سەرەکی » وەرزش » رۆبیالیس بە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا هەڵبژێردرایەوە

رۆبیالیس بە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا هەڵبژێردرایەوە

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگەیاند لویس رۆبیالیسی سەرۆكی یەكێتییەكە جارێكی تر وەكو سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا هەڵبژێردراوەتەوەو بۆ ماوەی 4 ساڵی تر لە پۆستەكەی بەردەوام دەبێت.

هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەبوو مانگی 5 بكرێت بەڵام بەهۆی كۆرۆنا دواخرا.

ئەو كات ئیكەر كاسیاس خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی یەكێتییەكە كاندید كردبوو كە یەكێك بوو لە ركابەرە بەهێزەكان بەتایبەت كە زۆرینەی لایەنەكان پشتگیریان دەكرد، بەڵام دواتر كاسیاس پاشەكشەی كرد.

رۆبیالیس ساڵی 2018 دوای دوورخستنەوە ئەنخێل ڤیار بە تۆمەتی گەندەڵی پۆستی سەرۆكایەتی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیای پێدرا.

لەم هەڵبژاردنەش بەهۆی نەبوونی ركابەرێكی راستەقینە وەكو سەرۆك لە پۆستەكەی ماوەیەوەو تا هەڵبژاردنی داهاتوو لە ساڵی 2024 لە كارەكەی بەردەوام دەبێت.

 158 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*