هەولێریات

هنا لندن

كه‌ سه‌عات ده‌بووه‌ حه‌فتی‌ ئێواره‌ زه‌نگی‌ (بیگ بینگ) بابی‌ ره‌حمه‌تیمی‌ به‌خه‌به‌ر ده‌هینا، رادیۆ ترانسسته‌ره‌كه‌ی‌ ده‌خسته‌ سه‌ر سینگییه‌وه‌ دوای‌ چار ته‌قه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ بیگ بینگ‌ موزیعه‌كه‌ ده‌یگۆت (هنا لندن .. نشره‌ الاخبار. یقرأها علیكم علی أسعد) . ئه‌و موزیعه‌ ده‌نگخۆشه‌ كاته‌كی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ شۆڕشی‌ ئه‌یلول بووم زۆرجار له‌ئۆردوگای‌ (ره‌به‌ت) كه‌ به‌ئێجازه‌ی‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌ ده‌گه‌ڕامه‌وه‌ ماری‌ باپیرم، گێم له‌ده‌نگی‌ ده‌بوو له‌به‌شی‌ عاره‌بی‌ رادیۆی‌ تاران. لۆیه‌ به‌ده‌نگه‌كه‌ی‌ ئاشنابووم. ئه‌مه‌ش وه‌كی‌ بابه‌كانمان حه‌زمان له‌ئه‌خباره‌كانی‌ ئه‌و ئێزاعه‌یه‌ بوو. هه‌رچه‌نده‌ له‌و سه‌رده‌مه‌ ته‌له‌فزیۆنیش په‌یدا ببوو، به‌ڵام رادیۆ به‌شه‌كی‌ ژیانمان بوو، چونكی‌ هه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ حوكمه‌ت قۆرخی‌ كردبوو نه‌یده‌هێشت ئه‌خباره‌كی‌ راسته‌قینه‌مان گێ لێ بی‌، هه‌م رادیۆش گچكه‌ بوو ده‌مانتانی‌ له‌گه‌ر خۆمان بیگێڕین. له‌سه‌رده‌می‌ حه‌ربی‌ عیراق وئێراندا، ئه‌وه‌نده‌ گێمان له‌ئه‌خباری‌ درۆی‌ حكومه‌ت بوو كه‌ ده‌یگۆت، ئه‌وڕۆ سێ هه‌زار جوندی‌ ئێرانیمان كوشتیه‌ و خۆشمان یه‌ك بریندارمان هه‌یه‌ ئه‌ویش ده‌ستی‌ له‌جێی‌ خۆی‌ چووه‌! ئیدی‌ وایلێهات كه‌س گوێ له‌رادیۆكانی‌ حكومت نه‌گری‌ و، ئێواران له‌گه‌ر سه‌عات هه‌شت رادیۆی‌ (مونتی‌ كارلۆ) و (صوت أمریكا) له‌حه‌موو ماره‌كی‌ هه‌ولێر ده‌بیستران. له‌مونتی‌ كارلۆ (رواد گربیه‌) نه‌شره‌ی‌ ئه‌خباری‌ ده‌خینده‌وه‌، له‌صوت أمریكاش ته‌قریره‌كانی‌ فه‌ریده‌ الشوباشی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ ئه‌خباری‌ راسته‌قینه‌ بوون. به‌یناو به‌ینیش له‌مونتی‌ كارلۆ دیعایه‌كی‌ پاكه‌تی‌ جغاره‌شی‌ براوده‌كرده‌وه‌ كه‌ ده‌یگۆت (تعال الی‌ حیپ النكهه‌، تعال الی‌ مارلبورو). هه‌ر ئه‌و دیعایه‌ش وایلێكردم پاكه‌تی‌ به‌غدا و جمهوری‌ بگۆڕم به‌ مارلبۆرۆ ئاخر ئه‌منیش حه‌زم له‌ نه‌كهه‌ی‌ بوو! .

