سەرەکی » هەمەڕەنگ » بەرنامەی چێشتلێنان پێشكەش دەكات

میشێل ئۆباما

بەرنامەی چێشتلێنان پێشكەش دەكات

خانمی یەكەمی پێشووتری ئەمریكا میشێل ئۆباما بەرنامەیەكی چێشتلێنان پێشكەش دەكات كە ئاراستەی منداڵان دەكرێت و لەسەر نێتفلیكس نمایش دەكرێت.

میشێل ئەستێرەو پرۆدیوسەری بەرنامەكەیە بە ناوی (وافڵ ئاند مۆچی) كە ئامادە دەبێت بۆ پەخشكردن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە (16) مارسی ئەمساڵدا، شانبەشانی میشێل دوو بووكەڵە بەشدار دەبن لەپێشكەشكردنی بەرنامەكەدا بەناوی (وافڵ و مۆچی) و میشێل ئۆباماش رۆڵی خاوەن سوپەرماركێتێك دەبینێت و ئەو دوو بووكەڵەیە بە هاوكاری ئەو خاوەن سوپەرماركێتە گەشت دەكەن بۆئەوەی ببن بە شێف.

میشێل ئۆباما لەنووسینێكی تویتەردا دەڵێت « بەرنامەكە ناوی وافڵ و مۆچی-یەو لە رێی نێتفلیكسەوە رۆژی 16 مارس نمایشدەكرێت هەروەها دەڵێت: زۆر بەجۆشم بۆ بینینی ئەو منداڵ و خێزانانەی لە سەركێشییەكاندا بەشدار دەبن لەگەڵمان، چونكە شتی نوێ فێردەبین و پێكەوە چێشت لێدەنێین و لەخواردنی خۆشی هەموو دونیا دەخۆین»

هەروەها باسی لەوەشكرد كە بەهاوكاری هاوەڵی ئەمریكی بۆ تەندروستی كاردەكات بۆ یارمەتیدانی منداڵان تاوەكو نەریتی تەندروست فێرببن و یارمەتی خێزانەكانیش دەدات و فێریان دەكات بە كەرەستەی فرێش چێشت لێبنێن.

ئەم بەرنامەیە یەكێكە لە پرۆژە زۆرەكانی خانمی پێشووتری ئەمریكا كە چەندین فیلمی دۆكیومێنتاری و زنجیرەی تەلەفزیۆنی هەیەو هەر هی نێتفلیكسن، هەروەها لە ساڵی 2020 دا كۆمپانیای هایەر گراوند پرۆدێكشنی تایبەت بە ئۆباماو میشێل رێكەوتنێكی بەرهەمهێنانیان لەگەڵ نێتفلیسكدا بۆ چەندین ساڵ ئیمزا كردووە.

ئامادەكردنی: دڵان سامان
سەرچاوە: ئیلاف

 45 جار بینراوە