سەرەکی » وەرزش » چوار سه‌وڵلێده‌ری به‌ریتانی ریكۆردێكی جیهانی تۆمار ده‌كه‌ن

چوار سه‌وڵلێده‌ری به‌ریتانی ریكۆردێكی جیهانی تۆمار ده‌كه‌ن

چوار سه‌وڵلێده‌ری به‌ریتانی دواجار گه‌یشتنه‌ دوورگه‌ی‌ ئه‌نتیگوای ده‌ریای كاریبی و ده‌ستیان به‌ ئاهه‌نگ گێڕان كرد, ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ ریكۆردێكی نوێی جیهانیان له‌ بڕینی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی تۆماركرد.
ئه‌م 4 سه‌وڵلێده‌ره‌ به‌ فۆرد ئۆرسمان ناسراون گه‌شتێكیان له‌ ئیسپانیاوه‌ ده‌ست پێكرد و گه‌شته‌كه‌شیان به‌ قورسترینی جیهانی ناوی ده‌ركردووه‌و توانیشیان پێش 30 تیپی تر بكه‌ون و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست بهێنن.
ئه‌م تیپه‌ توانیان ماوه‌ی‌ 3 هه‌زار میل له‌ زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی به‌ ماوه‌ی‌ 29 رۆژ و 14 سه‌عات و 34 ده‌قیقه‌ ببڕن و ریكۆردی پێشوو بشكێنن و ببن به‌ خێراترین تیپ كه‌ زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی ده‌بڕێت.
ئه‌م گه‌شته‌ رۆژی 14/12/2017 ده‌ستی پێكردو به‌له‌مه‌كه‌شیان ده‌بێت هه‌موو پێداویستیه‌كی تیابێت, چونكه‌ رێگه‌ نادرێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ له‌ به‌له‌مه‌كه‌یان بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ یاخود خواردنیان پێبدرێت، ئه‌مه‌ش وای كردوه‌ گه‌شته‌كه‌ قورستر بێت.
درێژی به‌له‌مه‌كه‌ش ته‌نها 7 مه‌تر بووه‌ و پانیه‌كه‌شی 2 مه‌تر كه‌متر بووه‌ و یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كانی پێشبڕكێكه‌ش ئه‌وه‌یه‌ تیپه‌كان ئه‌گه‌ر به‌له‌مه‌كه‌یان زیانی پێبگات ئه‌وا چاك ناكرێته‌وه‌و ده‌بێت پاشه‌كشه‌ بكه‌ن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*