سەرەکی » مانشێت » ״گفتوگۆ بۆ راسپاردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران بەردەوامە״

״گفتوگۆ بۆ راسپاردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران بەردەوامە״

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح بەردەوامە لە راوێژ و گفتوگۆ چڕ و پڕەكانی لەگەڵ سەركردەی پێكهاتە سیاسییەكان و چالاكییە میللی و كۆمەڵایەتییەكان و بژاردە ئەكادیمی و سەندیكا و یەكێتییە پیشەییەكان و توێژە جیاوازەكانی تری كۆمەڵ بەمەبەستی راسپاردنی كاندیدێك بۆ سەرۆكایەتیكردنی ئەنجومەنی وەزیران كە پشتیوانی گەل بەدەستبهێنێت.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە «سەرۆك كۆمار لە میانی راوێژ و گفتوگۆ بەردەوامەكانیدا تەئكیدیكردۆتەوە لەسەر پێویستی پشتبەستن بە بڕگەكانی دەستوور و دوایین وادە دەستوورییەكان بۆ ئەوەی زامنی ئەوە بكرێت كە سەرۆكایەتیی حكومەتی نوێ ئەركی قۆناغی راگوزەر بگرێتە ئەستۆ تا ئەوكاتەی هەڵبژاردن بەگوێرەی یاسایەكی هەڵبژاردنی دادپەروەر و سازكردنی لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی سەربەخۆوە بە ئاكام بگەیەنرێت». هەروەها «بڕگەكانی دەستوور بەگوێرەی مادەی 76ی دەستوور، پێكهاتە سیاسییە پەیوەندیدارەكان لە پەرلەمان پەیوەست دەكات بۆ ئەوەی پاڵێوراوی خۆیان پێشكەش بكەن و سەرۆك كۆماریش رایبسپێرێت».

print

 95 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*