سەرەکی » راپۆرت » سەرهەڵدانی جیهانی نوێ (1780 – 1914)

سەرهەڵدانی جیهانی نوێ (1780 – 1914)

کریستۆڤەر بایلی
و: ئەرسەلان حەسەن

2-2 کۆتایی

ناسیۆنالیزم
مەیلی زاڵ لە نێوان تیۆرسێنەکان و میژوونووسان لە ناساندنی ناسیۆنالیزم لە مێژوودا، بە گشتی وەک دیاردەیەکی هەموو ئەوروپییەکان هەناردەی سەرانسەری جیهان دەکرێت لە سەدەی نۆزدەیەم. ناکۆکی نێوان ئەورووپییەکان، ئەفریقییەکان و ئاسیاییەکان، تۆوی ناسیۆنالیزمی لە جیهاندا چاند. بەوشێوەیە ناسیۆنالیزمی کەلتووری سەرەتا بەفۆرمی جۆراوجۆر لە کەناراوەکانی ژاپۆن و پاشان لە هیند و میسر نزیکەی ساڵی (1880) لە چین لە ساڵەکانی (1900) و لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و ئەفریقای باکوور دوای جەنگی یەکەمی جیهانی دەرکەوت، بەڵام ئەو دیاردەیە تەنها دوای جەنگی دووەمی جیهان گەیشتە ئەفریقای ڕەش، واتا کاتێک بۆ بەرنامەی ناڕاستەوخۆی زۆر درەنگ ببوو. ئەو بۆچوونە لای تیۆرسێنانی سەردەمی ڤیکتۆریا و پاشان ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا زۆر باو بوە کە ناسیۆنالیزمیان بەدەستودیاری ئەوروپا و ئەمریکای باکوور زانیوە بۆ وڵاتانی خۆرهەڵات و باشوور، لە ڕێگای دەوڵەتانی پەیوەست و شێوەی پەروەردە و فێرکرنی خۆرئاوا و هەندێک جار لەوکارە خۆشحاڵ بوون و جاروبارەش پەشیمان دەبوونەوە.

جارێکی دیکەش ئەو تیۆرە بەم دواییە لە لایەن هەندێک لە ڕۆشنبیرانی ئاسیا و ئەفریقا لە گەنجینەکانەوە دەرهێنراوە و دادپەروەرانە بووە. ئەوان بەبێزاری لە نەیارانی خۆیان واتا سەرمایەداری جیهانی، مێژوویان وەک مێژوویی دەخەنەڕوو کە تێیدا کێشەی ناسنامەی گوندنشینی دینامیزمی، لامەرکەزی و ڕەسەن، بەناچاری شوێنی خۆیان بۆ ڕواڵەتی ناسیۆنالیستی و قەومیی سەپاندن لە لایەن سەرمایەداری و خزمەتکارەکانی چۆڵکردوە.

کۆڵۆنیالیزم
گومانێک لەو ڕاستییەدا نییە کە هیندستان، وەک ناوچەی نیشتمانی دیاریکراو، ئاکامی دەسەڵاتی بەریتانیا بووە، هاوکات ئەوکارە دەربارەی جەزائیر و ڤیتنام لە پێوەند بەفەڕەنسا، ئەندەنوسیا لە پێوەند بە هۆڵەندا یان فلپین لە پێوەند بە ئیسپانیا و پاشان ئەمریکا ڕاستە. کاتۆلیکەکان چین بەوڵاتی (کەلتووری کۆنفیشیۆس) دەزانن و بانگخوازانی ئایینی لە ئەفریقا سنووری ناوچەی هەر (خێڵ)ێکی دیاریکردوە و تەنانەت دووبارە زمانی ئەوانیان دەنووسییەوە. سنوور، پاسپۆرت، دراوی نیشتمانی و ناوەندی خانەی پەشیمانبوونەوەی حکومەت هەموویان دەرئەنجامی ڕێکارەکانی دەسەڵاتی ئەوروپا بوون. لە سەروبەندی ناکۆکییە جیهانییەکانی سەدەی نۆزدەیەم بوو کە جڵەوبەدەستانی ئەو وڵاتانە چاودێری سنوورەکانی (خۆیان) و خەڵکی (خۆیان) کرد. لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بڵێین لە ئەفریقا و ئاسیاش، کتومت ئەوروپا، نیشتمانەکان و هەستی ناسنامەی دیاریکراو، پێش فراوانخوازی ئەوروپا و تەنانەت لە سەرەتای دەرکەوتنی، بە دەوری ئەو بەهایانەدا ڕوویاندا، کە لە پابەندبوون بەخانەدانێکی پاشایەتی دەردەچوو، پاشان نەمان و دووبارە دەرکەوتنەوە. هەمان فۆرمی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی و ڕەوتەکان زۆر کاریگەر بوون بەسەر بەهێزکردنی جۆرە جیا جیاکانی ناسیۆنالیزم لە سەدەی نۆزدەیەم و بیستەم.

