سەرەکی » ئاراستە » لە بیرەوەریی شەهیدبوونی مەهدی شاخەپیسكەییدا

لە بیرەوەریی شەهیدبوونی مەهدی شاخەپیسكەییدا

حەیدەر مەنتك

پێشمەرگەیەكی چاپووك و گورجوگۆڵ بوو، لە مەیدانی جەنگدا دەستكەرەوەو ئازابوو، لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە لە سیمایدا خەونی جوان بەدیدەكرا.

گەورەترین خەون و خۆزگەی شەهید مەهدی، گەیشتنی نەتەوەكەی بوو بە كیانێكی سەربەخۆ، بە وەرگرتنی مافە نەتەوەییەكان و بە رزگاریی نیشتمانی و نەتەوەیی.

شەهید لە خانەوادەیەكی یەكێتی و دڵسۆز بە رێبازی مام گۆش وپەروەردە ببوو، هەمیشە ئامادەی ڕووبوونەوەی داگیركەران بوو، هەر لەو پێناوەشداو لە شەڕێكی سەخت و دژواردا، گیانی بەخت كردوو شەهید بوو.

روحت شاد پێشمەرگە قۆزو رێكپۆشەكەی خاك و نیشتمان، ئێوە داستانێكتان تۆماركرد دوژمنتان شەرمەزاركرد.

ژیاننامەكەی
شەهید مەهدی بایز پیرۆت ناسراو بە مەهدی شاخە پیسكەیی، لە دایكبووی ساڵی 1967ی گوندی شاخە پیسكە، ناحیەی دێگەڵەی قەزای كۆیە.

تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، ساڵی 1985 پەیوەندیكردووە بە رێكخستنەكانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوە و هەمان ساڵ بووە بە پێشمەرگە لە كەرتی 5ی تیپی 86ی دەشتی هەولێر.

لە ماوەی پێشمەرگایەتییدا بەشداریی چەند چالاكیەكی پێشمەرگانەی كردووە لە: سماقوڵی، سەری ڕەش، دێگەڵە، سەرگەڵوو، لە داستانەكەی سەری رەش برینداركراوە.

بەداخەوە، رۆژی7/5/ 1988 لە گوندی (قزلوو)ی كۆیە شەهیدكرا.

 247 جار بینراوە