سەرەکی » هەمەڕەنگ » قۆناغێکی نوێ لە ژیانی دەستپێدەکات

جێنیفەر لۆپێز

قۆناغێکی نوێ لە ژیانی دەستپێدەکات

هونەرمەند و ئەستێرەی دیاری گۆرانی جێنیفەر لۆپێز خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە ژیانی، بەو پێیەی ماڵەکەی خۆی لە مەیامی کە پێشتر لەگەڵ دەزگیرانەکەی ئەلیکس رۆدریغێز تێیدا دەژیا جێدێڵێت و دەچێتە لۆس ئەنجلۆس تاوەکو نزیک بێت لە ئەکتەری ئەمریکی بین ئەفلیک-ەوە.

لۆپێز دوای چوار ساڵ لە دەزگیرانداری وازی لە دەزگیرانەکەی هێنا، بۆیە ئێستا بەدوای دەستپێکێکی نوێدا دەگەڕێت پاش ئەوەی لەم دواییانەدا پەیوەندییە رۆمانسییەکانی لەگەڵ دەزگیرانی پێشووتریدا بین ئەفلیک نوێکردۆتەوە، بۆیە دەچێتە لۆس ئەنجلۆس-ی کالیفۆرنیا.

جەی لۆ شتومەکەکانی لە ماڵە گرانبەهاکەی لە مەیامی کۆکردۆتەوە و لەگەڵ دوو منداڵە دووانەکەی ئیمی و ماکسیمیلیان-ی تەمەن 13 ساڵ لە مێردی پێشووی مارک ئەنتۆنی دەگوێزێتەوە بۆ لۆس ئەنجلۆس «شاری پەرییەکان».

بە پێی رۆژنامەی The sun بێت ئەو ماڵە بیری دەزگیرانەکەی دەخاتەوە بۆیە باشترە لەگەڵ بین-دا سەرەتایەکی نوێ دەستپێبکەن، بۆ پایزی داهاتووش بەدوای خوێندنگەدا دەگەڕێت بۆ منداڵەکانی و رەنگە بیانکاتە هەمان خوێندنگەی منداڵەکانی بین ئەفلیک، هەرچەندە جارێ پێکەوە ناژین، چونکە منداڵەکانی پێویستیان بە کاتە بۆ راهاتن لەسەر ئەو دۆخە نوێیە و ئەو جیابوونەوەیە کاریگەری خراپی هەبووە لە سەریان.

هەروەها پێگەی «یو ئێس ویکلی» ئاماژەی بەوە داوە ژنی پێشووی بین ئەکتەری ئەمریکی جێنیفەر گارنەر بەلایەوە ئاساییە بێن و جەی لۆ پەیوەندییەکانیان نوێبکەنەوە، هەروەها جەی لۆ گارنەری بە «کەسێکی نەرمونیان و دایکێکی نموونەیی» وەسف کردووە، شایەنی باسە بین ساڵی 2005-2015 لەگەڵ جێنیفەر گارنەر ژن و مێرد بوون و سێ منداڵیان هەیە، بەڵام لۆپێز ماوەی دوو ساڵ دەزگیرانی بووە لە 2002-2004 .

سەرچاوە: ئیلاف

 266 جار بینراوە