میهردا بیدگلی
لە فارسییەوە:محەمەد کەریم
ئه‌گه‌ر به‌شێك له ئه‌ده‌بی پۆست‌مۆدێرن نادیده بگرین، به‌شی زۆری ئه‌م ده‌سته‌یه له به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی وا دێته‌به‌رچاو كه زۆر سهرگێژكهره و خاڵییه له مانا و له به‌رامبه‌ر هه‌رجۆره هه‌وڵدانێكدا بۆ ماناسازیی خۆی نادات به‌ده‌سته‌وه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م هه‌ڵپه‌ساردنه زیادهڕهوانهیهی مانا تایبه‌ت نییه به ئه‌ده‌بی پۆست‌مۆدێرن، به‌ڵكو پریشكه‌كانی له ده‌یه‌كانی سی و چلی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا بریسكهیان داوه، سه‌روه‌ختێ كه تازه‌گه‌ریی له زیاده‌ڕه‌ویی نزیك ده‌كه‌وته‌وه، (گیرترود شتاین و جه‌یمس جۆیس) دوا نموونه دیاره‌كانی ئه‌م قۆناغه بوون.
جاریوایه هه‌ندێ له‌م به‌رهه‌مانه به شێوه‌ی خودئاگا (self-conscious ) نووسراون و فه‌زایه‌كی جیاواز له دۆزینه‌وه‌ی مانا و ماناسازیی ده‌خه‌نه‌ڕوو كه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می ریالیستیدا جیاوازیی بنه‌ڕه‌تییان هه‌یه. میتاچیرۆك (metafition) و میتاشیعر (metapotry) نموونه به‌رهه‌سته‌كانی ئه‌م جۆره نووسینانه‌ن، له‌و شوێنه‌دا كه دروستكراویی و خه‌یاڵیبوونی ده‌ق، به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا به خوێنه‌ر راده‌گه‌یه‌نرێ و هه‌وڵدان بۆ پیشاندانه‌وه‌ی واقیعیبوون كاڵده‌بێته‌وه.
ده‌قه‌كانی ئه‌ده‌بی پۆست‌مۆدێرن زۆرجار زیاده‌ڕه‌وانه ده‌رده‌كه‌ون. هه‌ندێك له‌و ده‌قانه ئه‌زموونێكی ته‌واو بۆش و به‌تاڵ و ته‌نانه‌ت پێكه‌نیناویش به دیاریی بۆ خوێنه‌ر ده‌هێنن. زۆر له‌و ده‌قانه شوێن پێی هیچ نموونه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌ڵناگرن و جاریوایه هیچ مانایه‌ك به ده‌سته‌وه ناده‌ن، گوایه ئه‌م بێ ئامانجییه ئامانجی ئه‌و جۆره ده‌قانه‌یه. زۆر له رۆمان و شیعره‌كانی كه‌سانی وه‌كو (ریچارد براوتیگان)، به‌ڵگه‌ی بابه‌تیی ئه‌م ئاوابوونه یان ته‌نانه‌ت ئه‌م قهشمهریكردنهن به مانا.
بێگومان ئه‌م پرسیاره به خه‌یاڵی زۆربه‌ی خوێنه‌راندا دێت. هه‌میشه كاتێ ده‌قی نووسه‌رانی پۆستمۆدێرنی وه‌كو (ریچارد براوتیگان، جۆن بارس، كورت ڤۆنیگوت و ئه‌وانی تر) ده‌خوێنینه‌وه، ئه‌م پرسیاره له خۆمان ده‌كه‌ین چۆنچۆنی ده‌توانرێت سیستمی مانایه‌كی گونجاو له‌م به‌رهه‌مانه ده‌ربهێنرێت؟ ئایا له بێخه‌وه ئه‌مه كاری كرده‌یه؟
ئه‌و خاڵه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه: دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له نیو سه‌ده له به‌لووتكه گه‌یشتنی پۆستمۆدێرنه، كاتێ له‌م بواره‌دا به دوای وتاری ئه‌كادیمیدا ده‌گه‌ڕێین به‌وپه‌ڕی باوهڕپێنهكردنهوه له چاو ئاراسته و جوڵانه‌وه ئه‌ده‌بییه‌كانی دیكه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كه‌مترمان چنگ ده‌كه‌وێت. حاڵی حازر ته‌نیا گۆڤاری (پۆست‌مۆدێرن كه‌لتور-postmodern Culture) كه زانكۆی (جۆنس هۆپكینس) ده‌ریده‌كات هه‌روه‌كو خۆی به‌شێوه‌یه‌كی جدی و پسپۆڕانه له‌م بواره‌دا به‌رده‌وام ده‌رده‌چێت. له‌م ده‌یه‌ی دواییدا جوڵانه‌وه‌ی میتامۆدێرنیزم-یش (metamodernism) له‌لایه‌ن هه‌ندێ له تیۆرسینانهوه خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌ی به قسه‌ی هه‌ندێك له راستیدا پۆست پۆستمۆدێرنه (post-postmodernism) كه به پۆستمۆدێرنیزمدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، یان به قسه‌ی هه‌ندێكی تر فه‌زایه‌كی جوڵاو له نێوان مۆدێرنیزم و پۆستمۆدێرنیزمدا به‌یاد ده‌هێنێته‌وه.
