سەرەکی » هەواڵ » روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ئاراس شێخ جەنگییەوە

روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ئاراس شێخ جەنگییەوە

پەیجێکی ساختە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە سەرنجێکی لەسەر رووداوی شەهیدکردنی حاجی قاسم سلێمانی بە ناوی ئاراس شێخ جەنگی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بڵاوکردۆتەوە کە دوورە لە راستییەوە و کاک ئاراس هیچ جۆرە نووسین و سەرنجێکی لەو بارەوەیەوە بڵاو نەکردۆتەوە.

ئاشکرایە کە ئەو لایەنەی کە زانیاری هەڵە و چەواشەکاری لە دژی دژەتێرۆر داوە بە میدیا جیهانییەکان و هەوڵی شێواندنی راستییەکان دەدات، هەمان ئەو لایەنەیە کە ئەو پەیج و ئەکاونتە ساختانەی دروستکردووە و لێدوان و نووسین بە ناوی ئاراس شێخ جەنگییەوە بڵاوکردۆتەوە.

 891 جار بینراوە