سەرەکی » ئاراستە » مسوڵمانێک چارەنووسی حکومەتی داهاتووی ئیسرائیل دیاری دەکات

مسوڵمانێک چارەنووسی حکومەتی داهاتووی ئیسرائیل دیاری دەکات

جۆیل گرینبێرگ*

لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل یەکلاکەرەوە نەبوو و بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە و رکابەرەکانی ناچاربوون لەگۆڕانێکی نەگونجاودا بۆ مسۆگەرکردنی پشتیوانی یەکێک لەحزبە عەرەبیەکانی ئیسرائیل رکابەری بکەن، چونکە بێ بەشداریکردنی یەکێک لەم حزبانە، حکومەتی هاوپەیمانی پێک ناهێنرێت.

هیچ کام لە هێزەکان بەتەنها توانای پێکهێنانی حکومەتی نییە
لەم هەڵبژاردنەدا نە نەتانیاهۆ و هاوپەیمانەکانی توانیان زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی 120 ئەندام بهێنن و نە رکابەرەکانی ئەوەیان توانی، هەردووکیان بۆ مسۆگەرکردنی پشتگیری نوێنەرانی دیکە کەوتنە جموجۆڵ. بەڵکو سەرۆک کۆماری ئیسرائیل هەفتەی داهاتوو رایان بسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت.

«لیستی هاوپەیمانی عەرەبی» ژمارەیەک کورسی یەکلاکەرەوەیان مسۆگەرکردوە، مەنسوور عەباس رابەری گروپێک لە ئیسلامگەرایان هیچ بەڵێنێکی بەو دوولایە نەداوە و دەیەوێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتییەکانی عەرەب ئیسرائیل سوود لەو هەڕەمە وەربگرێت کەبەدەستیەوەیەتی، وەک تاوانی تووندوتیژی و سنووردانان بۆ دروستکردنی کەمپ.

چوار کورسی گروپەکەی عەباس دەتوانێت رکابەرەکانی ناتانیاهۆ بکاتە زۆرینەی ئەنجومەن و کۆتایی بەسەرۆک وەزیرانییەکەی بهێنێت، بەڵام هاوکات دەتوانێت کاری ناتانیاهۆش بڕوێنێت و زۆرینەی کورسی ئەنجومەنی بۆ دەستەبەربکات. دیارە ناتانیاهۆ پێویستی بەپشتگیریکردنی حزبی راستگەرای تووندڕەو «یامینا»شە. نەفتالی بنتی سەرۆکی ئەم حزبەش تائەم ساتە بەڵێنی بەهیچ لایەک نەداوە، بەڵام شرۆڤەکاران دەڵێن ئەگەری پەیوەستبوونی بەهاوپەیمانی راستگەرای ناتانیاهۆ زیاترە. مەنسوور عەباسیش لەدوای هەڵبژاردنەکان هەم چاوی بەپاییر لاپیدی سەرۆکی رکابەرەکان کەوتووە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەک لەدژی ناتانیاهۆ و هەم نوێنەرانی حزبی لیکۆد کە ناتانیاهۆ سەرۆکێتی.

ئەندامانی ئەم حزبە لەئەگەری هاوکاریکردن، قسەیان لەگەڵ عەباس و گروپەکەی کردوە، هەڵوێستێک کە لەگەڵ قسەکانی ناتانیاهۆ پێش هەڵبژاردنەکان تەواو لێکدژە. ئەوکاتە بۆ دەستەبەرکردنی پشتگیری دەنگی راستگەرایان وتبووی، ئامادەنییە هاوپەیمانی لەگەڵ ئەو گروپە بکات. هاوکات لاپید چاوی بەنوێنەرانی «لیستی هاوبەش»یش کەوتووە، هاوپەیمانییەک لەحزبە عەرەبەکان کە پێشتر مەنسوور و گروپەکەی ئەندامی بوون. ئەم هاوپەیمانییە رکابەری سەرسەختی ناتانیاهۆیە و شەش کورسییەکەی لەئەنجومەن بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەک پابەندییە، کە پشتگیریکردنی زۆرینەی ئەنجومەنی هەبێت.

کەسایەتییەک سەرنجی زۆربەی لایەنەکانی بەلای خۆیدا راکێشاوە
چوونی عەباس بۆ سەر ستەیجی سیاسەتی ئیسرائیل وەک کەسایەتی یەکلاکەرەوە، سەرنجی زۆربەی بۆ روانگەی نائایدۆلۆژی و کەلێنی خۆی راکێشاوە، روانگەیەک کە جیاوازە لەشێوازی بەشداریکردنی نەریتی عەرەبەکان لەسیاسەتی ئیسرائیل. عەباس هەوڵدەدات هاوشێوەی «لیستی هاوبەش» کوتلەچێتی نەبێت و هەربۆیە جەختدەکاتەوە «نەچەپە و نەڕاست»، کە هەڵوێستی سەرسەختانەی لەبەرامبەر راستە نەتەوەگەراکانی ئیسرائیل گرتۆتەبەرو پشتگیری لە فەلەستینییەکان دەکات بۆ دامەزراندنی وڵاتێکی سەربەخۆ.

ئەو لەچاوپێکەوتنێکدا دەڵێت: «ئێمە لەسووچێک دانیشتبووین و نەکەس لەیاری بەشداری پێ دەکردین و نەخۆمان ئامادەبووین یاری بکەین، لانی کەم ئەمڕۆ «لیستی هاوپەیمانی عەرەبی» خەریکە کێشە بۆ سستمی سیاسی دروست دەکات و دەڵێت: ‹هاوڕێیان، ئێمە بوونمان هەیە. ئێمە هەین. هەرکەسێک بیەوێت دەتوانێت پێوەندیمان پێوەبکات.» بەوتەی عەباس، ئامانجی سەرەکی کاری کاریگەر بۆ نەهێشتنی کێشە زۆرەکانی کەمینەی عەرەب ئیسرائیلە کە سنووری لە 20٪ی دانیشتوانی ئەم وڵاتە پێکدەهێنن و ساڵەهای ساڵە سکاڵا لەڕووساردی و جوداخوازیی دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئیسرائیل، عەباس لەکۆبوونەوەیەک لەگەڵ پیایر لاپید کۆمەڵێک داواکاری وەک بەرنامەدانان بۆ کەمکردنەوەی تاوان لەگەڕەکە عەرەبنشینەکان. حکومەت خزمەتگوزاری بۆ عەرەبە بیاباننشینەکانی باشووری ئیسرائیل دابین بکات (کە حکومەت بەڕەسمی نایانناسێت) خستۆتەڕوو و هەڵپەساردنی یاسایەک کە بۆ دروستکردنی نایاسایی لەشارە عەرەبنشینەکان و تاوانی توندوتیژی لەبەرچاوگرتوە. هاوکات راگەیەندراوە، عەباس داوای هەڵپەساردنی یاسای (حکومەتی نەتەوەیی گەلی یەهوود)ی کردووە. عەرەبەکانی ئیسرائیل بەشێوەیەکی گشتی باوەڕیان وایە ئەم یاسایە دەیانکاتە هاوڵاتی پلە دوو. ئەم یاسایە لە 2018 پەسەندکرا، کە مافی دیاریکردنی چارەنووسی بەیەهوودیەکاندا و زمانی عەرەبی لەزمانە رەسمییەکانی وڵات لابرد.

عەباس لەچاوپێکەوتنێکدا دەڵێت: «پێموایە ئەگەر بمانەوێت بارودۆخەکە بۆ بەرژەوەندی عەرەب بگۆڕین، پێویستە هەڵسوکەوتمان بگۆڕین. ئێمە بڕیارمانداوە، دەمانەوێت رۆڵی شەریک ببینین و بەتەنیشت شێوەکانی پەرلەمانی سوود لەمیکانیزمی حکومەتیش بۆ وەرگرتنی دەستکەوت بۆ عەرەبەکان وەربگرین.»

رکابەرەکانی دەستەڕاستی ناتانیاهۆ، واتا نەفتالی بنت و گیدۆن سەعار، کە لەحزبی لیکۆد جیابوونەوەو حیزبێکی نوێیان بۆ دژایەتیکردنی سەرۆک وەزیران دامەزراندوە، ئەو هاوپەیمانییەیان رەتکردەوە کە پێویستی بەپشتیوانی حزبەکانی عەرەب هەبێت، بەڵام هەڵبژاردنەکانی هەفتەی رابردوو ئاماژە بۆ سەر هەڵدانی هاوسەنگی سیاسی نوێ دەدات کە لەوانەیە مافی هەڵبژاردن لەوان وەربگرێتەوە و نفوزی هاوڵاتییانی عەرەبی ئیسرائیل لەحکومەت و سیاسەتی ئەو وڵاتە زیاتر بکات.

*شارەزا لەمەسەلەی ئیسرائیل، بەشی مۆنیتەرینگی بی بی سی

www.bbc.com

         لایەنگرانی نەتەنیاهۆ لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیلدا

 271 جار بینراوە