كێشه‌ی گونده‌كانی كه‌ركوك،پرسێكی گرنگ، به‌ڵام دواخراو
38
پرسی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی گونده‌كانی كه‌ركوك هاوپێچه به‌و ماده ده‌ستوورییه‌ی عێراقه‌وه كه ناوی ماده‌ی «140»ه، چه‌نده ماده‌ی سه‌د و چل بۆ كۆتاییهێنان به‌كێشه‌ی سیاسی و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی كه‌ركوك گرنگه ئه‌وه‌نده‌ش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گوندنشینه‌كانی كه‌ركوك بۆ سه‌رباركردنی پرسی كه‌ركوك و كوردستانیبوونی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم گرنگه. ئه‌م گوندانه له زه‌مه‌نێكی هێنده دووره‌وه كێشه‌كانی كه‌ڵه‌كه‌بووه‌و زیادی كردووه به‌ئاسانی و به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵام ناشاردرێته‌وه كه له‌لایه‌ك حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق ئه‌مه‌یان ویستووه و لهلایهكیتریشهوه نوێنه‌ره‌كانی كود له به‌غداد سیستی و كه‌مته‌رخه‌مییان كردووه له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌و پرسێكی گرنگی له‌م شێوه‌یه‌دا.
هه‌موو هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گونده‌كانی كه‌ركوك كه ساڵانێكی زۆره بوونی هه‌یه ده‌رناكه‌وێت و مایه‌ی ده‌ستخۆشی نیه!! تاكو ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌م پرسه ده‌بڕێته‌وه و ئیدی گوندنشینان و هاوڵاتیانی جوتیارو خاوه‌ن كشتوكاڵه‌كان له‌و گوندانه‌دا به ئاره‌زووی خۆیان و به‌بێ ترس كاری كشتوكاڵی و مه‌ڕداری و ….هتد ده‌كه‌ن، هه‌ر وه‌ستانێك به‌دیار ئه‌م پرسه‌وه كات كوشتن و ئیهمالییه به‌رامبه‌ر زه‌مه‌ن و واقیعێك كه هه‌میشه له‌باری زه‌ره‌ردایه بۆ كورد و كه‌ركوك و جوتیاران و گوندنشینان، ئه‌و دیمه‌ن و مه‌شهه‌دانه‌ی ساڵانه له‌نێوان عه‌ره‌به هاورده‌كانی ناوچه‌كه‌و دانیشتوانه كورده ڕه‌سه‌نه‌كانی ئه‌و گوندانه‌دا ده‌یبینین كه عه‌ره‌به‌كان به‌پیلان و سیناریۆ ده‌یانه‌وێت موڵك و ماڵی ئه‌و كورده گوندنشینه ڕه‌سه‌نانه داگیربكه‌ن و بیكه‌ن به‌موڵكی خۆیان ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ئیهمالی و كهمتهرخهمییهیه كه به‌درێژایی كاتێكی زۆر و مێژوویی له‌گه‌ڵ پرسه‌كه‌دا هه‌بووه و كراوه.
له‌م نوسینه‌دا هیچ هه‌وڵێك بێبه‌هاو زه‌ربی سفر ناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و خه‌مخۆرییه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا كه بڵێین هیچ هه‌وڵێك له‌ئاست قه‌باره‌ی پرسه‌كه نییه، بۆ چه‌ندانجار له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره كورده‌كانی هه‌رێم و كه‌ركوكیش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌م باره‌یه‌وه قسه‌مان كردووه و پێیانڕاگه‌یاندووین كه حكومه‌تی عێراق و فڵان و فیسار كه‌س و لایه‌نی عێراقی بۆچونیان باشه و داواده‌كه‌ن به‌پێی ده‌ستور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه‌كه بكرێت به‌ڵام تاكو ئێستا‌و له‌دوای نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراقی ساڵی 2005ه‌وه ئه‌م پرسه هیچ پێشڤه‌چونێكی به خۆوه نه‌بینیووه و گۆڕانكاری له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه‌دا نه‌هاتۆته پێش و كێشه‌ی جوتیاران و گوندنشینانی كه‌ركوك وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و تادێت كێشه‌ی جوتیارانی ئه‌و گوندانه قوڵتر و گه‌وره‌تر ده‌بێت و لایه‌نی ئیقلیمی و ده‌ره‌كیش دێته‌ناو بابه‌ته‌كه‌وه و ده‌یه‌وێت پرسه‌كه گه‌وره‌تر بكات و قوڵتری بكاته‌وه و واپیشان بدات كه ئه‌و پرسه ئه‌سڵه‌ن بوونی نییه‌و ناكرێت كورده‌كان خه‌ون به بابه‌تێكی وه‌هاوه ببینن و پێیانوابێت ئه‌وان له‌سه‌ر حه‌قن و داواكه‌یان داوایه‌كی ڕه‌وایه.
كێشه‌ی گونده‌كانی كه‌ركوك پرسێكی گرنگ و چاره‌نووسسازه به‌نیسبه‌ت كورد‌و گوندنشینانی ئه‌و ناوچانه‌وه، به‌ڵام هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسه‌كه دواخراوه و وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویسته و گرنگه كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه‌و ئه‌م پرسه له‌شوێنی خۆیدا وه‌ستاوه و ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ستی نه‌یارێتی ده‌گاته ئه‌م پرسه‌و ناهێڵێت چاره‌سه‌ر بكرێت هێنده لایه‌نی خێر‌و هێزی ئاشتی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بوونی نییه كه ئه‌م مێژووه له‌شوێنێكدا بووه‌ستێنێت و خاڵێكی بۆ دابنێت. وه‌ك له‌پێشوودا بینیومانه هه‌رجارێك ئه‌م كێشه‌یه سه‌ریهه‌ڵدابێته‌وه هاوكات قسه له‌سه‌ر ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌رێكی كاتیش كراوه به‌ڵام له ساڵانی دواتردا كێشه‌كه سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی به‌ناوی ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و كێشه‌یه هه‌بووه ته‌نها حیبری سه‌ر كاغه‌ز بووه و هیچ ڕێككه‌وتنێك جوهد و تاقه‌ی ته‌واوه‌تی نه‌بووه، به‌رده‌وامیش به‌م شێوازه له‌هه‌وڵ و چاره‌سه‌رییه، پرسه‌كه ناگه‌یه‌نێته خاڵی كۆتایی و نابێته مایه‌ی خێری گوندنشینان و جوتیاران و ئیدی كۆتایی بهێنێت به‌و مێژووه ناشیرین و دوژمنكارییه‌ی كه ساڵانێكی زۆره به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌و گوندانه ده‌كرێت.
215 جار بینراوە