سەرەکی » وەرزش » كاڤانی له‌ مان یونایتد به‌رده‌وام ده‌بێت

كاڤانی له‌ مان یونایتد به‌رده‌وام ده‌بێت

رالف رانگنینی راهێنه‌ری یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد كۆتایی به‌هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ هێنا كه‌ باسیان له‌ رۆیشتنی ئیدینسۆن كاڤانی ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كه‌ی‌ ده‌كرد له‌ میركاتۆی زستانه‌.

كاڤانی له‌ میركاتۆی هاوینه‌ی 2020 په‌یوه‌ندی به‌ مان یونایتد كرد و به‌هۆی ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌شی بۆنده‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش نوێكرابۆوه‌، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ هه‌لی یاریكردن ده‌نگۆی زۆر هه‌بوو له‌سه‌ر رۆیشتنی له‌ ریزی یانه‌كه‌.

هه‌رچه‌نده‌ راهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاندبوو رێگه‌ به‌ رۆیشتنی كاڤانی نادات به‌لام رۆژنامه‌كان سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به‌ بارسێلۆناوه‌ بكات.

به‌لام دواجار رانگنینك توانی ئه‌ستێره‌ ئۆرۆگواییه‌كه‌ رازی بكات تا كۆتایی وه‌رز له‌ ریزی یانه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌.

رانگنینگ سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی كاڤانی وتی: كازانی سه‌ردانی كردم و دوای نیو سه‌عات قسه‌كردن پێی راگه‌یاندم كه‌ تا كۆتایی وه‌رز ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ ته‌نها له‌سه‌ر ویستی من نه‌بوو به‌ڵكو خۆشی ده‌یه‌وێت یارمه‌تی تیپه‌كه‌ بدات.

 70 جار بینراوە