سەرەکی » Tag Archives: سلاید (پەڕە 30)

Tag Archives: سلاید

كۆنگرە زەروورەتێكە بۆ ژیانی حزبی‌

دوێنێ، سكرتاریەت‌و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی پێشوازییان لە قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و سەرپەرشتیاری مەكتەبی راگەیاندن كرد. لەسەرەتای دیدارەكەدا، قادر عەزیز؛ تیشكی خستەسەر دوایین گۆڕانكاری‌و پێشهاتە سیاسییەكانی كوردستان‌و عیراق‌و رایگەیاند: ناوچەكەو عیراق لەقۆناغێكی گرنگ‌و چارەنووسسازدایە‌و پێویستە كورد یەكڕیزو تەبا بێت‌و بۆ هەموو ئەگەرو پێشهاتەكان خۆی ئامادەبكات. وتیشی: ئێستا لەبەردەم قۆناغێكی گرنگ‌و چارەنووسسازی حزبەكەمانداین، كە بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی-یە‌و پێویستە بەگیانێكی ...

زیاتر »

مەترسییەكانی بەردەم كورد لە ناوچە جیاجیاكان ماوە و مایەی هەڵوەستە لەسەركردنە

راگەیەنراوێك لە وەزیری پێشمەرگەوە… جێگەی داخ‌و نیگەرانی زۆری ئێمەیە، لەئەنجامی هێرشێكی ناڕەوای توندڕەوان‌و تیرۆریستانی داعش بۆ سەر رۆڵە ئازاكانمان لەسنووری قەزای كفری سەر بەئیدارەی گەرمیان، شەهیدبوونی بەڕێوەبەرو دوو كارمەندی ئاسایشی لێكەوتەوە. سەرەخۆشی‌و هاوخەمی خۆمان بە بنەماڵەو كەسوكاری شەهیدان (رائید سمكۆ عەلی) بەڕێوەبەری ئاسایشی كۆكس‌و دوو كارمەندی تری ئاسایش (مەحمود جومعە و جومعە عەبد) رادەگەیەنین، كە لەئەنجامی كردەیەكی هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان ...

زیاتر »

کۆڕی رەگەزی مێینە یان ژن لەبەردەم توندوتیژییەکی شاراوەدا بەڕێوەچوو

لەبەردەوامی ئەو کۆڕانەی ساڵۆنی کوردستانی نوێ رێکیاندەخات، سەعات 10.30ی سەرلەبەیانی دوێنێ یەکشەممە 1/12/2019 ساڵۆنی کوردستانی نوێ، بە بۆنەی هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندتیژی دژی ژنان، کۆڕێکی بەناونیشانی (رەگەزی مێینە یان ژن لەبەردەم توندوتیژییەکی شاراوەدا) بۆ د. نەزاکەت حسێن حەمەسەعید رێکخست. لەکۆڕەکەدا د. نەزاکەت بەشێوەیەکی گشتی باسی لە رەگەزی مێینەو ئەو توندوتیژییانە کرد کە بەرامبەر بەژنان دکرێت. لەژمارەکانی داهاتووداو لەدووتووێی ساڵۆنی کوردستانی نوێدا ...

زیاتر »

ئەمڕۆ لە کتێبخانەی ئەمەزۆن کتێبی (غەزەتە) دەناسێنرێت

لەبەردەوامی ئەو کۆڕە ئەدەبیانەی لەسلێمانی بەڕێوەدەچن، سەعات 3.30ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2/12/2019 لە کتێبخانەی ئەمازۆن کۆڕی ناساندنی بۆکس کتێبی (لەغەزەتەوە بۆ غەزای سۆشیال میدیا) بۆ نووسەرو رۆژنامەنووس (ستران عەبدوڵڵا) سازدەکرێت. بۆکس کتێبەکە بریتییە لە: (* چۆن رۆژنامەیەکی رۆژانە دەردەکەیت. * سۆشیال میدیا و دەستە خوشکەکانی. * گەڕان بەدوای حەبی ئەسپریندا).

