ئا: سەنگەر خؤشەوی
نادیا نه‌دیم كچه یاریزانی دانیماركی كه له دایكبووی ساڵی 1988ه له ولایه‌تی هیراتی ئه‌فغانتسان توانیویه‌تی كاروانێكی سه‌رنجڕاكێش له تۆپی پێ و ده‌ره‌وه‌ی یاریگا بۆ خۆی دروستبكات ئه‌ویش به سود وه‌رگرتن له به‌هره‌كه‌ی و هه‌وڵه‌كانی.
ئه‌گه‌ر ناوی نادیا نه‌دیم بێنی ئه‌وا وشه‌ی به‌ربه‌ست وه‌كو مورادیفێك دێته پێشه‌وه كه له كاروانه‌كه‌ی دا رووبه‌ڕووی به‌ربه‌ستی وه‌ها بۆته‌وه كه زۆرێك پێیان وایه ئه‌سته‌مه تێی په‌ڕێنی، ئه‌و له ئه‌فغانستانه‌وه دوای كوشتنی باوکی رای كردوه‌و چه‌ندین وڵات گه‌ڕاوه تا ئه‌مڕۆ بووه‌ته یاریزانی پاریس سان جێرمان و باڵیۆزی یونسكۆ و خوێندكاری كۆلێژی پزیشكی.
ئه‌و كچه یاریزانه به‌م دواییه چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ئیسپانیا كردوه‌و سه‌ره‌تاش قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و نووسینه كردوه كه له‌سه‌ر پێڵاوه‌كه‌ی نووسراوه(Vini vidi vinci) كه ئه‌م وته‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یولیۆس سیزه‌ری ئیمپڕاتۆری رۆمانی و مانای ئه‌وه‌یه بۆ هه‌ر شوێنێك ده‌ڕۆم گوێ به ده‌ور و به‌ر و به‌ربه‌سته‌كان ناده‌م چونكه به‌سه‌ری دا سه‌رده‌كه‌وم.
هه‌ڵاتن له ئه‌فغانستان
نادیا له ته‌مه‌نی 8 ساڵی باوكی له‌ده‌ستداوه كه جه‌نه‌راڵ بووه له سوپادا و له شه‌ڕی ناوخۆ كوژراوه، سه‌باره‌ت به‌مه‌ش ده‌ڵێت: یادگاری ناخۆشی منداڵیم هه‌یه، سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی منداڵیم دڵخۆش بووم، دوای ئه‌وه شه‌ڕ و ناخۆشی ده‌ستیپێكرد، دوای كوژرانی باوكیشم ئازاری زۆرم چه‌شت و هه‌میشه وێنه‌ی جه‌سته‌ی سوتاو له‌به‌رچاوم بوو به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مامم به سوتاوی بینی، ئه‌و كات هه‌میشه ده‌نگی تۆپ و ته‌قه له مێشكمدابوو، بۆیه هه‌رگیز هه‌ستم به ئارامی نه‌ده‌كرد.
به‌هۆی دۆخی خراپی ئه‌فغانستانیش ساڵی 2000 دایكی نادیا بڕیار ده‌دات له‌و وڵاته هه‌ڵبێن، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی 5 كچ بووه‌و له‌و كاته‌ش له شوێنی مانه‌وه‌یان كه‌سێكی ناسیوه كه بازرگانی به مرۆڤه‌وه كردوه.
یه‌كه‌م هه‌نگاویان رۆیشتن بووه به پاس بۆ پاكستان دوای ئه‌وه به پاسپۆرتی ساخته گه‌شتی ئیتاڵیایان كردوه‌و دواتر به ئۆتۆمبێلی بار هه‌ڵگر چوونه‌ته دانیمارك.
نادیای خاوه‌ن درێسی ژماره 10ی پاریس سان جێرمان سه‌باره‌ت به‌مه ده‌ڵێت: نابێت هیچ منداڵێك به‌و ئه‌زمونه‌دا تێپه‌ڕێت، به‌ڵام ئه‌وه ژیانه، ئه‌و كاته نه‌مده‌توانی هیچ شتێك بكه‌م، ئێستا دڵخۆشم به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژیان هه‌لی دووه‌می پێبه‌خشیم و به‌هۆی به‌هێزی توانای ده‌روونیم توانیم هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه تێپه‌ڕێنم.
