سەرەکی » زانست » شێوازێكی نوێ بۆ رێگریی لە پەتاكان

شێوازێكی نوێ بۆ رێگریی لە پەتاكان

توێژەرەوەكانی زانكۆی ئێكستەر شێوازێكی نوێ ئاشكرادەكەن كە ڕەنگە لەداهاتوودا رێگریی لە بڵاوبوونەوەی پەتاكان بكات.

توێژینەوەیەكی نوێی بەریتانیی ئاماژە بەوە دەدات كە چارەسەركردنی زەوییە نیشتەنییە خولگەییەكان (بیتمۆزی)یەكان كە لە ئەنجامی بارانی زۆر و راماڵینی لق و گەڵا و قەوزە دروست دەبن دەتوانێت یارمەتیدەرێكی باش بێت بۆ ڕێگریی لە نەخۆشییە گواستراوە و پەتاكان، ئەویش لە ڕێگەی سنوورداركردنی گواستنەوەی هەندێك نەخۆشی لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ.

پسپۆڕانیش پێیانوایە كە هەندێك نەخۆشیی كە سەرچاوەكەیان ئاژەڵە لەوانەش ڤایرۆسی كۆرۆنا (SARS-CoV-2) كە لە نێو جۆرەكانی گیانلەبەردا دەردەكەوێت دەتوانێت بگوازرێتەوە بۆ جۆری تری گیانلەبەر و دواتریش بۆ مرۆڤ.

زانایان دەلێن» هەمەجۆری بەرزی بیۆلۆجی لە زەوییە نیشتەنییە بیتمۆزییەكان، كەشێكی لەبار دەخولقێنێت بۆ هەندێك لەو ڤایرۆس و میكرۆبانەی دەتوانن بە ئاسانی بۆ مرۆڤ بگوێزرێنەوە».

ئەوان دەلێن» هەرچەندە ڤایرۆسی كۆرۆنا(SARS-CoV-2) لەو جۆرە ناوچانەدا دەرنەكەوتووە، بەڵام هەریەك لە ڤایرۆسی ئیبۆلا و ڤایرۆسی كەمبوونەوەی بەرگریی سروشتیی مرۆڤ لەو ناوچانەدا هەیە كە زەلكاوی زۆری لەو جۆرانەیان تێدایە و ئەو ناوچانەش نیشتمانی ژمارەیەكی زۆری ئاژەڵ و گیانلەبەرانن، لەوانەش شەمشەمەكوێرە و قرتێنەرەكان و پەنگۆلین و بەراییەكان، ئەمانەش بەوە ناسراون كە دەبنە بە خاڵی دەربازبوونی نەخۆشییە گوازراوە سەرەتاییەكان.

مارك هاریسۆن، یەكێكە لە توێژەرەوە بەشداربووەكان پێیوایە ئەو جۆرە زەوییانە مۆڵگەی دەركەوتنی ئەو نەخۆشیی وپەتایانەن كە سەرچاوەكانی ئاژەڵن و لەوانیشەوە دەگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ هەروەها هەندێك لە بڕبڕە دارەكانیش لەوێدا دەژین كە مەترسیی گەورەن بۆ سەر ئاژەڵەكان ،

دەشڵێت» لەبەر ئەوەی ئەم ناوچانە سەرچاوەیەكن بۆ دەسكەوتنی تەختە و هەندێك بەرهەمی تری وەك ریشاڵ و ڕاوكردنی ئاژەڵی كێویی، بۆیە مرۆڤ دەچێتە ئەو ناوچانە لەوێوە ڕەنگە هەر نەخۆشییەك لە ئاژەڵەكاندا هەبێت بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە».

ئەم كاغەزی توێژینەوەیە لەلایەن توێژەرەوانی هەندێك لەو وڵاتانەی كە لەم جۆرە ناوچانەیان هەیە وەك ئەندۆنیزیا و كۆنگۆی دیموكراتی و پیرۆ چاوی پیدا خشێنراوەتەوەوە ئەوان هۆكاری ئەوەیان بۆ ڕونبووەتەوە بۆچی لەو وڵاتانەدا خەڵكێكی زۆر توشیی ڤایرۆسی كۆڤید-19 بوون.

لەدوا جاریشدا یەكێك لەتوێژەرانی تیمەكە دەڵێت»توێژینەوەكە ئەوە دەردەخات كە پێویستە زیاتر ئاگامان لە ناوچە بتمۆزییەكان بێت، نەك بە تەنها لەبەر پاراستنی ژیانی ئاژەڵانی كێویی و مەسەلەی دەردانی كاربۆن بۆ بەرگەهەوای زەوی، بەڵكو بۆ زیاتر پاراستنی تەندروستی مرۆڤەكانیش».

دكتۆر(ئیفۆ سوسبنس) لە زانكۆی (Marien) لە كۆنگۆی دیموكراتی دەڵێت» زۆربەی كۆمەڵگاكان دوورە دەست و هەژارن و لە یەكەوە دوورن، ژێرخانێكی ئابووریی دیاریكراو و ناوەندی تەندروستی زۆرباشیان نییە یان هەر نییانە، هەر بۆیە پشت بە بازرگانی دەرەكیی دەبەستن و لە ئەنجامی ئەوەشدا شوێنەواری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی( كۆڤید-19)یان لەسەرە و دانیشتوانی زۆربەی ئەو ناوچانە بەدەست ئەو پەتایەوە دەناڵێنن.

سەرچاوە: RT

 509 جار بینراوە