سەرەکی » زانست » بەھێزترین زەمین لەرزە کەی روویداوە…

بەھێزترین زەمین لەرزە کەی روویداوە…

بەھێزترین زەمین لەرزە کەی روویداوە لە کوردستان

د.زەردەشت ئەحمەد تەها*

بەھۆی ئەوەی ناوچەی کورردستان دەکەوێتە سەر پلەیتی عەرەبی لەڕووی تیکتۆنییەوە، زۆر گونجاوە بۆ روودانی زەمین لەرزە.
بە پێداچوونەوە بە ساڵانی رابردوودا، دەبینین بە دەیان جار زەمین لەرزە روویداوە و بۆتە ھۆی کەوتنەوەی زیانی گیانی و مادی و برینداربوون و ترسی زۆریشی خستۆتە ناو دڵی خەلکەوە.

بەھێزترین زەمەین لەرزە کەی بووە و لە کوێ بووە؟

لە شەوی یەکشەممە رێکەوتی ١٢/١١/٢٠١٧ سەعات ٩:١٨ شەو بەکاتی کوردستان، بەھێزترین زەمین لەرزە روویداو رۆژھەڵاتی کوردستان و رۆژئاوای ئێرانی ھەژاند، ئەوەش بە بەرزترین پلەی مەگنیتیود Magnitude ٧.٣ لە قووڵایی ١٩ کیلۆ مەتردا ، زۆرترین زیان بەر ھەڵەبجە و دەربەندیخان گەیشت، لە دیوی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیش کرماشان و سەرپول زەھاب Sarpole-Zahab و Ezgehel.
لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردوودا زەمین لەرزەیەکی بەھێز روویدا کە پلەکەی ٦.١ بوو، بۆیە ئەمەی کە لە ٢٠١٧دا روویدا، بە بەھێزترین زەمین لەرزە دادەنرێت لە کوردستان کە روویداوە.

ئەم زەمین لەرزەیە ھەرچەندە وڵاتانی وەک تورکیا و ئسرائیل و کوێت دوورن، بەڵام ھەستیان پێ کردبوو، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بەھێزییەکەی تا چ رادەیەک بووە.

زیانی گیانی چەند بوو؟

ئەم زەمین لەرزەیەوە، زیانی زۆری گیانی و ماددی لێکەوتەوە و بەهۆیەوە ٦٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨١٠٠ کەسیش بریندار بوون و ٧٠٠٠٠ کەسیش ئاوارەبوون و ماڵەکانیان رووخا. ئەم ئامارە لە ئێران و کوردستان کە زۆربەی زیانەکان لە ئێران بوو، کوردستان لەم رێژەیە زۆر کەمتر زیانی بەرکەوت.
ئەم زەمین لەرزەیە سێ رۆژ بەردەوام بوو لەدوای یەکەم روودانییەوە. بەڵام بە پلەی کەمتر لە نێوان ٣- ٥ واتە زەمین لەرزەکە بەردەوام بوو لە رۆژانی (١٣،١٤،١٥)_١١-٢٠١٧. بووە ھۆی دروستبوونی درز لە بەنداوی دەربەندیخان و شەقبوونی رێگەوبان لە نزیکی بەنداوەکە.

ھۆکاری روودانی ئەم زەمین لەرزەیە چی بوو؟

بێگومان بەھۆی لێکترازاندنی پلەیتی عەرەبی Arabian Plate ەوە، پلەیتی ئێرانی یان پێشی دەوترێت The Eurasian Plate ناوچەکە شوێنی ئەوەیە زەمین لەرزەی لێ رووبدات کە پێشی دەوترێت Zagros fold and thrust belt لەرووی تێکتۆنیەوە کە ناوچەی ئاڵۆزە بەیەکدادانی دوو پلەیتە Continental_collision و شاخی زاگرۆز دروست بووە ئەم بەیەکدا کێشانە ساڵانە ٢٦ ملم بەرکەوتن روودەدات، بەڵام ھۆکاری سەرەکیی Fault واتە درزی زەوی لەجۆری Thrust .

چارەسەر :

گرنگیدان بە بواری زەویناسی بۆ دیراسەکردن و چاودێریکردنی ئەم ناوچانەی درز ھەیە و ئەگەری روودانی زەمین لەرزەن، و دروستکردنی بینای تۆکمە، رێنمایی کردنی خەڵک لەم ناوچانە و خۆ ئامادەکردن بۆ ئەوەی ھەر رووداوێک کە روودەدات.
پێویستە حکومەت چارەسەری ئەوەی کردبێت کە بەنداوی دەربەندیخان و دوکان لە ژێر چاودێریی و نوێکردنەوەدابن تا بە روودانی ھەر زەمین لەرزەیەک لە داھاتوودا شەق نەبەن و کارەسەتی گەورە روونەدات.

 

پەراوێزەکان:

https://en.m.wikipedia.org/wiki/2017_Iran–Iraq_earthquake.
https://en.m.wikipedia.org/wiki/Advanced_National_Seismic_System

 

مامۆستا لە کۆلێژی زانست – بەشی جیۆلۆجی

print

 699 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*