سەرەکی » ئابووری » كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت‌

كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت‌

ماوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی وڵاتانی ئۆپیك پڵه‌س بۆ 3 مانگی تر درێژكرایه‌وه‌.

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپیك رێككه‌وتوون له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ 3 مانگی تر.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و داخستنی كارگه‌كان خواست له‌سه‌ر نه‌وت بۆ نزمترین ئاست له‌ مێژوودا كه‌میكردو به‌هۆیه‌وه‌ نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی، به‌وهۆیه‌وه‌ وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپیك رێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رۆژانه‌، له‌ پێناو هاوسه‌نگ كردنه‌وه‌ی بازاڕی نه‌وت.

 44 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*