سەرەکی » هەمەڕەنگ » بۆ یادی دامه‌زراندنی سلێمانی پیشانگەیه‌كی فۆتۆگرافی ‌كرایه‌وه‌

بۆ یادی دامه‌زراندنی سلێمانی پیشانگەیه‌كی فۆتۆگرافی ‌كرایه‌وه‌

له‌چوارچێوەی چالاکییەکانی یادی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی، لە رۆژانی رابردوودا له‌بینای سه‌رای سلێمانی مەراسیمێک سازکرا، لەو مەراسیمەدا كه‌ بەئامادەبوونی ژماره‌یه‌ك ‌لە هونەرمەندان و رووناكبیران بەڕێوەچوو، زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی سلێمانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ تۆڕی نه‌هره‌ینی به‌ریتانی و زانكۆی قادسیه‌ و ئۆكسفۆرد ‌پیشانگەیه‌كی فۆتۆگرافییان بۆ ژمارەیەک فۆتۆگرافەر کردەوە، لە پیشانگەکەدا وێنه‌ی چەندین

كه‌سێتی دیاری سلێمانی نمایشکرا كه‌ رۆڵ و پێگەیان هەبووە لە بنیادنان و بەڕێوەبردن و پێشخستی ئەم شارەدا.

هه‌ر لەمەراسیمەکەدا لەلایەن هونەرمەندانەوە چەندین گۆرانی کە تایبەتن بە سلێمانی پێشکەشکران.

 52 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*