سەرەکی » کەلتوور » کتێبی سەرهەڵدانەوەی گروپە تیرۆریستییەکان لەناوچە جێناکۆکەکان، کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

کتێبی سەرهەڵدانەوەی گروپە تیرۆریستییەکان لەناوچە جێناکۆکەکان، کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەدووتووێی چەندین لاپەڕەدا کتێبی (سەرهەڵدانەوەی گروپە تیرۆریستییەکان لەناوچە جێناکۆکەکان) چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.
کتێبەکە هەریەکە لە (د. ئومێد رەفیق فەتاح، د. عابد خالید رەسوڵ، د جەلال حەسەن مستەفا، د. هەردی مەهدی میکە) نووسیوویانەو (د. یوسف گۆران) پێشەکیی بۆ نووسیووەو بە هەرسێ زمانی کوردی/سۆرانی، عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوەو نوێترین توێژینەوەی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی-ەو بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
هەروەک لەکتێبەکەدا ئاماژەی پێدراوە، ئەم کتێبە لەبنەڕەتدا پوختەی پرۆژەی توێژینەوەیەکی زانستییە بەناونیشانی (سەرهەڵدانەوەی گروپە رادیکاڵە تیرۆریستییەکان لەسەر ئایندەی عیراق و ناوچە جێناکۆکەکان)، کە لەلایەن توێژەرانی (سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی) بەهاوکاری (سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی)و بە پشتوانیی راستەوخۆی سەرۆکی زانکۆ (پ. ی. د ئالان فەرەیدون عەلی) ئەنجامدراوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*