له‌وانه‌یه نه‌توانین به‌ڵگه‌ی زۆر سه‌باره‌ت به كه‌می به‌رهه‌می ره‌خنه‌یی سه‌باره‌ت به پۆستمۆدێرنیزم بخه‌ینه‌ڕوو. چونكه به دیاریكراوی زۆربه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مانه به‌شێوه‌یه‌ك نووسراون رێك ئه‌م فیدباكه وه‌ربگرن: واته گومڕاكردنی خوێنه‌ر و دواخستن و (ته‌نانه‌ت وه‌ستان)ی پڕۆسه‌ی ماناسازیی. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌وانه‌یه بتوانین نموونه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ندێ له ره‌خنه‌گرانی پڕۆفیشناڵی ئه‌م به‌رهه‌مانه بخه‌ینه‌ڕوو.
پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه: به‌شێویه‌كی گشتی ئه‌و ره‌خنه‌گرانه چۆنچۆنی رووبه‌ڕووی ده‌قی پۆست‌مۆدێرن ده‌بنه‌وه و به‌گشتی چۆن ئه‌و جیهانه سه‌یر و نالۆجیكییه (ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار دژه لۆجیكییه) شه‌رح ده‌كه‌ن؟
شایانی باسه هه‌ر له ساڵانی ئاوابوونی مۆدێرنیزم له چله‌كانی سه‌ده‌ی بیست و سه‌ره‌تای ناساندن و گه‌یشتنه لووتكه‌ی پۆستمۆدێرنیزم له شه‌سته‌كانی هه‌مان سه‌ده‌دا، زۆر ره‌خنه‌گر ده‌قه‌كانی پۆستمۆدێرنیزمیان دایه به‌ر شاڵاوی ره‌خنه و ته‌نانه‌ت ناشیرینیشیان كردن. ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان به راشكاویی ده‌قه‌كانیان به‌و (گهندوگوانه) ناوبرد كه ته‌نیا كاتی خوێنه‌ر به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن. هه‌ندێكیش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قانه و هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یشتنیان (به‌شێوه‌ی كلاسیك) وه‌كو گه‌ڕان به‌دوای شتی گرانبه‌ها له‌ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵدا لێكدایه‌وه!
به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی رۆژگاردا چه‌ند وتارێك نووسران به هیوای ئه‌وه‌ی بتوانن ئاراسته‌یه‌كی گشتی بخه‌نه‌ڕوو كه تایبه‌ت بێت به ده‌قی پۆست‌مۆدێرن. ئه‌م ئاراسته‌یه زۆرجار (نێگه‌تیڤ) ده‌هاته به‌رچاو، زۆر كه‌متر هه‌وڵیده‌دا هه‌ر جۆره مانایه‌كی (پۆزه‌تیڤ) له‌م ده‌قانه‌دا نیشان بدات. ئه‌م ره‌وته له باشه‌وه بۆ خراپ له ئه‌نجامه روونه‌كانی جوڵانه‌وه‌ی پۆستمۆدێرنیزم و (پۆست بونیادگه‌ریی) بوو كه ورده ورده خۆی كێشانه مه‌یدانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیشه‌وه. له راستیدا هه‌روه‌كو چۆن ده‌قی فه‌لسه‌فی و ئه‌ده‌بی له‌و قۆناغه‌دا به‌دوای باشی بینای مانایه‌كی تایبه‌تیدا نه‌ده‌گه‌ڕان و پێش هه‌موو شتێك بایه‌خیان به مانای سلبی و بینای ده‌ق ده‌دا، ورده ورده ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیش ئاراسته‌یه‌كی وای گرته‌به‌ر و له ئاراسته‌ی پۆزه‌تیڤه‌وه به‌ره‌و نێگه‌تیڤ رێڕه‌وی خۆی گۆڕی. له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌قی پۆستمۆدێرنیزمیشدا، زۆر له ره‌خنه‌گران هه‌مان رێڕه‌ویان هه‌ڵبژارد.
