سەرەکی » زانست » تیمەكەی ئالفا توێژینەوە لەسەر مێشی میوە دەكەنپەڕە 25

تیمەكەی ئالفا توێژینەوە لەسەر مێشی میوە دەكەن

تیمێكی نوێ دەگەنە وێستگەی فەزایی نێودەوڵەتیی كە بە ئالفا ناسراوە و ئامادەن بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی زانستی لەسەر مێشی میوە.

(پاڤێل فلاسۆف) سەرۆكی سەنتەری روسیا بۆ مەشقی فەزاوانان لە لێدوانێكیدا ئاشكرایكرد، ئەو تیمە نوێیەی كە بڕیارە لە (١٤(ی مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوودا بەرەو وێستگەی فەزایی نێودەوڵەتیی بكەونەڕێ، (٥٥)تاقیكردنەوەی زانستیی بكەن كە هەندێكیان لەسەر مێشی مێوە دەبێت و چواریان یەكەم جارە ئەنجامبدرێت و دوانیشیان سەبارەت بە كاریگەریی فەزای گەردوونییە لەسەر لەشی مێشی میوە.

فلاسۆف وتی»لەو كۆمەڵە تاقیكردنەوەیە سیانیان بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكیی دەكرێن و ئەوانی تریش بە هاوبەشیی لەگەڵ فەزاوانانی روسیا دەكرێن».

ئەو دەشڵێت» ئەو دوو تاقیكردنەوەیەی لەسەر مێشی میوە دەكرێن تاقیكردنەوەی بایەلۆژی دەبن، چونكە مێشی میوە یەكێكە لەو زیندەوەرانەی بەخێرایی زۆر دەبێت و زاناكان و فەزاوانەكان دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەو كارەیانەوە لە كاریگەریی فەزای گەردوونیی تێبگەن لەسەر خانە مایكرۆسكۆبیەكانی ئەو زیندەوەرە بچووكە».

هەروەها وتیشی» دوو توێژینەوەش دەكرێت لەسەر تایبەتمەندییەكانی پرۆسەی گۆڕینی قاڵبی ئەلەمنیۆمی ڕەق بۆ شل لەبارودۆخی نەمانی هێزی ڕاكێشاندا»

بەگوێرەی پلانی گەشتی ئەو تیمە نوێیە، بڕیارە تیمەكە لە درێژەی مانەوەیان لە ناو وێستگەی فەزایی نێودەوڵەتیدا، دو جار لە وێستگەكە بچنە دەرەوە بۆ ناو بۆشایی و چەند ئەركێكی جیاواز ڕاپەڕێنن.

پێویستە بوترێت، ئەو تیمە نوێیە ڕۆژی (١٤)ی مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو لە فرۆكەخانەی (بایكۆنۆر)ی فەزاییەوە بەرەو وێستگەی فەزایی نێودەوڵەتی بڕۆن، تیمەكەش پێكدێت لە هەریەك لە سێرگیی ریجیكوف و سێرگی كود- سفیرچكۆڤی فەزاوانی روسیی و ژنە فەزاوانی ئەمریكیی كاتلین ڕۆبنسن.

سەرچاوە: RT

 214 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*