سەرەکی » مانشێت » هەنگاوی كرداریی خێرا بنرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان

راگەیاندراوی كۆبوونەوەی لووتكەی یەكێتی و گۆڕان:

هەنگاوی كرداریی خێرا بنرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان

ئەمڕۆ یەكشەممە 29/11/2020 كۆبوونەوەی لووتكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، لە دەباشان بەڕێوەچوو.

تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە، گفتوگۆكردن بوو لەسەر دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەكانی هەرێم و عیراق، بەتایبەت خراپی بژێویی ژیانی هاووڵاتیان و مووچەخۆرانی هەرێم، كە بەرئەنجامی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دروست بووە، دواتریش بەدیاریكراوی دوای دەركردنی یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پەیوەندیدار بە كورتهێنانی بودجەو وەرگرتنی قەرز، قەیرانەكە قوڵتربووەتەوە.

سەرەڕای جەختكردنەوە، لە توندوتۆڵكردنی پەیوەندیی نێوان هەردوولا، بەپێویست زانرا هەنگاوی كرداریی خێرا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بنرێت، هەروەك هاوڕابووین لەسەر ئەم هەنگاو و بڕیارانەی خوارەوە.

١-بەپەلە وەفدێكی خاوەن بڕیاری حكومەتی هەرێم پێكبهێنرێت و بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چارەسەركردنی ریشەیی و كۆتایی كێشەی بودجەو مووچەی هەرێمی كوردستان، لەهەمانكاتدا ئەم هەنگاوە ببێتە بناغەیەكی پتەو بۆ یاسای بودجەی 2021ی فیدرالی.

٢-پێشوازی لە هەنگاوەكانی بەرەوپێشچوونی سیستمی لامەركەزیی كارگێڕی و دارایی دەكەین، هەر وەك لە كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا هاتووە.

٣-زەمینەخۆشكردن بۆ كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەو كێشانەی رووبەڕووی واقیعی هەرێم و عیراق دەبێتەوە.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بزووتنەوەی گۆڕان

 103 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*