سەرەکی » وتار » هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د » یه‌كێتی و كۆنگره‌

یه‌كێتی و كۆنگره‌

ساڵی 2018 بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ساڵێی زۆر گرنگه‌،به‌جۆرێك كه‌ ده‌كرێت یه‌كێتی ساڵی2018 بكاته‌ ساڵی نوێ بوونه‌و بنادنانه‌وه‌ی جارێكی تری ئه‌و حیزبه‌ی كه‌ گه‌شه‌كرنو مانه‌وی گرنگی و كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌شه‌ی دیموكراسی و مافی مرۆڤ وگه‌یشتنی كورد به‌مافه‌ره‌وه‌كانی.
له‌م ساڵدا عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م گۆرانكاری گه‌وره‌دان و هه‌ڵبژادن وێستگه‌یه‌كی گرنگی دارشتنه‌وه‌ی جارێكی تری نه‌خشه‌ی سیاسی ده‌بێت، بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش ساڵی 2018 ساڵی كۆنگره‌و ئه‌نجامدانی چاكسازی حیزبی و پێداچونه‌وه‌ ده‌بێت به‌ په‌یكه‌ره‌ی یه‌كێتی به‌جۆرێك ئێستا هاوشێوه‌ی روداوه‌ چاوه‌روانكراوه‌كانی تر كۆنگره‌ی یه‌كێتیش یه‌كێ له‌و وێستگه‌گرنگانه‌یه‌ كه‌ به‌بایه‌خه‌وه‌ سه‌یرده‌كرێت چونكه‌ نوێ بوونه‌و كۆنگره‌ی یه‌كێتی هه‌ربه‌ته‌نها بۆ یه‌كێتیه‌كان گرنگی نیه‌ و بۆ رووداوپێشهاته‌كانی داهاتووی عێراق و كوردستانیش گرنگی زۆری هه‌یه‌.
له‌ئێستادا خواست و داواكاری به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م بووه‌ به‌واقعێك كه‌ئیدی یه‌كێتی ناتوانێت ماڵئاوایی له‌ ساڵی 2018 بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ ببه‌ستێ،چونكه‌ كۆنگره‌ی چواره‌م له‌دوای ماڵئاوایی سه‌رۆك مام جه‌لال بووه‌ به‌خواستێك كه‌ سه‌رجه‌می ئۆرگانه‌كانیشی گرتۆته‌وه‌ و له‌چه‌ند ساڵی رابردوشدا ره‌نگه‌ زۆر كه‌م بن ئه‌وخواستانه‌ی كه‌ هه‌موان وه‌ك یه‌ك به‌گرنگ و پێویستی بزانن،چونكه‌ له‌واقعیشدا تێپه‌ربوانی چه‌ندساڵێك به‌سه‌ردواهه‌مین كۆنگره‌دا كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر یه‌كێتی جێ هێشتووه‌.
گرنگه‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌زوترین كات كات و واده‌ی كۆنگره‌ دیاری بكات و به‌مه‌ش یه‌كێتی قۆناغێكی گرنگ ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌، چونكه‌ دواكه‌وتنی كۆنگره‌ و ماڵئاوایی سه‌رۆك مام جه‌لال یه‌یكێتیان دووچاری دۆخێك كردووه‌ كه‌زۆرجار بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسێك یه‌كێتی زیاتر له‌كاتی ئاسایی،كاتی پێویسته‌ ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر روداو پێشهاته‌كانیش دروستكردووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی یه‌كێتی له‌ئێستا وه‌ك هێزێك ده‌بینرێت كه‌كه‌متر ستراتیژه‌ رونه‌كه‌ی درك پێده‌كرێت و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر گه‌شه‌و نوێ بونه‌وه‌و بریاردانی یه‌كێتی دروستكردووه‌.
ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ له‌ساڵی 2018 بۆ یه‌كێتی به‌شێكی هه‌ره‌گرنگی كاریگه‌ریه‌كه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ كاتی ئه‌نجامدانه‌كه‌ی، كه‌ گرنگه‌ یه‌كێتی به‌رله‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و كوردستان ئه‌نجامی بدات،چونكه‌ واقع ئه‌وه‌مان به‌رونی پێده‌ڵێت یه‌كێتی ناتوانێت وه‌ك پێویست له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌بێ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌.

 433 جار بینراوە