سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا » بازرگان و حوكمڕان

بازرگان و حوكمڕان

ـ ئەو دەنگە دەنگە چی یە رۆڵە؟
× بەگم موزیعەكەیە هەواڵ ئەخوێنێتەوە. ئەڵێ‌ سبەینێ‌ پشوو نی یە.
ـ حەو.. جاران تەنیا هەر عوتڵەیان ئەكرد بە هەواڵ، ئێستا عوتڵەش نەبێ‌ ئەیكەن بە هەواڵ؟؟
× قوربان مەملەكەتەكە بێ‌ عەیبە. موشكیلە لە بەڕێوەبردنیدایە. مەسەلەن تەماشاكە تا ئێستا دەزگایەكمان نی یە بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەكان.
ـ رەحمەت لە دینت، كەچی گەورەترین قەیرانمان هەیە لە بەڕێوەبردنا. تۆ سەیر بكە بزانە چ عیلاقاتێكی سەیری دروست كردووە.
× كێ‌ عیلاقاتی سەیری دروست كردووە ئوستاز؟
ـ ئەم ئەزموونی حوكمڕانی یەی خۆمان.. مەسەلەن عیلاقە لە بەینی ئاودەست و لایتی شەحن. یان پەیوەندی لە نێوان نەوت و ئەنجومەندا. یان كارەبا و داری ماسیحە.
× فیعلەن قسەی جەنابتە كارەبا و داری ماسیحە دوو شتی زۆر جیاوازن كەچی لای ئێمە لازم و مەلزومی یەكترن.
ـ هەر ئەوە نی یە، عیلاقەی عەجایەبیشی لە بەینی (شت) و فیعلا دروست كردووە.. مەسەلەن نامەی پشتگیری و تەعین بوون.
× یان تەلەفون و ڤیزا.
ـ رەحمەت لە دینت.. عیلاقەی عەجیبتریش هەیە لە بەینی بەشەر و فیعلا.. مەسەلەن مامۆستا و بایكۆت، دكتۆر و ئیشی عەرزە.
× پەڕلەمانتار و ئیقامەی ئیتاڵیا.
ـ هەتیو زۆڵ ئاگات لەوەش هەیە؟!
× ئەی چۆن بەگم.. تەلەبەی خۆتم.. نەوعێ‌ عیلاقەی عەجایەبی تریشمان هەیە.
ـ هەر لە بەینی بەشەر و فیعلا؟
× نەخێر، لە بەینی فیعل و فیعلا.. مەسەلەن تەصریح و بنێشتخواردن، كایەی رۆشنبیری و مەسینەهەڵگرتن، حیزبایەتی و قاچاخی نەوت.
ـ ئافەرم.. ئەخیر عیلاقەی سەیر و سەمەرەیش لە بەینی بەشەر و بەشەردایە. مەسەلەن بۆ نموونە جاش و واریسی ئەنفال.
× یان بازرگان و حوكمڕان.
ـ یان جەردە و هێزی سەپاندنی یاسا.

 508 جار بینراوە