سەرەکی » وتار » بۆ رۆژی سەروەرانی نیشتمان

بۆ رۆژی سەروەرانی نیشتمان

هەموو ساڵێک و لەم رۆژەدا یادی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، کە پێم وایە ئەکرێت وەک رۆژی شەهیدانی کوردستانیش بناسرێت لەلایەک رووباری خوێنی شەهیدانی یەکێتی بووە بە ناسنامە و وەک هێزی شەهیدان ئەناسرێت، لەلایەکی تریش یەکێتی هەموو شەهیدێکی کوردستان کە خوێنی گەشی رژاوی رێگای ئازادی و سەربەخۆیی بێت شەهیدی یەکێتییە، بۆیە لەم یادەدا سەری رێزو نەوازش لە ئاست شەهیدی یەکێتی و کۆیی شەهیدان دائەنەوێنین، ئازادی ئەمڕۆی کوردستان دەرئەنجامی خوێنی شەهیدان و گیان فیدایی پێشمەرگە و دڵسۆزانی وڵاتە، بۆیە لەم یادەدا جێی خۆیەتی لە ئاست کەس و کاری شەهیداندا بەڵێنی بەفیڕۆنەچوونی خوێنی شەهیدەکانیان بدەین و بەوەفابین لە ئاست گەورەیی ئەواندا، جارێکی تر لەم یادەدا سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدان و کەس و کاری سەربەرزیان.

رەفعەت عەبدوڵڵا حەمەڕەش

 53 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*