سەرەکی » هەواڵ » یەکێتیی ئەوروپا کۆدەبێتەوە

یەکێتیی ئەوروپا کۆدەبێتەوە

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری جۆزیف بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتییەکە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەکەن، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی لوبنان، بیلاڕوس و کێشەی دەریای ناوەڕاست.

ئاژانسەکە روونیشیکردۆتەوە: لە کۆبوونەوەکەدا بابەتە هەنووکەییەکان و دۆخی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی بیلاڕوس و دوایین پیشهاتەکانی لوبنان تاوتوێ دەکرێت.

هەڵبژاردنەوەی ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ بۆ شەشەمین خولی سەرۆکایەتیی بیلاڕوس و گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست، لە گرنگترین ئەو بابەتانەن کە پێویستیان بە تاوتوێکردن و چارەسەری خێرا هەیە.

print

 171 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*