سەرەکی » هەواڵ » ترەمپ: ئەمریكا فڕۆكەی F35 بە توركیا نافرۆشێت

ترەمپ: ئەمریكا فڕۆكەی F35 بە توركیا نافرۆشێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، لەكۆشكی سپی وتارێكی پێشكەش كردو تێیدا تیشكی خستەسەر پرسی كڕینی سیستمی بەرگری موشەكی S400ی روسی لەلایەن توركیاوە‌و رایگەیاند: ئەو هەنگاوەی ئەنقەرە دۆخی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكاو توركیای خستۆتە بارێكی ئاڵۆزەوە. وتیشی: ئەمریكا ناتوانێت فڕۆكەی جەنگی F35 بە توركیا بفرۆشێت لەكاتێكدا هاوپەیمانی ناتۆیە، لەبەرئەوەی سیستمی موشەكی لە روسیا كڕیوە.
سەرۆكی ئەمریكا روونیشیكردەوە: سەرەڕای ئەوەی پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا هەیە، بەڵام دۆخی ئێستای پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات زۆر سەختەو لە داهاتووشدا ئیدارەی واشنتۆن تاوتوێی هەموو رێكارەكان دەكات، بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هەنگاوەی توركیا.
لێدوانەکەی سەرۆكی ئەمریكا لە كاتێكدایە، كە رۆژی هەینی رابردوو، سەرەڕای بەرهەڵستی‌و هۆشدارییەكانی حكومەتی واشنتۆن، پرۆسەی رادەستكردنی سیستمی S400 بە توركیا لەلایەن روسیاوە دەستیپێكردو تا ئێستاش بەردەوامە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێزلێنان لە خاتوو فەهیمە ئەمین دایكی شەش شەهید و خوشكی دوو برای شەهید

شوان كەریم دوێنێ، لەمەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ...