سەرەکی » وەرزش » دریسل سێیه‌م و لیدیكی چواره‌م میدالی برده‌وه‌

دریسل سێیه‌م و لیدیكی چواره‌م میدالی برده‌وه‌

كالیپ دریسلی ئه‌ستێره‌ی ئه‌مریكی به‌رده‌وامه‌ له‌ گه‌شانه‌وه‌ له‌ مه‌له‌وانگه‌ی‌ ئۆڵۆمپی شاری تۆكیۆ و ئه‌مجاره‌ به‌ ریكۆردێكی نوێی جیهانیه‌وه‌ میدالێكی ئاڵتوونی نوێی پێشكه‌ش به‌ ئه‌مریكا كرد.

دریسل كه‌ له‌ تۆكیۆ دوو میدالی ئاڵتوونی بردۆته‌وه‌ به‌ هیوایه‌كی زۆره‌وه‌ به‌شداری له‌ پێشبڕكێی 100 مه‌تر په‌پوله‌ مه‌له‌كرد.

دوای ركابه‌رییه‌كی به‌هێزیش دریسل توانی ماوه‌كه‌ به‌ 49 سانیه‌و له‌سه‌دا 45ی سانیه‌یه‌ك ببڕێك و ریكۆردی نوێی جیهانی تۆماربكات.

دریسل توانی ریكۆردی پێشووی خۆی بشكێنێت كه‌ ساڵی 2019 تۆماری كردبوو له‌ رێگه‌شیه‌وه‌ سێیه‌م میدالی ئاڵتونی له‌ ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ بباته‌وه‌.

له‌پله‌ی دووه‌میشدا میلاكی هه‌نگاری هات و میدالی بڕۆنزیش بۆ نوی سویسری هات.

كاتی لیدیكی ئه‌مریكیش چواره‌م میدالی له‌ تۆكیۆ به‌ده‌ستهێنا كه‌ توانی له‌ پێشبڕكێی 800 مه‌تردا پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.

لیدیكی پێش ئه‌م پێشبڕكێیه‌ خاوه‌نی میدالێكی ئاڵتونی و 2 میدالی زیو بوو، له‌م پێشبڕكێیه‌ش توانی میدالی ئاڵتونی پێشكه‌ش به‌ ئه‌مریكا بكات.

 143 جار بینراوە