له‌ساری‌ شێسته‌كان و حه‌تا سه‌ره‌تای‌ حه‌فتایه‌كانیش ئیزاعه‌یه‌ك هه‌بوو زۆر به‌رنامه‌ی‌ خۆشی‌ هه‌بوو، ناوی‌ (اژاعه‌ القوات المسلحه‌) بوو له‌به‌غداوه‌ په‌خش ده‌كرا. ئه‌و ئیزاعه‌یه‌ هه‌م گۆرانی‌ زۆر خۆش، هه‌م به‌رنامه‌ی‌ به‌تام و له‌ززه‌تیشی‌ پێشكه‌ش ده‌كرد، به‌تایبه‌تی‌ به‌رنامه‌ی‌ موسابه‌قات، ئه‌ستێره‌ی‌ ئیزاعه‌كه‌ش هونه‌رمه‌ندی‌ گه‌وره‌ی‌ عیراقی‌ (راسم الجمیلی‌) بوو، كه‌ پێموایه‌ روتبه‌ی‌ رائید بوو له‌جه‌یشی‌ عیراقیدا. به‌س وه‌كی‌ عاده‌تی‌ خۆی‌ به‌ له‌ناوبردنی‌ حه‌موو شته‌كی‌ جوان و خۆشی‌ ئه‌و وراته‌، رژێمی‌ به‌عس ئه‌و ئیزاعه‌یه‌شی‌ راگرت و ناوی‌ گۆڕی‌ لۆ (صوت الجماهیر) ئه‌ویش بووه‌ زۆرنایه‌كی‌ تری‌ رژێمی‌ به‌عس و كه‌ته‌ دیعایه‌كردن لۆ ئه‌و رژێمه‌، ئیدی‌ خه‌ركی‌ به‌یه‌كجاری‌ ئیزاعه‌كانی‌ به‌غدایان له‌به‌رچاوكه‌ت و روویان كرده‌ ئیزاعه‌ خارجییه‌كان.

هه‌ر له‌و سارانه‌شدا هه‌نده‌ك ئیزاعه‌ی‌ تریش هه‌بوون كه‌ خه‌ركی‌ زۆر موتابه‌عه‌یان ده‌كرد وه‌كی‌ (صوت العرب من القاهره‌) ئه‌ویش خۆشییه‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ سه‌ری‌ مانگان حه‌فله‌كانی‌ ئوم كه‌لسومی‌ به‌موباشیری‌ نه‌قل ده‌كردو زۆرجار له‌و رادیۆوه‌ گێم لێده‌گرت. له‌ولاشه‌وه‌، ئیزاعه‌ی‌ تاران به‌شی‌ كوردییه‌كه‌ی‌ كه‌ شه‌وان ته‌مسیلیاتی‌ كوردی‌ زۆر خۆشیان په‌خش ده‌كرد له‌گه‌ر به‌رنامه‌ شیعرییه‌كه‌ی‌ شوكروڵلا بابان وپه‌روین موشیری‌، رادیۆی‌ یه‌ریڤانیش هه‌بوو خه‌ركی‌ گێیان لێده‌گرت.

هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا ئیزاعه‌ی‌ شۆڕشی‌ كوردستانیش ده‌نگی‌ ده‌بیسترا، هه‌رچه‌نده‌ ته‌شویشه‌كی‌ زۆر به‌قووه‌تی‌ (هانی‌ هانی‌) له‌سه‌ر بوو، به‌س جارجار گێمان له‌ئه‌خباره‌كان ده‌بوو كه‌ بارزان مه‌لا خالیدی‌ موزیعی‌ رادیۆكه‌ هاواری‌ ده‌كرد (ئه‌مڕۆ سێ ده‌بابه‌ی‌ دوژمن هاتنه‌ په‌لیخاندن). ئه‌و زه‌مان خۆشترین ئه‌خبار كه‌ حه‌زمان لێبوو، ئه‌خباری‌ په‌لیخاندن و هه‌پڕوون به‌هه‌پڕوونی‌ هێزه‌كانی‌ به‌عس بوو، نه‌مانزانی‌ رۆژه‌ك دادێ هه‌موو میلله‌ته‌كه‌مان په‌لیخان ده‌بن و وراته‌كه‌شمان هه‌پڕوون به‌هه‌پڕوون ده‌بیتن، با له‌وه‌ش زیاتر نه‌رێم، باقی‌ وه‌لسه‌لام .

 197 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*