سەرەکی » کەلتوور » تۆ ئەوەیت کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

تۆ ئەوەیت کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەدووتووێی 280 لاپەڕەدا کتێبی (تۆ ئەوەیت- گۆڕانکاریی میتافۆرە ئاینییەکان) چاپ و بڵاوکرایەوە و کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. کتێبەکە جۆزیف کامبڵ نووسیووێتی و نوسەر و وەرگێڕ (سەڵاح حەسەن پاڵەوان)کردوویەتی بە کوردی و یەکێکی ترە لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.

نووسینێکی سەڵاح حەسەن پاڵەوان(وەرگێڕ) لە بارەی کتێبەکەوە: ئەم کتێبەی کە دەیبینن یەکێکە لە کتێبەکانی ئەفسانەناس جۆزیف کامبڵ، لە دوو توێی خۆیدا بابەتێکی گرنگی کۆکردووەتەوە کە ئەویش میتافۆرە (قسەی بەمانا، کینایە، مانادار) لە نێو ئاینەکان، بەتایبەت گرنگییەکی زۆر دەدات بە بوونی ئەم میتافۆرانە لە نێو ئەفسانە و ئاین و شێوەی تێکەڵبوونیان لەگەڵ سیمبول و بەسەرهاتەکاندا. کتێبەکە باس لەوەش دەکات کە چۆن ئەفسانە ڕێچکەی خۆی بۆ نێو ئاینەکان دۆزیوەتەوە و بووەتە بابەتێکی واقیعی و دوور لە خەیاڵ و فەنتازیا. ئەم کتێبە لە کۆمەڵێ وتار و وانە و گفتوگۆی جۆزیف کامبڵ پێکدێت، لە هەمبەرییەکان و ئاین دەدوێ.

 

 53 جار بینراوە