له راستیدا به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌ده‌بی پۆستمۆدێرنیزم جاریوایه ئه‌وه‌نده ته‌مومژاویی و سركن و (ئه‌م خاسیه‌تانه، به‌رده‌وام، دهستكردبوونیان هاوار ده‌كات) كه رێگایه‌كی دیكه بۆ ره‌خنه‌گران نامێنێته‌وه. ره‌خنه‌گر ناچاره له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌دوای ده‌رهێنانی بینا یان مانایه‌كی ده‌قدا بگه‌ڕێت واته (ئاراسته‌ی پۆزه‌تیڤ)، ئاماژه‌ی بۆ بێمانایی و بلۆكبوونی پڕۆسه‌ی كلاسیكی ماناسازیی كردووه و رێگه‌ی هه‌ڵاتنی مانای له خوێنه‌ر له ده‌قدا شه‌رح كردووه واته (ئاراسته‌ی نێگه‌تیڤ). هه‌ڵبه‌ته له‌وانه‌یه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئاوابوونی پۆستمۆدێرنیزمیش له كۆتایی سه‌ده‌ی بیستدا ئه‌مه بووبێت.
ئه‌مڕۆ زۆر له نووسه‌ران به دیاریكراوی خۆیان له پۆستمۆدێرنیزم و له‌رزۆكی و ئاوابوونی زیاده‌ڕه‌وانه‌ی بینای مانا به دوور ده‌گرن. ئه‌گه‌ر لۆجیكیانه سه‌یر بكه‌ین، تێده‌گه‌ین كه هه‌مان له‌رزۆكی و هه‌ڵاتن له (میتاگێڕانهوهش-metanarrative) به‌پێی تێپه‌ڕبوونی زه‌مان ده‌گۆڕێت بۆ میتاگێڕانه‌وه، میتاگێڕانهوهیهك كه به قسه‌ی (تیری ئیگلتۆن) له كتێبی (وه‌همه‌كانی پۆستمۆدێرنیزمدا-The lllusions of postmodernism) ئه‌و كتێبه به‌ناوبانگه‌ی كه ره‌خنه‌ی له‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌گرت و ساڵی 1996 بڵاوی كرده‌وه) له‌وانه‌یه گه‌وره‌ترین و ترسناكترین میتاگێڕانهوهی مێژوو بێت.
نابێت له‌وه‌ش خافڵ بین كه پۆستمۆدێرنیزم لایه‌نێكی گرنگی سیاسیشی هه‌بوو كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی له فه‌زا باوه‌كانه (له‌وانه‌یه ته‌نیا فه‌زای لۆجیكی و پۆزه‌تیڤ بێت) كه بۆ مانۆڕ پێكردنی ره‌خنه‌گرانه. هه‌ندێك له ره‌خنه‌گران به شێوه‌یه‌كی گشتی بێمانایی ده‌ق به به‌ربه‌ره‌كانێ له به‌رامبه‌ر سیستم و كامڵبووندا ده‌رده‌بڕن، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی به‌جۆرێك مانای پۆزه‌تیڤه كه به شێوه‌یه‌كی ناكۆك له ناخی نێگه‌تیڤه‌وه ده‌رهێنراوه. واته مانای نێگه‌تیڤ هه‌ندێ جار ده‌بێته هۆی مانایه‌كی پۆزه‌تیڤی دوورتر له زیهن.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م پرۆسه‌ی نێگه‌تیڤه له تیۆری ره‌خنه‌دا به‌وه ده‌زانم كه قابیلی خۆلێلادان نییه و له‌گه‌ڵ رۆحی زه‌مانه‌ی ئه‌مڕۆدا هاوئاراسته‌یه. به‌ڵام له هه‌مانكاتدا كه ئه‌م ئاراسته‌یه دروستكه‌ر دێته به‌رچاو، زیاده‌ڕه‌ویی تیایدا ده‌شێت به بێبه‌هایی ئه‌ده‌ب و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی كۆتایی بێت. به‌هه‌رحاڵ ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێین كه پۆستمۆدێرنیزم له‌وانه‌یه له مێژووی فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌ب و دوای ئه‌وه‌ش له ره‌خنه و تیۆری ئه‌ده‌بیدا هه‌نگاوێكی پێویست بووبێت. له‌وانه‌یه پێویسست بێت دره‌نگ یان زوو له‌وه تێبگه‌ین كه مانا و چه‌مكی ده‌ق تا چه‌ند ده‌توانێت به پێی فه‌رمان و بڕیارلێدراو بێت. له‌وانه‌یه ئاشنابوونێكی ئاوا وێرانكه‌ر پێویست بووبێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر فۆرم و ناوهڕۆك بخه‌ینه‌وه به‌رنامه‌ی پێداچوونه‌وه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی و چاوێكی تازه‌یان پێدا بخشێنینه‌وه.
