سەرەکی » وەرزش » دی برۆین و ڤاردی دادەبڕێن

دی برۆین و ڤاردی دادەبڕێن

چەند هەفتەی داهاتوو هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و لیستەر سیتی لە ئەستێرەی یەكەمی تیپەكەیان بێ بەش دەبن كە بە هۆكاری جای جیا لە چەندین یاری گرنگ بەشدار نابن.

پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی رایگەیاند كیڤن دی برۆینی ئەستێرەی یانەكەی بەهۆی پێكانەوە 4 بۆ 6 هەفتە دادەبڕێت.

ئەو ئەستێرە بەلژیكیە لە یاری رابردوی یانەكەی بەرامبەر بە یانەی ئەستۆن ڤێلا دووچاری پێكان هات بەهۆی ئەمەش لە گێمی دووەم یاریگای جێهێشت و بەپێی لێدوانی گواردیۆلاش ئەو ئەستێرەیە پێكانی لە ماسولكەی پشتەوەی رانی هەیە.

بەهۆی ئەم پێكانەش دی برۆین لە چەندین یاری گرنگی پریمەرلیگ هاوشێوەی یاری بەرامبەر لیڤەرپوڵ و تۆتنهام و ئەرسناڵ لە پریمەرلیگ بەشدار نابێت و گومانیش لە بەشداری كردنی لە یاری چونی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ هەیە بەرامبەر بە بروسیا مونشن گلادباخ.

لەلایەكی ترەوە براندان رۆجەرزی راهێنەری لیستەر ئاماژەی بەوەدا جیمی ڤاردی ئەستێرەی یانەكەی نەشتەرگەری بۆ كراوەو چەند هەفتەیەك دادەبڕێت.

رۆجەرز رایگەیاند لەماوەی چەند مانگی رابردوو ڤاردی توانیویەتی بەباشی مامەڵە لەگەڵ نەخۆشی فتق بكات و بەشداری یارییەكان بكات، بەڵام پزیشکەكان پێیان راگەیاندوە كە زۆر گرنگە نەشتەرگەری ئەنجام بدات، بۆیە ئەویش بەقسەی كردون.

دووركەوتنەوەی ڤاردیش بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك زیانێکی گەورەیە بۆ لیستەر كە ركابەری لەسەر نازناوی پریمەرلیگ دەكات.

 76 جار بینراوە