مەسەلەکە تەنها (نەریتی کەڵەکە کراو) یان ئاگایەکی درۆ نەبوو دەربارەی پشتگیریکردنی دەستەبژێرانی فیکری غەرەبزادەیی و دەرفەتخواز. بەپێچەوانەوە لەسەدەکانی حەڤدەیەم و هەژدەیەم لە ئەوروپا ڕوویدا، ئەو فۆرمەی ناسیۆنالیزم لە پەلکێشکردنی فۆرمی ناسیۆنالیستەکان کە پاشان پەلوپۆ دەهاوون، سەرکەوتوو نەبوو. مەیلی نیشتمانخوازانەیەک وا تەنیا و تایبەت بەگروپی باڵادەست بوو، کە لە سەدەی هەژدەیەم لە نێوان ئیمارەتەکانی هیندی خۆرئاوا ڕیشەی گرت و نەیتوانی پێگەی خۆی لە ڕێکخستنی جەماوەریی سەدەکانی نۆزدەیەم و بیستەم بکاتەوە.

حکومەت، بازاڕ و واعیزە ئایینییە دووانەییەکان ڕۆڵی گرنگیان لە دەرکەوتنی فۆرمی جیا جیای ناسنامەی نیشتمانخوازانە لە زۆربەی وڵاتانی دەرەوەی ئەوروپا، تەنانەت پێش پەلامارە ئیمپریالیزمەکانی سەدەی نۆزدەیەم، هەبووە. ئەو ڕەوتە لە کۆلۆنیالەکانی ئەوروپا و دونیای نوێ لە ئەفریقای باشوور تەواو ڕوونە، چونکە تێیدا کریولەکان، ئەمریکییەکان و (ئەفریقییەکان) ڕەسەن، پلەبەپلە پێش (1776) بەجدی دژایەتی دەسەڵاتدارانی ڕەوانەکراوی ناوەندەکانی بەدەسەڵاتی ئیمپریالی و بەرژەوەندی بازرگانییان کرد.

نیشتمانخوازیی
ئەوکارە بۆ هەندێک لە وڵاتە گەورەکانی ئاسیاش ڕاستە، کە چەمکە نیشتمانی و نەتەوەییەکانیان بەئەگەرێکی بەهێز لە ناو دەسەڵاتدارانیش لایەنگری هەبوو. ئیمپراتۆریەتی کیان لۆنگ زۆر دڵخۆش بوو بەئازایەتی سەربازانی نەتەوەی هان لە بەرگریکردن لە خانەدانەکانی مەنچوریایی خۆی، بەڵام هاوکات بەڕواڵەت هەستێکی ناسنامەی چینی لای نەتەوەی هان بەهێز بوو، کارێک کە لە هاوپێوەندی ناوەوەیی مەنچوریاییەکان جیاواز بوو. ئەو هەستی ناسنامەییە لەخێزانێکەوە بۆ خێزانیکی دیکە دەگوازرایەوە و لە دەقی کۆنفیشیۆسی تۆمار کرابوو، بە تایبەت لە شێوەکانی سەپاندنی جلوبەرگ پۆشین و هۆنینەوەی کەزی، لە چینییەکان، لە تەواوی یاسا مەنچورییەکان بەرچاو دەکەوێت.

