سەرەکی » هەمەڕەنگ » كۆڕێكی ئەدەبی لە خورماتوو

كۆڕێكی ئەدەبی لە خورماتوو

رۆژی 11/4/2021، لە قاوەخانەی ماڵی كەلتوری خورماتوو بە هاوكاری رێكخراوی جەماوەر بۆ بەهاناوەچوون و گەشەپێدان كۆڕێكی ناساندن و واژۆكردن بۆ نوێترین بەرهەمی چیرۆكنووس و وەرگێڕ بەكر دەروێش بەناونیشانی بەیانییەكی خورماتوو ساز كرا.

لە كۆڕەكەدا، شامیل كامیل ناساندنی بۆ كۆمەڵە چیرۆكەكەی نووسەر كردو دوای ئەوە نووسەر بەكر دروێش باسی ژیان و ئەزموونی ئەدەبی خۆی كردو سەرنجی لەسەر سەرجەم بڵاوكراوەكانی خستە پێش چاو.

هەر لە میانی كۆڕەكەدا مامۆستا سەڵاح پەرلەمان پارچە شیعرێكی خوێندەوە و پاشان قەڵغانی رێزلێنانی رێكخراوی جەماوەری پێشكەش بە بەكر دەروێش كرد لەپای ئەو خزمەتەی بە كتێبخانەی كوردی كردوویەتی.

 404 جار بینراوە