سەرەکی » زانست » ئه‌وه‌ی قازانجی كرد كۆمپانیای عه‌لی بابا بوو

له ‌ڕۆژی جیهانیی سینگڵه‌كاندا

ئه‌وه‌ی قازانجی كرد كۆمپانیای عه‌لی بابا بوو

له‌ڕۆژی جیهانیی سینگڵه‌كان‌و به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م چینییه‌كان یه‌ك ملیار دۆلاریان خه‌رج كرد.
پێگه‌ی ڕه‌سمی ( عه‌لی بابا ) كه‌ پێگه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی كڕین و فرۆشتنه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ شه‌وێك به‌ر له‌ ڕۆژی جیهانیی سینگڵه‌كان كه‌ ده‌كاته‌ ڕۆژی (11ی تشرینی دووه‌م) چینییه‌كان له‌ڕێگه‌ی كومپیوته‌ر‌و مۆبایله‌كانیانه‌وه‌ و له‌ ماوه‌ی 63 چركه‌دا بڕی یه‌ك ملیار دۆلاریان خه‌رج كردووه‌ و زۆرترینی ئه‌و شتانه‌شی كڕیویانه‌ ئامێره‌ ئه‌لكترۆنییه‌كان و جل‌و پێڵاو و كه‌لوپه‌لی ناو ماڵ بووه‌.
به‌پێی ئه‌و پێگه‌یه‌، ساڵانه‌ شه‌وێك پێش ڕۆژی جیهانیی سینگڵه‌كان گه‌وره‌ترین كه‌مكردنه‌وه‌ له‌جیهاندا بۆ كاڵاكان ده‌كرێت، خه‌ڵكێكی زۆریش له‌ ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین سوود له‌و كه‌مكردنه‌وانه‌ ده‌بینن.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ گرووپی كۆمپانیاكانی (عه‌لی بابا) و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ی چینیی له‌ 11ی نۆڤه‌مبه‌ردا كه‌ به‌ڕۆژی جیهانیی سینگڵه‌كان ناسراوه‌، سوود له‌و هه‌له‌ وه‌رده‌گرن و له‌ ڕێی ئۆنلاینه‌وه‌ كاڵاكان ده‌فرۆشن وقازانجێكی گه‌وره‌ ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ له‌ ڕۆژێك بۆ خۆشحاڵكردنی ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ كه‌ به‌ ته‌نها ده‌ژین و ژیانی هاوسه‌رێتیان پێكنه‌هێناوه‌ بووه‌ته‌ فیستیڤاڵێك بۆ بازاڕكردن.
ئه‌و شه‌پۆلی كڕینه‌ی چینییه‌كان هێڵی كاڵاكڕینی ئه‌مریكییه‌كانی تێپه‌ڕاند كه‌ له‌ ڕۆژی (هه‌ینی ڕه‌ش) دا سوودی لێده‌بینن و سود له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌ ئۆنلاینه‌كان و بازاڕه‌كانی دیكه‌ ده‌بینن‌و زۆرترین شتومه‌ك و كاڵا ده‌كڕن ، هه‌روه‌ها زۆرتره‌ له‌ ڕێژه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ له‌هه‌مان كاتی پارساڵدا چینییه‌كان به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین خه‌رجیان كردووه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك ساڵی ڕابردوو له‌ ماوه‌ی 85 چركه‌دا 7 ملیار یوانی چینی خه‌رج كراوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ (یه‌ك ملیار دۆلار).
پێویسته‌ بوترێت: پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی(عه‌لی بابا) یه‌كێكه‌ له‌ پێگه‌ ئه‌لكترۆنییه‌ بازرگانییه‌كانی چین كه‌ به‌ ته‌نها نیوه‌ی بازرگانی ئه‌لكترۆنیی ئه‌و وڵاته‌ی له‌ ده‌ستدایه‌.
جیگه‌ی بیرهێنانه‌وه‌یه‌: ڕۆژی جیهانیی سینگڵه‌كان له‌ ساڵی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌دا دانرا و سه‌ره‌تا ئه‌م ڕۆژه‌ به‌ته‌نها له‌چین ناسرابوو كه‌ به‌مه‌به‌ستی خۆشحالكردنی ئه‌وانه‌ بوو كه‌ به‌ ته‌نها ده‌ژین و ژیانی هاوسه‌رێتیان پێكنه‌هێناوه‌، دواتر ئه‌و ڕۆژه‌ له‌ زۆر وڵاتی دیكه‌ی جیهانیشدا كرایه‌ ڕۆژی سینگڵه‌كان و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیشه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌و ڕۆژه‌دا ئاهه‌نگ و ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت ساز ده‌كرێت،

سه‌رچاوه‌: Ghadi news

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*