سەرەکی » ئاراستە » له‌ یادی 22 ساڵه‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ سه‌ید جه‌وهه‌ر دا

له‌ یادی 22 ساڵه‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ سه‌ید جه‌وهه‌ر دا

لاپەڕەی سەروەران

یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان یه‌كێكه‌ له‌وهێزه‌ كاریگه‌رو دیارانه‌ی‌ گۆڕه‌پانی‌ خه‌باتی سیاسی پێشمه‌رگایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی‌ كوردستان و عیراق و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌ش، رۆڵێكی‌ به‌رچاو و دیاری‌ هه‌یه‌ له‌ناو رووداو و هاوكێشه‌ سیاسیه‌كاندا، به‌بێ‌ به‌شداری‌ و بوونی‌ ئه‌م حزبه‌ خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌ مه‌حاڵه‌ ره‌وتی‌ پێشكه‌وتن و گۆڕانكارییه‌كان له‌عیراق و ناوچه‌كه‌دا ته‌ندروست و به‌ئاراسته‌یه‌كی‌ شارستانی‌ و مه‌ده‌نیانه‌ بگوزه‌رێت.
ئه‌م حزبه‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ ناو قاڵبووی‌ سیاسه‌ت و شۆڕش و به‌رخوودان، له‌قوتابخانه‌كه‌یدا سه‌دان و هه‌زاران رۆڵه‌ی‌ جوامێرو كه‌ڵه‌پیاوی‌ رۆژانی‌ سه‌ختی‌ كوردایه‌تی‌ پێگه‌یاندووه‌ كه‌له‌سه‌رئازایی‌ و هه‌ستی‌ مرۆڤدۆستی‌ و نیشتمانپه‌روه‌ریی‌ و كوردایه‌تی‌ و وه‌فاو هه‌ڵوێستی‌ جوان په‌روه‌رده‌ی‌ كردوون، یه‌كێكیش له‌و كه‌ڵه‌ پێشمه‌رگانه‌ی‌ كه‌له‌قوتابخانه‌ سه‌وزه‌كه‌ی‌ ئه‌م حزبه‌ به‌سرودی‌ ئه‌ی‌ ره‌قیب گۆشكراو وانه‌ی‌ كوردایه‌تی‌ تێدا خوێند (شه‌هید سه‌ید جه‌وهه‌ر)ه‌. ئه‌و سه‌یدجه‌وهه‌ره‌ی‌ كه‌ڕاده‌ی دڵسۆزی‌ و قاره‌مانێتی‌ و نیشتمانپه‌رێتیی وایكرد هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له‌پێدا هه‌ڵگوتنیدا بڵێت (سه‌ید جه‌وهه‌ر، جه‌وهه‌ر بوو بۆ كوردستان) و به‌نمونه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ قاره‌مان و به‌وه‌فاو دڵسۆزو تێكۆشه‌رو ژیرو كۆڵنه‌ده‌ری‌ رێگه‌ی‌ رزگاری‌ كوردو كوردستان، باسی‌ لێوه‌بكات.
له‌دوای‌ 22 ساڵ له‌شه‌هیدبوونی‌، دۆستان و هاوڕێ‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ بیره‌وه‌رییه‌ جوان و شیرینه‌كانیدا ده‌ژین و هه‌رگیز ناتوانن بۆ ساتێكیش ئه‌و هاوڕێ‌ قاره‌مانه‌یان له‌بیر بكه‌ن.
شه‌هید سه‌ید جه‌وهه‌ر بۆخۆی‌ قوتابخانه‌یه‌ك بوو بۆفێربوونی‌ دڵسۆزی‌ و ئازایه‌تی‌ و نیشتمانپه‌ری‌ و وه‌فاو جوامێری‌، خوڕه‌وشت و خه‌سڵه‌تی‌ به‌رزو جوانی‌ ئه‌و كه‌ڵه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ بووه‌ رێچكه‌و قوتابحانه‌یه‌ك بۆپێگه‌یاندنی‌ ده‌یان كادرو پێشمه‌رگه‌ی‌ به‌ئه‌مه‌ك و نیشتمانپه‌روه‌ر و فیداكار.
كورته‌ی ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هیدی فه‌رمانده‌ جه‌وهه‌ر له‌تیف محه‌مه‌د ناسراو به‌سه‌ید جه‌وهه‌ر، له‌ساڵی‌ 1962 له‌گوندی‌ (له‌ك)ی‌ ناوچه‌ی‌ قادركه‌ره‌م له‌دایكبووه‌، هه‌ر له‌ته‌مه‌نی‌ لاوێتیه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ كردووه‌ به‌رێكخستنه‌كانی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و له‌ساڵی‌ 1981یشدا خه‌باتی‌ نهێنی‌ و پێشمه‌رگایه‌تی‌ پێكه‌وه‌ گرێداوه‌ و له‌هه‌رێمی‌ پێنجی‌ ئه‌وسای قه‌ره‌داغ بووه‌ پێشمه‌رگه‌.
له‌ژیانی‌ پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌شداری‌ چه‌ندین داستانی‌ كردووه‌و له‌پاش ڕاپه‌رینه‌كه‌ی‌ به‌هاری‌ 1991 كراوه‌ به‌فه‌رمانده‌ی‌ لیوای‌ سێی‌ قیاده‌ی‌ ناوچه‌ی‌ كه‌ركوك، پێش شه‌هیدبوونیشی كراوه‌ به‌جێگری‌ فه‌رمانده‌ی‌ سێی‌ كه‌ركوك و له‌ژیانی‌ پێشمه‌رگایه‌تیدا سێ‌ جار برینداربووه‌و چه‌ندینجار له‌لێواری‌ مه‌رگ گه‌راوه‌ته‌وه‌.
دواجار له‌شه‌وی‌ 16\17/10/1997 شه‌هیدكرا و بووه‌ دووه‌م شه‌هیدی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ و پێنجه‌م شه‌هیدی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*