیاردان لەكایەی سیاسی و ئیداریی وڵاتدا، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

print

 127 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*