سەرەکی » راپۆرت » گرنگی بە فستق بدە

گرنگی بە فستق بدە

گوندستانی نوێ

فستق یەکێکە لە بەرهەمە گرنگەکان و داواکاریی زۆری لەسەرە، چاوەڕوانیی زۆری دەوێت تا دێتە بەرهەم، بەڵام دواجار جووتیار داهاتێکی باشی لێیەوە دەستدەکەوێت.

یەک درەختی فستق تا ٢٥ کیلۆ دەگرێت، کە هەر کیلۆیەکی بایی ١٥ هەزار دینارە، بەگشتیش بۆ یەک درەختی فستق، ٣٢٥ هەزار دینار داهاتی هەیە، ئەمەش سەرچاوەیەکی باشی داهاتە بۆ تاک و خێزان.

ئەم درەختە چاوەڕوانییەکی زۆری دەوێت هەتا دێتە بەرهەم کە نزیک بە ٧ ساڵی دەوێت. تەمەنی هەر درەختێکیش ١٠٠ ساڵ زیاترە، چونکە فستقیش لە خێزانی دار قەزوانە.

دەتوانرێت دار قەزوانەکان لە دەشت و شاخەکان متوربە بکرێت بە فستق، وەک چۆن لە تورکیا و ئێران هەمو، درەختی قەزوانی شاخەکانیان بە فستق متوربە کردووە و بەو هۆیەشەوە داهاتێکی باشی لێ بەدەست دەهێنن، هەروەها دەتوانرێت لە کوردستانیش هەمان کار بکرێت.

درەختی فستق لە زەوییەکی وشک و بێ ئاودا باشتر دەڕوێت، هەرچەندە زەوییەکە لەئاوی ژێر زەوییەوە دووربێت بەرهەمی زیاتر دەبێت، واتە ئەو زەوییانەی مێرگ و نزیک ئاون یان بەراون بۆ چاندنی داری فستق ناگونجێن، لەم حاڵەتەدا دەتوانرێت لە بری فستق درەختی قەزوان بچێنرێت و دواتر متوربەی بکرێت بە فستق بەوجۆرە بەڕێژەیەکی زۆر باش سەرکەوتوو دەبێت.

print

 212 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*