سەرەکی » زانست » كۆرۆمارۆ: فیلتەرێك بۆ قەڵاچۆكردنی كۆرۆنا لەناو ئۆتۆمبیلدا

كۆرۆمارۆ: فیلتەرێك بۆ قەڵاچۆكردنی كۆرۆنا لەناو ئۆتۆمبیلدا

كۆمپانیای هۆندای ژاپۆنیی كە كۆمپانیایەكی بواری پیشەسازیی ئۆتۆمبیلە بەڵینی داوە لەرێگەی بەرهەمێكی نوێیوە (٩٩.٨٪) ی ڤایرۆسەكانی ناو ئۆتۆمبیل لە ناوبەرێت.

ئەو بەرهەمەشی فیلتەرێكە بە ناوی (كۆرۆمارۆ) كە بە تەواوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناو ئۆتۆمبیلدا لەناو دەبات و بەم دواییەش ئەو بەرهەمەی خستووەتەڕوو.

كۆمپانیای هۆندا لەبارەی ئەو بەرهەمەوە ئاشكرایكردووە كە فیلتەری (كۆرۆمارۆ) هەمان ئەركی(ماسك)ی هەیە كە مرۆڤ بەكاریدەهێنێت بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەرهەمەكە ڕووبەرێكی تایبەتی هەیە كە دەتوانێت ڤایرۆسەكە بگرێت و بە كارلێكی كیمیایی مادەی( زنك) كە بۆ ڕێگریی لەژەنگ بەكاردێت ڤایرۆسەكە لەناودەبرێت.

كۆمپانیای هۆندا دەڵێت» كۆرۆمارۆ دەتوانێت هەموو ئەو ڤایرۆسانە لەناوبەرێت كە لە شوێنی دانیشتنی ئۆتۆمبیلدا كۆدەبێتەوە، وەك ئەوەی بە مرۆڤەوە دەلكێت كاتێك دەچێتە بازاڕ بۆ شت كڕین».

هۆندا بە متمانەی تەواوەوە باس لەوە دەكات فیلتەری كۆرۆماكۆ دەتوانێت لە ماوەی (١٥( خولەكی كارپێكردنی ئۆتۆمبیلدا (٩٩.٨٪)ی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو دەبات، لە ماوەی سەعاتێكیشدا هەموو ڤایرۆسی سەر ڕووبەرەكان لەناو دەبات.

هۆندا ئەوەشی ڕاگەیاندووە هەرچەندە تەمەنی گریمانەیی ئەو فیلتەرە یەك ساڵە، بەڵام باشترە لە دوای بڕینی مەودای(١٥)هەزار كیلۆمەتر بگۆردرێت.

سەرچاوە: Reuters

 62 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*