سەرەکی » ئابووری » دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی بازرگانیی عیراق رایگه‌یاند: ته‌واوی رێكاره‌ پێویسته‌كانیان بۆ پێدان و دابه‌شكردنی وه‌جبه‌ی دووه‌می پاره‌ی گه‌نم و شایسته‌ داراییه‌كانی جووتیاران بۆ ئه‌مساڵ ته‌واو كردووه‌و به‌ چه‌ند قۆناغێك دابه‌شی ده‌كه‌ن.

هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عیراق، وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بڕی 353 ملیار دیناری بۆ پێدانی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران له‌مساڵدا ته‌رخانكردوەو له‌لایه‌ن كۆمپانیای گشتیی بازرگانی خۆراكیشه‌وه‌ لیستێك به‌ناوی جووتیارانه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی پێشینه‌یان له‌ وه‌رگرتنی گه‌نمه‌كه‌دا له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا پاره‌و شایسته‌ داراییه‌كانیان پێ‌ بدرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،‌‌ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق به‌ دوو وه‌جبه‌ پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی بۆ خه‌رجكردوون كه‌ له‌وه‌جبه‌ی یه‌كه‌مدا بڕی 100 ملیار دیناریان وه‌رگرتووه‌و به‌سه‌ر جووتیاراندا دابه‌شیان كردووه‌و ئێستاش بۆ وه‌جبه‌ی دووه‌م بڕی 253 ملیار دیناری تریان وه‌رگرتووه‌و ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كه‌ن.

سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانەشی ره‌تكرده‌وه‌ كه ‌باس له‌ راگرتن و پێنه‌دانی شایسته‌ داراییه‌كانی جووتیاران ده‌كه‌ن و دواكه‌وتنه‌كه‌ش ته‌نها په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ كاری وردبینیكردن و پێگه‌یاندی پاره‌كه‌ به‌ده‌ستی جووتیارانی راسته‌قینه‌.

print

 97 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*