زیاتر »

کۆڕی ناساندنی بۆکس کتێبی نووسەر و ڕۆژنامەنووس ستران عەبدوڵڵا

لە غەزەتەوە بۆ غەزای سۆشیال میدیا *چۆن ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانە دەردەکەیت؟ *سۆشیال میدیا و دەستە خوشکەکانی *گەران بەدوای حەبی ئەسپریندا شوێن: کتێبخانەی ئەمازۆن شەقامی سالم-کۆڵانی تەنیشت ماکسی مۆڵ دووشەممە  2/12/2019 3:30 ی ئێوارە

زیاتر »

كورد لە دوای دەستلەكاركێشانەوەی عەبدولمەهدی

هەواڵ و بەدواداچوون بەردەوامی و فراوانبوونی خۆپیشاندانەكانی عیراق، دواجار وا كەوتەوە كە سەرۆك وەزیران نامەی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بكات. دۆخی عیراق بەرەو كوێ دەڕوات؟ ئەم هەنگاوەی عادل عەبدولمەهدی ئەگەرچی لە نێو خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر، خۆشی و شادی لێكەوتەوە و كاردانەوەی بەشێكی زۆری لایەنە شیعەكانی بەدواوە هات، بەڵام روون نییە كە دۆخی عیراق دوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران بەرەو ...

زیاتر »

״پێداویستییەكان بۆ كۆنفرانسی مەڵبەندەكان ئامادەیە״

روونكردنەوەیەك لەڕاگەیاندنی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان كۆمسیۆنی باڵای ئامادەكاری چوارەمین كۆنگرە، لەسەر بڕیاری بەڕێز مەكتەبی سیاسی بۆ هەڵسەنگاندنەوەی پشكی ئۆرگانەكان (بەتایبەت مەڵبەندەكانی رێكخستن)‌و راگەیاندنی وادەی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی كۆبوونەوە‌و بەوردی گفتوگۆ لەسەر راسپاردە‌و بڕیارەكانی كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی‌و داخوازی مەڵبەندەكان لەپێداچوونەوە بە پشكەكانیان بۆ بەشداری لە چوارەمین كۆنگرەدا كرا‌و دوای تاوتوێكردنی هەمەلایەنەی پشكەكان، داواكاری ...

زیاتر »

سلێمانی، رێوڕەسمی چلەی سیاسەتمەدار و تێكۆشەر مامۆستا عەبدولحەمید دەروێش

كۆسرەت رەسوڵ: گەلەكەمان پێویستی بە حیكمەت ‌و ژیریی مامۆستا عەبدولحەمید دەروێش هەبوو -هەڤاڵانمان لە پارتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا -بنەماڵە ‌و كەسوكاری مامۆستا حەمید دەروێش -ئامادەبووانی بەڕێز بەداخ‌و پەژارەیەكی زۆرەوە، چل رۆژ لەمەوبەر هەڤاڵێكی خۆشەویست ‌و دۆستێكی دێرین ‌و بەوەفای یەكێتیمان لەدەستدا، پیاوێك (50) ساڵی تەمەنی لە كوردایەتیدا بەخشی، تا دوا هەناسەی هەر لە خەمی كوردستان ‌و مافەكانی گەلی كورد ...

زیاتر »

ڕێورەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی لەودیو سنوورەکانی مەرگەوە

ڕێورەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی لەودیو سنوورەکانی مەرگەوە ( یادەوەریەکانی زیندان ) بۆ هەڤاڵ مامۆستا مەحمود قەرەداخی بەرێوەدەچێت شوێن / ساڵۆنی کوردستانی نوێ سەعات 10:30 ی سەرلەبەیانی سێشەممە 3/12/2019

زیاتر »

״هەفتەی داهاتوو رێكەوتنی بەغدا و هەرێم ئیمزا دەكرێت״

بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەفدێكی هەرێم سەردانی بەغدا بكات و بەپێی لێدوانی پەرلەمانتارێكیش «بڕیارە هەفتەی داهاتوو رێكەوتنی بەغدا و هەرێم ئیمزا بكرێت». شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە PUKmediaی راگەیاند: لێكنزیكبوونەوە و لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەرێم و بەغدا لەسەر كێشە داراییەكان دروستبووە و ئەگەر هەردوولا رێكەون ئەوا دەتوانرێت بودجەی ساڵی 2020 ئاسانتر پەسەند بكرێت، راشیگەیاند: هەفتەی داهاتوو وەفدی ...

زیاتر »