بۆ یه‌كه‌م جار ده‌بینێت كچان تۆپی پێ ده‌كه‌ن
نادیا له دانیمارك بووه‌ته په‌نابه‌ر و له‌وێ یه‌كه‌م جار بینیویه‌تی كچان تۆپی پێ ده‌كه‌ن كه پێش ئه‌و كاته له رێگه‌ی باوكی ده‌رباره‌ی ئه‌و وه‌رزشه زانیاری هه‌بووه به‌ڵام پێیوابووه ئه‌مه وه‌رزشه تایبه‌ته به كوڕان.
سه‌باره‌ت به‌مه‌ش ده‌ڵێت: له ته‌نیشت كه‌مپی په‌نابه‌ران یاریگایه‌ك هه‌بوو كه تیپێكی ئه‌و شاره راهێنانیان تێدا ده‌كرد، كاتێك بینیمن یاری ده‌كه‌ن به‌خۆمم وت ده‌مه‌وێت منیش ئه‌و یارییه بكه‌م.
له‌یه‌كه‌م دهركهوتنیشیهوه نادیا به ئاستی زۆر جیاواز له كچانی تر ده‌ركه‌وتووه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ست به به‌هره‌كه‌ی كراوه، له‌گه‌ڵیشدا زۆر پابه‌ندی راهێنان بووه.
نادیا ده‌ڵێت: شێوازه‌كه‌م یارمه‌تی زۆری دام و كێشه‌ی بۆ ركابه‌ره‌كانم دروست ده‌كرد، له‌و كاته‌وه ده‌ستم به گۆڵكردن كرد‌و تا ئێستاش نه‌وه‌ستاوم، ئه‌و كات ده‌بوو راهێنانی زیاتر بكه‌م و خۆم زیاتر ماندو بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی یاریكردنم هه‌بێت، چونكه من په‌نابه‌ر بووم.
سه‌ره‌تای كاروانه‌كه‌ی نادیا له یانه‌كانی دانیمارك بووه‌و دواتر چووه‌ته خولی ئه‌مریكا و بۆ یانه‌ی سكای بلو و پۆرتلاند سۆرنز یاری كردوه‌و ماوه‌یه‌كیش بۆ یانه‌ی مان سیتی یاریكردوه، ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ی له ساڵی 2018 بچێته پاریس سان جێرمان كه 3 وه‌رزه له‌و یانه‌یه یاری ده‌كات.
نووسینه‌وه‌ی مێژوو له‌گه‌ڵ دانیمارك
نادیا ساڵی 2009 كاتێك ته‌مه‌نی 21 ساڵ بووه به درێسی هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێته یه‌كه‌م كچه یاریزانی په‌نابه‌ر له مێژووی دانیمارك به درێسی هه‌ڵبژارده‌كه یاری بكات و تا ئێستاش 93 یاری بۆ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه كردوه‌و 33 گۆڵیشی كردوه.
به 8 زمان قسه ده‌كات
پۆشینی درێسی ئه‌و وڵاته‌ی كه له ناخۆشترین كاته‌كان گرتیه خۆی نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی نادیا كه 8 زمان ده‌زانێت، بیری بچێته‌وه خه‌ڵكی كوێیه، بۆیه له‌سه‌ر پێڵاوی یاریكردنی ئاڵای دانیمارك و ئه‌فغانستان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌مه‌ش وتی: من دوو رۆشنبیری و كلتور و وڵاتم تێكه‌ڵاو كردوه، دوو وڵات له دڵم هه‌یه.
له‌پال كاروانه وه‌رزشییه سهركهوتووهكهشی نادیا له قۆناغه‌كانی كۆتایی خوێندنی پزیشكیه كه بۆ بوون به پزیشكی جوانكاری ده‌خوێنێت.
ساڵی 2019هش رێكخراوی یونسكۆ نادیای وه‌كو باڵیۆزی خۆی دیاریكردوه بۆ فێكردنی كچان و ژنان و چیرۆكه‌كه‌شی بووه‌ته ئیلهامبه‌خش بۆ چه‌ندین كچ كه له ته‌مه‌نی 33 ساڵی چه‌ندین خه‌ونی به‌دی هێناوه كه قورسه به‌دی بهێنرێن.
105 جار بینراوە