سەرەکی » هەمەڕەنگ » ترێلەری فیلمە نوێکەی بڵاوکرایەوە

ترێلەری فیلمە نوێکەی بڵاوکرایەوە

بەرهەمهێنەرانی فیلمی «Black Widow» کە فیلمێکی نوێی سینەمای جیهانە، ترێلەری فیلمەکەیان بڵاوکردەوە، هەروەها بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە بڕیاریانداوە کە مانگی حەوتی ئەمساڵ فیلمەکەیان بڵاوبکەنەوەو لەسەر شاشەی سینەماکان نمایشی بکەن.

لەم فیلمەدا «سکارلێت جۆهانسۆن» ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان شانبەشانی ژمارەیەک ئەکتەری ناوداری تر رۆڵی سەرەکی دەبینێت، لەوانە: فلۆرانس بیو، رۆبەرت داونی جۆنیۆر، ریتشێل وایز و چەندین ئەکتەری تر و کیت شۆرتلاند دەرهێنەری فیلمەکەیە.

شایەنی باسە «سکارلێت جۆهانسۆن» یەکێکە لە ئەکتەر و ئەستێرە دیارەکانی سینەمای جیهان و لەچەندین فیلمدا بەشداریکردووەو بۆ ئەم بەشدارییانەشی چەندین جار پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکانی ئۆسکار و گۆڵدن گلۆپ. لەژیانی هونەریشیدا خەڵاتێکی ئۆسکار و خەڵاتی پەیمانگەی هونەری بەریتانی بەدەستهێناوە.

 127 جار بینراوە