به‌م پێیه، پۆستمۆدێرنیزم بوو به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب به‌شێوه‌یه‌كی وه‌همی و سهرگێژكهر و هه‌ژێنه‌ر بێت و له په‌یوه‌ستی و پێكه‌وه گونجانی پێشووی خۆی ده‌رچێت. له راستیدا له ده‌یه‌كانی كۆتایی سه‌ده‌ی پێشوودا، ئێمه كۆمه‌ڵێ ده‌قمان بینی كه هه‌ندێ جار له وێرانه‌یه‌ك زیاتر نه‌بوون. له‌وانه‌یه ئه‌م جۆره ده‌قانه به شێوازی تایبه‌تی خۆیان قامچی چه‌قبه‌ستوویی دال و مه‌دلوول و خزانی مانا بووبن كه شاوریان بۆ خوێنه‌ر و ره‌خنه‌گر لێدا بۆ ئه‌وه‌ی له خه‌وی قووڵ و كۆن خه‌به‌ریان بكه‌نه‌وه.
له‌م روانگه‌یه‌وه، پۆستمۆدێرنیزم و پۆست بونیادگه‌ریی به‌سوودیش بوون. ئه‌مڕۆ پێش هه‌موو مانایه‌كی ئیجابی، له جاران زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌ین سه‌ره‌تا خۆمان و سیستمی بیركردنه‌وه‌ی خۆمان بخه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی به گریمانهكانماندا بچینه‌وه. ئێستا له‌وانه‌یه به ئومێدهوارییهوه بتوانین بڵێین: ره‌نگه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له قه‌واره‌ی خۆی زیاتر له ئه‌گه‌ری لووتبه‌رزی ئێمه‌ی كه‌م كردۆته‌وه و به‌خێرایی به‌ره‌و پێشه‌وه‌مان ده‌بات.
هه‌ڵبه‌ته هاوشێوه‌ی ئه‌م رووداوه له فه‌لسه‌فه‌دا له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له‌لایه‌ن فه‌یله‌سوفی نهریتشكێن و مێژووسازی ئه‌ڵمانی فریدریك نیشته‌وه روویداوه. خراپ نییه ئه‌گه‌ر لێره‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه پۆستمۆدێرنیزم راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی فكری نیتشه‌ی له‌سه‌ر بوو، ده‌توانین بریسكهكانی نه‌ك ته‌نیا له نه‌ریت شكاندن و دووركه‌وتنه‌وه له بنه‌ما باوه‌كانی خودی نیتشه‌دا ببینین به‌ڵكو ده‌توانین له فه‌لسه‌فه‌ی بونیادشكێنی وه‌كو مارتن هایدگه‌ر و جاك دریداشدا بۆی بگه‌ڕێین كه خۆیان به مریدان و شرۆڤه‌كاران و قه‌رزارانی نیتشه له قه‌ڵه‌م ده‌درێن. كورته‌ی قسه ئه‌وه‌یه، ده‌بێت بگوترێت ئه‌گه‌ر كه‌سانی وه‌كو نیتشه و هایدگه‌ر و دریدا نه‌بوونایه، ته‌نانه‌ت جوڵانه‌وه‌ی مۆدێرن و پۆستمۆدێرنیش به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ن له بێخه‌وه فۆرمه‌ڵه نه‌ده‌بوون.
سه‌رچاوه: nebesht.com
جیمس جۆیس
ریچارد براوتیگان
تیری ئیگلتۆن
123 جار بینراوە