سەرەکی » هەمەڕەنگ » دووه‌مین دیداری نێوده‌وڵه‌تی كارتۆنی كوردی بەڕێوەدەچێت

دووه‌مین دیداری نێوده‌وڵه‌تی كارتۆنی كوردی بەڕێوەدەچێت

بڕیارە لەمانگی 4ی ئەمساڵدا لە شاری سلێمانی، ناوەندی 7رەنگە دووه‌مین دیداری نێوده‌وڵه‌تی كارتۆنی كوردی بەڕێوەببات.
بۆ خستنەڕووی زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم دیدارە نێوده‌وڵه‌تییە، بەختیار سەعید بەڕێوەبەری 7رەنگە وتی: ‌لەماوەی رابردوودا 7رەنگە لەڕێگای پەیوەندییە تایبەتییەكانی خۆیەوە لەسەر ئاستی جیهان و پەیوەندیی درووستكردن لەگەڵ رێكخراوە كاریكاتێرییە جیهانییەكان و گرووپەكان توانیوێتی تائێستا بەرهەمی كاریكاتێرستان بۆ دووەمین دیدار کۆبکاتەوە کە بریتییە لەنزیکەی 59 وڵات، وڵاتەکانیش بریتین لە ئەندەنووسیا، ئیسپانیا، ئێران، ئیتالیا، یۆنان، ئۆزبەكستان، ئەمریكا، ئەڵمانیا، ژاپۆن، هندستان، نیكاراگوا، نیقۆسیا، نەمسا، نەرویج، میانمار، مۆنتینگرۆ، میسر، مەكدۆنیا، مالیزیا، لیتوانیا، كۆڵۆمبیا، كوبا، كرواتیا، كەنەدا، كازاخستان، فلیپین، فەلەستین، فەرەنسا، عیراق، سوریا، سربیا، رۆمانیا، رووسیا، چین، چیك، جاكارتا، توركیا، تایلاند، پیرۆ، پۆڵەندا، بۆلگاریا، بۆسنە، بەلگراد، بەحرەین، بەلجیكا، بەرازیل، ئۆكرانیا، ئازەربایجان، ئوردن، ئەرجەنتین، سۆفیا، مەكسیك، هه‌نگاریا، پرتوگال، تایلاند.
وتیشی: 319 كاریكاتێرست لەو وڵاتانەوە كارەكانی خۆیان ناردووە بۆ 7 رەنگە كە رێكخەری دووەمین دیداری نێودەوڵەتی كارتۆنی كوردییەو لیژنەی داوەرانی ئەمساڵیش پێكهاتوون لەهەریەك لە:
پەروەر كەركوكی لە هەرێمی كوردستان و خضیر الحمیری و عبدوالرحیم یاسر لە عیراق.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*