زۆر جار ئەو هەستەی ناسنامەییە لە وڵاتانی گچکەتری لاوەکی زۆر تووند بوو، کە بەهۆی دووورکەوتوەیی یان نزیک لە دوژمن زیاتر زیانیان بەرکەوتبوو. لە کۆنەوە خانەدانەکان و سەرۆکانی گۆنۆریا، لە بەرامبەر دەوڵەمەندی هیندی باشوور و زێدەڕەوی پورتوگالییەکان، هەستێکی لوتبەرزی نیشتمانیان هەبوو. زۆر پێش سەدەی نۆزدەیەم، لە بۆرما، کۆریا و ڤێتنام (لانی کەم ڤێتنامی باکوور)ییش هەستێکی نیشتمانی ئیلهامگرتوو لە ڕێبازی ئایینی تایبەتی ئەو وڵاتانە، زمانی هاوبەش و شەڕی درێژخایانیان دژی دراوسێ پەلاماردەرەکان، بەرچاو بوو.

بە هاوتەریبی گەشەکردنی ناسنامەی پەیوەست بە نیشتمان، بۆ ئەو وڵات و کەلتوورانە، وڵاتی چین بوە جۆرێک سیمبول، کە دیارە هاوکات دەبێت لێی دووربکەویەوە. لای ژاپۆنییەکانیش زۆر پێشتر هەستێکی هەمەگیری نیشتمانخوازی ڕیشەی داکوتابوو و ئارەزووی بوو خۆی لە فۆرمی نیشتمانپەروەرانەی (دوور لە شارستانی) دەرەکی و (دوور لە شارستانییەکانی) ناوخۆیی، وەک قەومی ئاینۆس، جیا بکاتەوە. ئەو قەومە، لە سەدەی پازدەیەوە تا هەژدەیەم، لە ڕەوتی گەورەی (گوێڕایەڵی سروشت) ژاپۆن، وردە وردە بەرەو دوورترین و بەجێهێڵراوترین ناوچەکانی دوورگەی هۆکایدۆ، ڕەتێندران (…).

دەرئەنجام
لە ئەنجامدا، مەرج نییە تایبەتمەندێتی ئەوروپا تەنها لە بوونی دەوڵەتی بەهێز و ئیرادە پۆڵایین، یان تەنانەت هەستی ناسنامەیی ڕیشەگرتوو لە هۆگری نیشتمان کە میراتی ڕابردووان و هیشتا کەم و زۆر شاراوە بوو کورت نابێتەوە. ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، هاوئاهەنگی ئەو فۆرمە سیاسییانە بە دینامیزمی ئابووری، بەرهەمهێنانی تەواو جێکەتووی چەکی شەڕ و ڕکابەری بێ ئامانی نێوان وڵاتانی گچکەیە لە ئەوروپا. ڕیشەکانی ئەو (جیاکاری) کاتی و ڕێژەیی ئەوروپا نابێت تەنها لە هۆکارێکدا، بەڵکو لە گردبوونەوەی ڕێکەوتە تایبەتییەکان بۆی بگەڕێن کە لە تەواوی شوێنەکانی جیهانیش بەجیا هەبوون. لەم پێوەندییە، دڵی ئاسیای باشووری خۆرهەڵات نموونەیەکی بەرچاوە، چونکە تێیدا هەستی ناسنامەیی پێش ئیمپریالیزمی زۆر بەهێز بوو و ناکۆکی نێوان وڵاتانی ئاست مام ناوەند، مێژوویەکی دوورودرێژی هەبوو. لە واقیعدا، جیاکاریی ئەوروپا دەستکەوتێکی پڕکێشە بوو. لە ساڵەکانی (1870)، ژاپۆن کەم و زۆر پێی نابووە ناو ئەو ڕێگایەی، کە دەرفەتی گەیشتنی ئەو وڵاتەی بەجۆرێک لە مۆدیرنیتە دەدا. ئەگەر تەنیا جەخت لە مەسەلەکانی وەک گریمانەی ئابووری، هەستی ناسنامەی نیشتمانی و دەسەڵاتی دەوڵەت بکەینەوە، ئاگامان لە توخمێکی بنچینەیی نەماوە، کە لە گەشەکردنی خێرای پێکهاتەی کۆمەڵایەتی لە ئەوروپا و ئەمریکای سەدەی هەژدەیەم دەچێت، کە دەرفەتی بە هاوڵاتییاندا لە ڕێگای گردبوونەوە و باس و ئاڵوگۆڕی بیروڕا، دامەزراوەکان بگۆڕن و پاشان لە درێژەی ئەو ڕەوتە، سازدراو بە ئامڕازی کاریگەر، خەریکی بەرهەمهێنان و کۆکردنەوەی سامان، دسەڵات و زانیاری بن.

سەرچاوە: https://ir.mondediplo.com

 278 جار بینراوە