ئاوات كۆكه‌یی
هه‌ر كه‌ناوی باڵه‌كایه‌تی و شارۆچكه‌ی گهڵاڵهت ده‌كه‌وێته به‌رگوێ، یه‌كسه‌ر سه‌رنجت ده‌چێته سه‌ر كه‌سانی جوامێر و ئازا، جوامێر له هه‌ڵوێست و ئازا له مه‌یدانی جه‌نگدا.
سه‌رنج و خه‌یاڵت ده‌ڕوا بۆ سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی بزووتنه‌وه چه‌كداری و شۆڕشگێڕییه‌كانی گه‌لی كوردستان كه پۆلی شه‌هیدان و تێكۆشه‌رانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌خوێنی خۆیان به‌شێكی زۆری دێڕهكانیان نووسیوه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌ی ئازا‌و جه‌ربه‌زه، شه‌هید جه‌لال حاجی یه‌كێكه له‌و ناوه دیارانه‌ی هه‌ر به باسكردنی ئه‌و ناوچه‌یه، ئاماده‌یی له ده‌بێت و خۆی ده‌كات به نێو گفتوگۆ‌و كۆڕ‌و گێڕانه‌وه‌كاندا، ئه‌گه‌ر كتێبێكیش ده‌رباره‌ی ئه‌وێ بنووسرێت، یاخود باسێكی ئه‌و ناوچه‌یه بكرێت، ئه‌وا به‌بێ ئاماژه‌دان به ناوی جه‌لال حاجی، باسێكی ناته‌واو و كتێبێكی خه‌وشدار ده‌بێت.
ئێستا كه یادی 26 ساڵه‌ی شههیدبوونییهتی، ئێمه یادی مێژوویه‌كی دووروودرێژی تێكۆشان و ژیانی سه‌ربه‌رزانه و پڕ له شانازیی ئه‌و ده‌كه‌ینه‌وه، یادی جوامێرێك ده‌كه‌ینه‌وه كه نموونه‌ی پیاوی ده‌گمه‌نی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی بووه.
كورته‌ی ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هید جه‌لال حه‌مه‌دئه‌مین ئه‌حمه‌د ناسراو به جه‌لال حاجی، ساڵی 1964 له شارۆچكه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی باڵه‌كایه‌تی له‌دایكبووه، هه‌ر له‌گه‌ڵاڵه خراوه‌ته به‌رخوێندن و قۆناغی ناوه‌ندی له‌وێ ته‌واوكردووه.
رۆژی 13/10-1980 بووه به پێشمه‌رگه له هه‌رێمی حه‌وتی ئه‌وسای باڵه‌ك، ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش بوونی به پێشمه‌رگه په‌یوه‌ندیی به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه كردووه.
ساڵی 1983 بووه به فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه و له 1984 بووه به جێگری فه‌رمانده‌ی كه‌رتی پێنجی گه‌ڵاڵه له تیپی 78ی كارۆخ، رۆژی 9/6/1986 كراوه به فه‌رمانده‌ی هه‌مان كه‌رت، هه‌مان ساڵیش كرایه جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی 19ی كۆره‌ك.
ساڵی 1988 له‌شه‌ڕه‌كانی به‌رگریی له سه‌ركردایه‌تی له گوندی (خوڕخوڕه)ی دۆڵی جافایه‌تی به‌سه‌ختی برینداركراو به خێرایی به هیلیكۆپتهری ئێرانی ره‌وانه‌ی ئێران كرا، دوای چاكبوونه‌وه‌ی گه‌ڕایه‌وه كوردستان و چوه‌وه سنووری تیپه‌كه‌ی خۆی و به‌شداریی شه‌ڕه‌كانی كردووه.
دوای ئه‌نفاله‌كان كرا به سه‌رپه‌رشتیاری چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی پارتیزانی له سنووری چالاكیی تیپی 19ی كۆڕه‌ك.
له راپه‌ڕینی 1991دا رۆڵێكی كارای له ئازادكردنی ناوچه‌كاندا گێڕا و له ئازادكردنی كه‌ركوكدا برینداریش كرا.
هه‌ر له ساڵی 1991دا له‌سه‌رده‌می به‌ره‌ی كوردستانی كرایه لێپرسراوی به‌تالیۆنی 23ی زۆزگ و هه‌مان ساڵیش كرایه فه‌رمانده‌ی هێزی زۆزگ.
له رۆژی 15/2/1993 كرایه جێگری فه‌رمانده‌ی لیوای 33 له سوپای یه‌كگرتووی كوردستاندا، سه‌ره‌تای ساڵی 1994 بووه به لێپرسراوی میحوه‌ری باڵه‌كایه‌تی و هه‌ر له‌وساڵه‌دا بووه به كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی سۆران.
شه‌هید جه‌لال به‌گشتی له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تییدا هه‌شتجار برینداركراوه و به‌شداریی له ده‌یان نه‌به‌ردیی قاره‌مانانه‌دا كردووه، پیاوێكی به وره‌و خۆڕاگربوو، فه‌رمانده‌یه‌كی به سهللیقهو خاوه‌ن نه‌خشه‌و پلانی وردی چالاكی پێشمه‌رگانه‌و سه‌ربازی بوو.
ساڵی 1988 له شه‌ڕه‌كانی سه‌ركردایه‌تی به سه‌ختی بریندار بووه.
له رۆژی 20/3/1991 له گرتنی له كه‌ركوك له راپه‌رین برینداربووه.
به‌داخه‌وه، رۆژی 9/1/1995 له شه‌ڕه‌كانی قه‌سرێ به سه‌ختی برینداركراو به‌و هۆیه‌شه‌وه بۆ شه‌وه‌كه‌ی شه‌هیدبوو.
160 جار بینراوە