سەرەکی » زانست » 10 خۆراك بۆ پێستێكی درەوشاوە و قژێكی بریسكەدارپەڕە 25

10 خۆراك بۆ پێستێكی درەوشاوە و قژێكی بریسكەدار

كەشتیی نوح

خانمان دەتوانن بە خەرجییەكی كەم و لە ماڵەكەی خۆیاندا لە رێگەی چەند بابەتێكی خۆراكییەوە قژێكی جوان و بریسكەدار و پێستێكی دەروشاوەیان هەبێت.

هەموو خانمێك پێیخۆشە بەردەوام لەوپەڕی درەوشانەوەدا دەركەوێت و زۆرجار بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجەی پارەی زۆر خەرج دەكات بۆ كڕینی هەندێك بابەتی جوانكاریی كە رەنگە لەبری سوود، زیانی پێبگەیەنێت، بەڵام چەند بابەتێكی خۆراكیی هەن ئەگەر خانمان بەكاریان بهێنن، ئەوا جگە لەوەی سوودێكی زۆری هەیە بۆیان، خەرجیی و ماندووبوونی زۆریشیان لەكۆڵ دەكاتەوە لەوانە:

گێزەر
گێزەر لەو سەوزانەیە كە دەوڵەمەندە بە (بیتاكارۆتین) كە لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ (ڤیتامینA)، ئەم ڤیتامینەش لەگەڵ ئەوەی بە سوودە بۆ پاراستنی چاو، پێست نەرم و ناسك دەكاتەوە، هەروەها پێست لە تیشكی سەروبنەوشەیی و ئەو هەستیارییانە دەپارێزێت كە بەهۆی ئەو تیشكەوە تووشی هەندێك كەس دەبێت، واتە بەرگرییەكی سروشتی لە تیشكی خۆر دروستدەكات و بەشداردەبێت لە پاراستنی پێست لە سووتان بە تیشكی خۆر، جگە لەوەش پەتاتەی شیرین و قەیسیش هەمان مادەی كارۆتینیان تێدایە.

پاقلەمەنییەكان
ئەو بەشەی خۆراك بە تایبەتی پاقلە و نیسك مادەی زینگ و پرۆتینی رووەكییان تێدایە هەروەها بڕێكی باشی ڤیتامینەكان و ریشاڵ و رەگەزی خۆراكیی دەگمەنیان تێدایە لەوانەش سیلینیۆم.

ئەو كارەی مادەی زینگ دەیكات بریتییە لە گۆڕینی خانەكان و نوێكردنەوەی پێست و رزگاركردنی لە مادە زیانبەخشەكان و كەمكردنەوەی زیپكە و سووربوونەوە بە شێوەیەكی خێرا.

تەماتە
تەماتە دەوڵەمەندە بە (لیكۆپین) جگە لەچەند جۆرێكی ڤیتامین لەوانەش ڤیتامین (C,E,A) لیكۆبین دژە ئۆكسانە و لەش لە هەندێك مادەی زیانبەخش رزگاردەكات، بە تایبەتی ئەوانەی خانەكان وێران دەكەن و خانەكانی پێست و قژ چاك دەكەنەوە. لیكۆبین لە كاڵەك و پاپایا (میوەیەکە شێوەیەكی تێكەڵی وەك كولەكە پایزە و كاڵەكی هەیە) و لە بیبەری سووریشدا هەیە.

دەنكی شۆفان
شۆفان چەندین مادەی وەك مس و مەنگەنیز و زینگی تێدایە و یارمەتی ئاسن دەدات بۆ دروستكردنی خوێن و رەنگی رووخسار پەمەیی دەكات، هەروەها سەرچاوەی سەرەكی و دەگمەنی (بیۆتین)ە، ئەم جۆرە ڤیتامین (B)یە كە لە ئاودا دەتوێتەوە، چەند ئەركێك لەناو لەشدا جێبەجێدەكات لەوانە: زیادكردنی بەرهەمهێنانی (كیراتین) كە بە پێكهاتەی سەرەكیی قژ دادەنرێت و وای لێدەكات قژ پڕتر و بریسكەدارتر دەربكەوێت، هێلكە و پاقلەی سودانییش بیۆتینیان تێدایە.

لیمۆ
لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (C)، كە زیاتر بەوە ناسراوە بەرگریی بەهێز دەكات لەگەڵیشیدا بە دەرمانێكی گاریگەر دادەنرێت بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن و بەرهەمهێنانی كۆلاجین كە یەكڕەنگیی پێست دەپارێزێت و ناهێڵیت پێست بەشێوەی پەڵاوی دەربكەوێت.

گوێز
گوێز ترشی( پانتۆتنیك)ی تێدایە كە دژە چرچ بوونە و پارێزگاریی لە نەرمیی و شێداریی پێست دەكات و لەناو چەرەسەكاندا بە پەرچووی جوانیی دادەنرێت، جگە لە چەندین توخمی دەگمەن، كالیسیۆم و مەگنیسیۆم و ئاسن و زینگیشی تێدایە كە هەموویان خانەكانی بەرگریی بەهێز دەكەن، هەروەها ڤیتامین(A)یشی تێدایە كە دژە هەوكردنە و (ئۆمیگا3)شی تێدایە.

تووی شین یان (blueberry)
توو دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكان و دژە ئۆكسانە، تا تۆختربێت، سوودی زیاترە و دەمار و ریشاڵە نەرمەكان دەپارێزێت و رێگریی لە چرچبوونی پێست دەكات و سووڕی خوێن چالاك دەكاتەوە.

ماسی سەلەمون
ماسی بە گشتیی سەرچاوەی سەرەكیی ترشەكان و (ئۆمیگا – 3)یە كە دەبێتە چەوریی لە لەشدا و ئەمەش پێستێكی نەرم و درەوشاوە مسۆگەر دەكات، هەروەها یارمەتیدەری بەرهەمهێنانی چەوریی بەسوودە و ناوچە زبر و سووربۆوەكانی پێست لەناودەبات، جگە لە چەوریی، ماسی سەلەمون پڕۆتینی زۆری تێدایە كە یارمەتی بەرهەمهێنانی كۆلاجین دەدات، هەریەك لە ماسی تونە و زەیتی زەیتون و كەتانیش (ئۆمیگا – 3) یان تێدایە.

هەنار
ناوكی هەنار مادەی (پۆلیفینۆل)ی تێدایە و كاردەكاتە سەر كەمكردنەوەی ترشی (هیالۆرۆنیك) لە لەشدا، ئەم توخمانەش پێویستن بۆ پارێزگاریی لە شێداریی لەش و دژە وشكبوونەوەی پێست و قژن، هەنار كۆلیسترۆڵی لەش دادەبەزێنێت، مادەی (پۆلیفینۆل) لە ترێ و بندقیشدا هەیە.

برۆكلی
ئەم جۆرە سەوزەیە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (A و C) و مادەی رووەكیی وەك (كۆمستان)ی تێدایە كە یارمەتی دروستبوونی كۆلاجین دەدات و وادەكات پێست هەمیشە سفت و خرپن دەربكەوێت، برۆكلی كاریگەریی هەیە بۆئەوەی لەش بتوانیێت مادەی ژەهراویی فڕێبداتە دەرەوە و ئەوەش وا دەكات پێست درەوشاوە بێت.

سەرچاوە: DW

 162 جار بینراوە